منداڵی و هەرزەکارى و ئاشنابوون بە خەبات
له ڕێكه‌وتی ١١ى ئەیلوولى ١٩٦١ یه‌كه‌م بڵێسه‌ی شه‌ڕ له نێوان شۆڕشی ئەیلوول به ڕابه‌رایه‌تی سەرۆک مستەفا بارزانی و ڕژێمی عێراق ده‌ستی پێكرد، قشڵه‌ی ڕایات و گه‌ڵاڵه كه هێزی سوپای ڕژێمی لێ‌بوو، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا، (مه‌لا ته‌ها) به‌رپرسی ئه‌وكاتی هێز بوو، ئه‌وكات خه‌ڵك باوه‌ڕێكی ته‌واو و قایمیان به سەرۆک مستەفا بارزانی هه‌بوو.
له مانگی 9ی ساڵی 1961 شه‌ڕێكی قوڕس له لای گوندی ناوكێلهكان هه‌ڵگیرسا، ئه‌وكاتیش برایه‌كانی من به‌شداری شهڕەكه بوون، خه‌به‌ر هات، گوتیان كوڕەكانی (عه‌بدوڵا گۆرۆنی) كه‌وتوونه‌ته محاسهره، بۆیه باوكم خێرا دههاواریان چوو، بۆئه‌وه‌ی ڕزگاریان بكات. کاتێک ده‌گاته شوێنی شهڕەكه، باوكم خۆی ده‌گه‌یه‌نێته پێشه‌وه‌ی مه‌یدانی شه‌ڕ، بۆیه له‌وێ به گوله‌ی دوژمن بریندار ده‌بێت، یه‌كێك له خزمه‌كه‌مان كه ناوی (سلێمان) ده‌بێت له كۆڵی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بكات له ده‌ست دوژمن، کەچى ئه‌ویش له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ڕژێم بهگولهیهك كه به‌ر قاچی ده‌كه‌وێت، ده‌پێكرێت، به‌ڵام ناوه‌ستێت له ده‌ربازكردنی باوكم و ڕزگاری ده‌كات له ده‌ست ڕژێم.
باوکمیان به‌برینداری هێنایەوە گوند، له‌وێ له‌ناو باخچه شوێنێكمان سازكرد بۆئه‌وه‌ی له‌وێ پشوو بدات، هه‌موو خزمه‌كان له‌ده‌وری كۆبوونه‌وه. باوكم پیاوێكی زۆر به‌هیمه‌ت بوو، به هه‌موو خزمه‌كانی گوت: ئێوه ده‌بێ سڵ نه‌كه‌نه‌وه، چونكه ئێمه هاتووینه‌ته ناو ڕیزی شۆڕش، بۆیه ڕەنگە برینداربین و بشكوژرێین، له‌به‌رئه‌وه داواتان لێده‌كه‌م، هیچ شتێك ساردتان نه‌كاته‌وه و كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌ر بیروباوه‌ڕتان و به‌هه‌موو توانایهكتان پشتگیری شۆڕش بكه‌ن، چونكه بارزانی پیاوێكی شۆڕشگێڕ و دڵسۆزه بۆ نیشتمان و خه‌ڵكه‌كه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت پشتگیری بكه‌ن و گوێڕایه‌ڵی بن.
پاش ئه‌وه‌ی سوپای عێراق له ناوچه‌كه نزیك بووه‌وه، باوكمان گواسته‌وه گوندی كۆیله، لای (حاجی كوێخا) له‌ناو باخچه‌ی ئه‌و شوێنێكیان بۆ ساز كرد و هه‌موو خزمه‌كانی حاجی كوێخا به نۆبه‌ت پاسه‌وانیان له‌باوكم ده‌گرت. پاش 12 ڕۆژ مانه‌وه‌ی له‌وێ، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی و كاریگه‌ری بریندارییه‌كه‌ی شه‌هید بوو، له‌به‌ر ئاڵۆزی ڕەوشی ناوچه‌كه نه‌مانتوانی بیهێنینه‌وه گونده‌كه‌ی خۆمان، بۆیه هه‌ر له‌وێ ناشتمان و ئێستاش گۆڕەكهی له گوندی كۆیله‌یه، پاش شه‌هیدبوونی باوكم ده‌رفه‌ت درایه براكانم كه ڕۆڵی خۆیان ببینن، هه‌ر یه‌ك له نه‌جمه‌دینی برام و عوسمان و حه‌مه‌د له ناو ڕێزه‌كانی شۆڕش ڕۆڵێكی باشیان هه‌بوو.
پاش ئه‌وه‌ی (مه‌لا ته‌ها) له‌سه‌ر داوای جاشه‌كانی ناوچه‌ی باتاس سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كات، له ساڵی 1963 شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه له‌ناوچه‌ی هه‌ریر (تیشی باتاسێ) له‌نێوان هیزی پێشمه‌رگه و سوپای ڕژێمی عێراق ڕوویدا، هێزی جاشه‌كان داوایان له مه‌لا ته‌ها كردبوو سه‌ردانیان بكات، له ڕێگای چوونی بۆ تیشی هه‌ریر، جاشه‌كان كه‌مینیان دانابوو بۆ هێزی پێشمه‌رگه، له‌و شهڕەدا سێ كه‌س شه‌هید بوون له‌و شه‌هیدانه دوو كه‌سیان خزمی ئێمه بوون كه هه‌ردووكیان برابوون و ناویان (مسته‌فا و حه‌سه‌ن) بوو، پاش ئه‌و شه‌ڕە مه‌لا ته‌ها لادرا، به فه‌رمانی سه‌رۆك مستەفا بارزانی كه‌سێكی تر هات بۆ ناوچه‌كه و بووە به‌رپرسی هێز كه ناوی (مقەدەم كافی) بوو، ماوه‌ی دوو ساڵ مایه‌وه.
مقەدەم كافی كه‌سێكی زۆر ئازا و به‌جه‌رگ بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ی نیزامی سه‌ربازی هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، به‌ڵام دواتر لادرا، هه‌ندێ كه‌س ده‌یانگوت جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه ناو سوپای عێراق.
ئه‌وكات خه‌ڵك زۆر به بیروباوهڕەوه به‌شداری ڕیزه‌كانی شۆڕ‌شیان ده‌كرد، به پاره‌ی خۆیان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ پێشمه‌رگه ده‌كڕی، خه‌ڵك باوه‌ڕ و یه‌قینێكی پته‌ویان به شۆڕش و مه‌لامسته‌فا هه‌بوو، خه‌ڵك زۆر به ساده‌یی ده‌ژیا، پێشمه‌رگه سه‌ره‌تا پێنج دیناری وه‌رده‌گرت، لهناوبهڕکى(گیرفانى) ده‌ڕزی نه‌ی ده‌زانی چی لێبكات.
له ساڵی 1974 عوسمانی برام له‌گه‌ڵ دوو پێشمه‌رگه‌ی دیکە به ناوی مسته‌فا و عومه‌ر شه‌هیدبوون كه كۆتا شه‌ڕ بوو له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و ڕژێمی به‌عس، چونكه ڕژێم زۆر هه‌وڵی ده‌دا بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه بگرێت، چونكه باره‌گای بارزانی بوو.
پێشمەرگایەتى مستەفا گۆرۆنى
له ساڵی 1965ز بوومه پێشمه‌رگه، هه‌رچه‌نده ئه‌وكاته ته‌مه‌نیشم بچووك بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كوڕە شه‌هید بووم و نەجمەدین گۆرۆنى براگهورهشم به‌رپرسیاریه‌تی هه‌بوو، فه‌رمانده‌كان زۆر رێزیان ده‌گرت، منیش زۆر ئاره‌زووم ده‌كرد ببمه پێشمه‌رگه، بۆیه بوومه پیشمه‌رگه له باره‌گای بارزانی. زستانان له قه‌سرێ ئێمه بازگەمان دادەنا و هاوینانیش له حاجی ئۆمه‌ران، براگه‌وره‌كه‌م كه ناوی (حه‌مه‌د) بوو، به‌رپرسمان بوو، نزیكه‌ی 40 پێشمه‌رگه بووین و زۆر متمانه‌ی به ئێمه بوو، چونكه ئێمه له كۆتا خاڵی پشكنین بووین، ئه‌گه‌ر له ئێمه تێپهڕیبووبان، ئه‌وا ده‌گه‌یشتنه بارەگای بارزانی، زۆرجار بارزانی ده‌هاته لای ئێمه، كه‌سێكی زۆر ئاسایی بوو، زۆریش به‌ڕێز و له‌سه‌ر خۆبوو).
شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری ئێمه‌ی له‌وێ دانابوو، چونكه جێگای متمانه بووین. ئێمه به‌رپرس بووین له ڕێگەدان بە هه‌موو كه‌سێك، ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بوو. ڕۆژێكیان سەرۆک بارزانی هاتبوو له خاڵی ئێشكگری له‌لای پاسه‌وانه‌كه وه‌ستا بوو. لەشۆڕشی ئه‌یلول من به‌رپرسیاریه‌تیم نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكم و برایه‌كم شه‌هیدببوون، بۆیه نه‌یان ده‌ویست ئه‌ركم گران بێت، تاوه‌كو كۆتایی شۆڕش ئێمه له‌و ئه‌ركه ماینه‌وه.
هەوڵى تیرۆرى سەرۆک مستەفا بارزانى
ساڵی 1971 كه هه‌وڵی تیرۆركردنی بارزانی درا، من ئه‌وكاته له خاڵی پشكنین بووم. مه‌لایه‌كیان له‌گه‌ڵ دابوو خه‌ڵكی نه‌جه‌ف بوو، زۆر جاری تر ده‌هاته لای بارزانی، به‌ڵام ئێمه ڕێمان پێنه‌دان بڕۆن، داوامان لێ‌كردن بچن نووسراوێك بێنن كه ڕوخسه‌تیان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان بده‌ین تێپەڕن، پاش ماوه‌یه‌ك چوون كه هاتنه‌وه ڕوخسه‌تی چوونیان له كاك ئیدریس وه‌رگرتبوو، دوو پاسه‌وانیان له‌گه‌ڵ هاتبوون، بۆیه ئێمه‌ش ئیزنمان دان ئه‌وكاته‌ی گهیشتنە باره‌گای بارزانی ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ بوو.
مستەفا گۆرۆنى لە شۆڕشى گوڵاندا
له‌ساڵی 1976 گه‌ڕاینه‌وه ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌وكاته یه‌كه‌مین وێستگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیم ده‌ست پێده‌كات، هه‌ڤاڵێك گوتی جه‌ماعه‌تی (عەلی كۆ) له دۆڵهنیێنه، ئێمه‌ش چووینە لایان، گوتیان ئه‌وان خه‌ریكی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشن، ئێمه‌ش بڕیارماندا بچینه لای ئه‌وان، بۆیه نیوه‌ڕۆ گه‌یشتینه لایان، كه گه‌یشتین بۆ نانخواردنی نیوه‌ڕۆ، نانهڕەقهیان پێداین، ئێمه‌ش پێمانگووتن ئه‌وه چییه، گوتیان وه‌ڵا حاڵمان زۆر خراپه، بۆیه ده‌بێت چاره‌سه‌رێكمان بكه‌یت، منیش گوتم چۆن؟ گوتیان له چۆمان هه‌ندێک مه‌ڕوماڵاتی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ هه‌یه كه نزیكه 500 سه‌ر ده‌بێت، بۆمان بێنی، منیش گوتم ئه‌وه ئاسانه، بۆیه ئه‌و مهڕوماڵاتهمان بۆ بردن كه بایی نزیكه‌ی 19500 دیناری ئه‌وكات بوو، بۆ ئه‌وكاته ئه‌و بڕەپارهیه زۆر بوو.
ئه‌وكاته‌ی له ساڵی 1976 شۆڕشمان ده‌ست پێكرده‌وه، مه‌فره‌زه مهفرهزهبووین، شوێنمان جێگیرنه‌بوو و بارەگامان دیار نەبوو، بۆیه هه‌موو كات له گه‌ڕان بووین، به ئیمكانیهتیكی زۆر كه‌م ده‌ستمان به‌شۆڕش كرده‌وه، خه‌ڵك زۆر هاوكار و پشتیوانمان بوون، بۆیه هه‌رچی داوامان بكردبایه، بۆیان جێبه‌جێ ده‌كردین، به‌نانی خۆیان به‌ماڵی خۆیان پشتیوانمان بوون، چونكه ماڵی خه‌ڵک لانه‌ی پێشمه‌رگه بوو، هه‌رچه‌نده په‌یداكردنی قووتی ڕۆژانه زۆر ئه‌سته‌م بوو، چونكه خه‌ڵك چاودێرییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ههرچییەکمان داوا كردبا، بۆیان جێبه‌جێ ده‌كردین، تا ساڵی 1979 به‌و شێوه‌یه درێژەمان به‌شۆڕش دا.
له ساڵی 1979 شه‌هید نه‌جمه‌دینی برام له باشووری عێراق گه‌ڕایه‌وه، له‌وكاته‌شدا چووینه‌وه دیوی ئێران، له‌وێش حزبی دیموكراتی ئێران له ناوچه‌كه باڵاده‌ست بوو، ئێمه‌ش چووینه سنووری دەسەڵاتی ئه‌وان، زۆرێك له خزمه‌كانمان له‌وێ بوون، هاتن بۆ لای نه‌جمه‌دینی برام پێیان گوت له‌خوا به‌زیاد بێت كه به‌ساغ و سه‌لامه‌تی گه‌ڕایته‌وه، ئێمه‌ش هاتووین تاوه‌كوو ئه‌مرمان پێبكه‌یت، ئه‌ویش گوتی: ئه‌وه‌ی كوردایه‌تی بكات هه‌ر ماڵی بارزانین، بۆیه ئێمه ئه‌وان بە سه‌ركرده و سه‌رۆكی خۆمان دەزانین، خزمهكانیش گوتیان: تۆ كێت پێ باشه، ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌ومان پێ باشه، بۆیه نه‌جمه‌دینی برام ته‌له‌فۆنێكی بۆ كاك ئیدریس كرد، پێی گوت ئێمه چاوه‌ڕێی فه‌رمانی جه‌نابتین، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: چاوه‌ڕێكه‌ن سامی ده‌نێرمه لاتان و زۆر سوپاسی نه‌جمه‌دینی برامی كرد.
ڕۆژی سێیه‌م كاك سامی له شارۆچكه‌ی خانه‌ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هاته لامان، کاتێک چاوی به‌و هه‌موو پێشمه‌رگانه كه‌وت كه هه‌موویان چه‌كی باشیان پێ بوو، زۆر كه‌یفی هات، به كاك نه‌جمه‌دینی برامی گوت: ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ت له‌كوێ په‌یداكردووه؟ شه‌هید نه‌جمه‌دینیش گوتی ئه‌وانه هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی پێشتری منن. شه‌هید سامی هه‌ندێک هاوكاریی كردین له جلوبه‌رگ و پاره و پێداویستی تری سه‌ربازی، ئێمه‌ش له ده‌وروبه‌ری شاری خانێ باره‌گامان دانا. حزبی دیموكراتی ئێرانیش له ناوچه‌كه باره‌گای هه‌بوون، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن ئه‌وانەوە حه‌ساسیه‌تێك به‌رامبه‌ر ئێمه هه‌بوو، به‌ڵام كاك سامی گوتی: هه‌رچیان پێویستبوو، هاوكاریان بكه‌ن. له‌وكاته‌دا ئێرانیش هه‌وڵی ده‌دا بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه.
كاتێك حكومه‌تی ئێران گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌كه، حزبی دیموكرات هیچ به‌رگریه‌كی ئه‌وتۆی پێنه‌كرا، بۆیه گه‌ڕانه‌وه دیوی باشوورى كوردستان، ئێمه‌ش له‌و كاته‌دا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی خۆمان پچڕا، دواتر كه په‌یوه‌ندیمان كرد گوتیان: ئێوه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی زێوه و كۆنه لاجانان، ئێمه‌ش گه‌ڕاینه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی كه بۆیان دیاری كردبووین، له‌وێ باره‌گامان دانا، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان هه‌بوو، هه‌رچه‌نده ئێمه كه‌متر له دیوی ئێران ده‌ماینه‌وه، چونكه به‌به‌رده‌وامی مه‌فره‌زه‌مان له دیوی باشووری كوردستان هه‌بوو، به‌به‌رده‌وامی چالاكیمان هه‌بوون، له‌و چالاكیانه چه‌كی باشمان ده‌ستده‌كه‌وت، جارێك له ناوچه‌ی باڵه‌ك ئه‌فسه‌رێكی شێتی لێ بوو پێیان ده‌گوت (زابته شێته) بیكهیسیهكمان لێی گرت، كه بردمانه‌وه سه‌ركردایه‌تی، به‌لایانه‌وه سه‌یر بوو كه ئێمه ئه‌و چه‌كه باشانه‌مان هه‌نه و ده‌ستمان ده‌كه‌ون.
ساڵی 1983 شه‌هید نه‌جمه‌دینی برام به‌رپرسی ناوچه بوو، منیش ئه‌ندامی ناوچه بووم، هه‌روه‌ها سهرلقیش بووم، باره‌گاكانمان له ناوچه‌ی دۆڵی ڕۆستێ بوو، ئه‌وكاتیش هێشتا ئاوه‌دانی له ناوچه‌كه مابوو ، چونكه لای ناوچه‌ی سه‌كران و ناوچه‌كانی چۆمان و خه‌ڵك ڕاگوێزرابوو.
چەند چالاکییەکى شۆڕشى گوڵان
یه‌كه‌مین چالاكیمان له شۆڕشی گوڵان، من و هه‌ڤاڵانی له‌گه‌ڵم بوون له کانى گوڵینانى خوار گوندی ڕایات ئه‌نجامماندا، ئەوەبوو له جێب قیادهیهكمان دا ئه‌فسه‌رێك و 2 دوو سه‌ربازی ڕژێمی تێدابوو، له‌و چالاکیه‌دا سێ كلاشینكۆف و دهمانچهیهكمان گرت. دواتر بۆ ماوه‌یه‌ك چووینه ناوچه‌ی دۆڵێ ڕۆستێ، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌وێ ماینه‌وه، گه‌ڕاینه‌وه ناوچه‌ی چۆمان.
چالاکی دووه‌ممان له ناوپردان كرد، له نزیك ناوپردان ڕەبایهك هه‌بوو، بۆسه‌مان بۆ دانان، له‌و بۆسه‌یه‌دا دوو سەرباز و ئه‌فسه‌رێكمان كوشت ناوی ( خه‌ڵه‌ف) بوو، له‌سه‌ر قایشی كلاشینكۆفه‌كه‌ی ناوی نووسرابوو (ضابط خلف)، له‌و چالاکییه سێ كلاشینكۆفمان ده‌ست كه‌وت بوو.
دواتر گه‌ڕاینه‌وه گوندی گۆرۆنی كه گوندی خۆم بوو، ڕژێم لەشکرکێشی زۆری دروست كردبوو، به‌وپێیه‌ی خه‌ڵك زۆر هاوكار و پاڵپشتمان بوون، هه‌ر هه‌واڵێك هه‌بووایه، به زووترین كات پێمان ده‌گه‌یشت، ئێمه به هاوكاری و پاڵپشتی جه‌ماوه‌ر، ترسمان نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌بڕوایه‌كی پۆڵاینه‌وه گۆشكرابووین، باوه‌ڕمان به سه‌ركردایه‌تی خۆمان قایم بوو.
كاتێک ئێمه گه‌ڕاینه‌وه گوندی گۆرۆنی، ڕۆژی دواتر؛ به‌یانیه‌كه‌ی هه‌واڵمان پێگه‌یشت كه‌وا شه‌ڕێكی قورس له ناوچه‌ی (دۆڵی باڵه‌ییان) هه‌ڵگیرساوه، به گه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه، سه‌ركه‌وتین بۆ سه‌رووی گوندی وه‌ڵزه، بینیمان شه‌ڕێكی قورس له نێوان پێشمه‌رگه و ڕژێمی به‌عس هەیە، له‌ئه‌نجامدا شهڕەكه به‌سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه ته‌واو بوو، سوپای ڕژێم شكا، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان بوایه، زۆرتر ڕاومان ده‌نان. له‌و شهڕەدا خه‌ڵك پاڵپشتی زۆری پێشمه‌رگه‌ی كرد و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك و هه‌موو جۆرێك هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان كرد، هه‌ر له هێنانی نان و خواردن فیشه‌ك، ئاو و هه‌موو پێداویستی تر ئافره‌ته‌كان شان به‌شانی پیاوه‌كانیان یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان ده‌دا، بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌وته ده‌ست خه‌ڵك و هیچ چه‌كێكمان له خه‌ڵكەکە وه‌رنه‌گرته‌وه.
حكومه‌ت هه‌وڵی ده‌دا دۆڵی باڵه‌ییان بگرێ، به‌ڵام هه‌میشه شكستی ده‌هێنا، تاوه‌كو هه‌واڵ هات گوتیان حكومه‌ت بڕیاری داوه به چه‌كی كیمیایی بۆردومانمان بكا، ئێمه گه‌ڕاینه‌وه ناوچه‌ی قه‌ندیل، له‌وێشه‌وه بۆ دیوی ئێران، به‌ڵام ئێران فڕۆكه‌ی هێنایه سه‌رمان، خانه‌واده‌ی خۆم بردە دۆڵی باڵه‌ییان، دواتر جارێكی دیکە گه‌ڕاینه‌وه ناوچه‌كه‌ی خۆمان. له هه‌موو شوێنه‌كان مه‌فره‌زه تایبه‌ته‌كان چالاکییەکان دەستیان پێکردەوە.
له ساڵی 1977 كه چوومه‌وه گوند، گوتیان خه‌ڵكی ڕادەگوازن، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم له نزیك گوند خۆمان حه‌شاردا بوو، بۆ شه‌و چووینه‌وه ناو گوند كه چوومه‌وه ماڵی خۆمان، خانوویان سوتاندبووین، خێزانم له‌گه‌ڵ سێ منداڵم و دایكیشم له‌وێ مابوونه‌وه، له‌ناو كاوله خانووی دابوون، منیش دڵی ئه‌وانم دایه‌وه، گوتم خه‌م مه‌خۆن، ئێوه بڕۆن. بهیانیەکەی ئێمه چووینه‌وه شاخ .
زۆری شه‌ڕ و چالاکییه‌كان حكوومه‌تی هه‌راسان كردبوو، بۆیه زۆر سامی لێنیشتبوو، ئێمه به‌به‌رده‌وامی له جه‌وله دابووین و ده‌چووینه ناو خه‌ڵك، دڵی خه‌ڵكمان ده‌دایه‌وه و ده‌مانگوت: راسته شۆڕش نسكۆی بردووه، به‌ڵام ئه‌وه كۆتایی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یمان نییه، به‌ڵكو شۆڕش ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بێت ئه‌م شۆڕشه ببێته مایه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، ئێوه ده‌بێت پاڵپشت و هاوكارمان بن و له‌ڕووی زانیاری و هه‌موو پێداویستی دیکە یارمه‌تیمان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین درێژە پێده‌ری شۆڕشی ئهیلوول بین.
له زۆربه‌ی شهڕەكان هاوشان له‌گه‌ڵ شه‌هید نه‌جمه‌دینی برام به‌شداریمكردووه، کاتژمێر دوو و نیوی ڕۆژ، له قوبه‌ی گه‌ڵاڵه كهمینێكمان دانا و له‌گه‌ڵ سوپای ڕژێم شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌مان كرد، له‌و شه‌ڕە سه‌ركه‌وتنمان وه‌ده‌ستهێنا، له‌و شهڕەدا چه‌ندین چه‌كمان گرت، ئه‌وكات ئێمه سه‌ر به لقی دوو بووین، (خورشید شێره) به‌رپرسی لق بوو، پاش ساڵێك ( محەمەد مه‌لا قادر) بوو به به‌رپرسی لق، پیاوێكی زۆر ئازا و چاونه‌ترس بوو، وه‌ك هێزی باڵه‌ك و ناوچه‌ی باڵهكیش هێزێكی باشمان هه‌بوو، هه‌روه‌ها چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی باشمان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ لق بۆ جه‌وله دەچووینە ناوچه جیاجیاكانی كوردستان.
له ده‌ورووبه‌ری مانگی ئابی 1977 له ناوچه‌ی سه‌كرایه‌تی (دۆڵهنی) خۆمان له‌ناو باخچه‌یه‌كی سپیندار حه‌شاردابوو، حكوومه‌ت زانیاری وه‌رگرتبوو، بۆیه ده‌وره‌ی گرتبووین، ئێمه‌ش زانیاریمان پێگه‌یشت كه حكوومه‌ت ده‌وره‌ی گرتووین، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانمان ڕاوتهگبیرمان كرد كه‌چی بكه‌ین، ئایا شه‌ڕی مان و نەمان بكه‌ین، یاخود خۆمان دهربازبكهین، بۆیه بڕیارماندا به دوو گرووپ بەتاکتیک خۆمان دهربازبکەین. به هه‌موو هه‌ڤاڵانمان گوت گروپێك شه‌ڕ ده‌كه‌ین، ئه‌وی تریش خۆی ده‌رباز ده‌كات، تاوه‌كو دواتر حیمایه‌تی ئه‌وانی تر بكات بۆ ده‌ربازبوونیان، له‌و شهڕەشدا چه‌ندین سه‌ربازی عێراقیمان كوشت، له ئه‌نجامدا به موعجیزه ده‌رباز بووین، به‌ڵام یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانمان كه ناوی (مەحموود سه‌یدا) بوو ون بوو، زۆر هه‌وڵمان بۆ ڕزگارکردنی دا، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كمان وه‌رنه‌گرت، ئاخۆ چی لێهاتووه، چه‌ند شه‌وێك به‌مه‌بەستی سۆراخی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌مان گه‌ڕاینه‌وه لای ناوپردا ، خه‌ڵكه‌كه سه‌ریان سوڕما بوو كه چۆن ئێمه هاتووینه‌ته‌وه ئێره، چونكه ئه‌و ناوه هه‌مووی سه‌ربازی سوپای عێراقی لێ‌بوو، دواتر به‌داخه‌وه زانیاریمان پێگه‌یشت كه (مه‌حموود سه‌یدا) شەهید کراوە، هه‌ر له‌وێ له‌بن دارگوێزێك بن گڵ كرابوو.
لە شەڕێکى دیکەدا، له ساڵی 1980 له ناوچه‌ی زهروای دۆڵی مهنجهلایهتی كهمینێكمان دانا، له‌و شهڕەدا دوو زیلی سه‌ربازی بوون كه پڕ بوون له سه‌رباز، هه‌موو سه‌ربازه‌كانمان كوشتن و بەئاوی ڕووباردا چوون.
ساڵی 1983 باره‌گای لقی 2 و ناوچه له گوندی ڕۆستێ بوو، محەمەد مه‌لا قادری به‌رپرسی لق بوو، خه‌ڵك زۆر ڕێزی ده‌گرتین، زۆریش له‌گه‌ڵمان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوون، بارەگای چه‌ند حزبی تریش وه‌ك حزبی شیوعی و سۆسیالست لەوێ هەبوون، به‌ڵام خه‌ڵك زیاتر هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌بوو، چونكه ئێمه به‌ته‌نگ ئیش و كارهكانیانەوه بووین و هه‌میشه له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو ئه‌و ئیش و كارانه‌ی كه هه‌یان بوونایه هاوكاریان ده‌بووین، له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر سه‌باره‌ت به هه‌موو پێشهات و ڕووداوه‌كان هه‌ماهه‌نگ بووین و پێكه‌وه كۆبوونه‌وه‌مان ده‌كرد.
ساڵی 198٣ ئێران له حاجی ئۆمه‌ران هێرشى کرد، سەرکردایەتی شۆڕش ئێمه‌ی ئاگاداركرده‌وه، ئاگاداری خه‌ڵكی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ناو شهڕەكه، له‌و هێرشه‌ی كه كردیان بڕیار و پلانیان ئه‌وه‌بوو تاوه‌كوو سنووری شاری سۆران و دیانا بگرن. بەڵام بێئەوەی هۆکارەکەی بزانین ئەوان هێرشیان ڕاگرت، كاك ئیدریس په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم؛ کە بۆچی هێرشه‌كانیان ڕاگرتووه؟ کاتێک ئێمه پێمان ده‌گوتن: بۆچی هێرش ناكه‌ن؟ ده‌یانگوت سه‌رووی ئێمه ده‌زانێ، هیچ زانیارییه‌كیان نه‌ده‌دركاند. ئه‌وكاته كاك ئیدریس له‌دۆڵی سێبه‌ره‌ی بوو، ئێمه‌ش له ناوچه‌ی ئێنه بووین، له‌وكاته‌دا شهڕەكهیان ڕاگرت، به ئێمه‌یان گوت: ئێوه بگه‌ڕێنه‌وه ئێران، ته‌واو، ئێمه‌ش به كاك ئیدریس-مان گوت ئه‌وان قسه‌یه‌كی ئه‌وها ده‌كه‌ن، ئه‌ویش گوتی بگه‌ڕێنه‌وه، ئێمه‌ش گه‌ڕاینه‌وه.
کێشەکەى نەخشەى کوردستان
باره‌گامان له بادیناوه بوو له نزیك خانه، براده‌ری ئێرانیمان هه‌بوو، ڕۆژێك ده‌عوه‌تمان كردبووە باره‌گا كه هاته باره‌گا چاوی به نه‌خشه‌ی كوردستان كه‌وت كه پێشتر له باره‌گا ههڵمانواسیبوو، زۆر نیگه‌ران و دڵته‌نگ بوو، گوتی براده‌ر موسته‌فا ئه‌وه چیه؟! غه‌درتان له ئێمه كردووه، له‌وه‌ڵامدا گوتم ئێمه غه‌در له كه‌س ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵك زوڵمی له ئێمه كردووه، دیار بوو زۆر عادز ببوو، بۆیه له‌سه‌رووی خۆمان پێیان گوتم؛ تۆ چیت كردووه، تومه‌ز وادیاربوو گله‌یی كردبوو، كه‌وا نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌م هه‌ڵواسیووه، منیش گوتم ئه‌وه چۆن واده‌ڵێی، ئه‌وه نییه خه‌ڵكی تر به ئاشكرا خیانه‌تتان لێ ده‌كا، به‌ڵام ئێوه هیچیان پێ ناڵێن، له وه‌ڵامی مندا به زمانی فارسی گوتی: (براده‌ر مسته‌فا، بردادهر هاشمی می دونه چ كار می كونه، وه‌لاهی پدر و ماده‌ری جلال ده‌ر میایی)، ئێوه سروشتی زێڕتان هه‌یه، هه‌ندێکجار هه‌ڵده‌ستێ و هه‌ندێکجار داده‌به‌زێ.
پەیوەندیى پارتى و خەڵک لە سەردەمى شۆڕشى گوڵاندا
له ساڵی 1984وه تا وه‌ستانی شه‌ڕی ئێران و عێراق باره‌گامان له‌دۆڵی ڕۆستێ بوو، خه‌ڵكێکی زۆر هاوكاریی ئێمه‌یان ده‌كرد به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌كان. هەروەها زۆر له‌وانه‌ی له‌ناو ڕێكخستنه‌كانی ئێمه كاریان ده‌كرد، دهمانناردنە هه‌ولێر و سۆران و هه‌موو شوێنه‌كان بۆ دروستكردنی رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و خه‌ڵك.
خه‌ڵك زۆر له هه‌ڵسوكه‌وتی حزبه‌كانی دیکە بێزارببوون، چونكه سه‌یته‌ره‌یان له سمیلان دانابوو، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی بۆ بردنه‌وه‌ی به‌روبوومی باخچه‌كانیان له دیانا ده‌هاتن، سه‌رانه‌یان لێ ده‌سه‌ندن و خه‌ڵك به‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ئه‌وان زۆر نیگه‌ران بوون، لەسەر ئەو بنەمایە ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان دانیشتین، پێمان گوتن ئه‌و كاره‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن زۆر نه‌شیاوه، چونكه خه‌ڵكه‌كه موڵكی خۆیانە، پێویست ناكات ئێوه سه‌رانه‌یان لێوه‌رگرن، بۆیه به دانیشتن و گفتوگۆ ئه‌م پرسه‌مان چاره‌سه‌ر كرد.
شه‌هید نه‌جمه‌دین به‌رپرسی ناوچه بوو، مامۆستا عەبدولڕەحمان كارگێڕی ناوچه بوو ، هه‌ریه‌ك له ئاغه دۆلانهیی و عەبدوڵا ڕەش و موشیر گوانی و ئه‌حمه‌د خه‌لانی، له‌گه‌ڵ به‌نده ئه‌ندامی ناوچه بووین، زۆر ته‌باو كۆك بووین له‌گه‌ڵ یه‌كتری زۆر هه‌ماهه‌نگ بووین له‌گه‌ڵ یه‌كتر. زۆرجار له‌گه‌ڵ لقی 2 ده‌چووینه ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی، جارێكیان به‌یه‌ك شه‌و 12 رەبایهمان گرتن، یه‌ك شه‌هیدمان دا ناوی ( عه‌بدوڵا) بوو.
ته‌نسیق و هه‌ماهه‌نگیه‌كی باش له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی و خواره‌وه هه‌بوو له هه‌موو شت سه‌رووی خۆمان ئاگادارده‌كرده‌وه و هه‌ركاتێك بمانویستبا كاك ئیدریس و جه‌نابی سه‌رۆكمان ده‌دیتن، به‌تایبه‌تی كاك ئیدریس زۆر متمانه‌ی بهمن هه‌بوو هه‌موو كاره نهێنیه‌كانی بهمن ده‌سپارد، منیش له‌به‌رامبه‌ردا كه‌مته‌رخه‌میم نه‌ده‌كرد و هه‌موویم جێبه‌جێده‌كرد و هه‌ردووكیان سیفه‌تی كاریزمایی به‌هێزیان تێدابوو، زۆر جاری وا هه‌بووه پێشمه‌رگه بێزارده‌بوون، ده‌یانگوت ده‌چینه لای كاك ئیدریس، بۆئه‌وه‌ی روخسه‌تی لێوه‌رگرین، تا وازبێنین، كه به‌نیه‌تی وازهێنان ده‌چوونه لای، به‌ڵام كه ده‌هاتنه ده‌ره‌وه له‌سه‌ر كوردایه‌تی خه‌باتكردن له پێناو نیشتمان و قه‌زیه‌كه‌دا زۆر گه‌رم گوڕتر ده‌بوون. كاك ئیدریس زیاتر له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندی هه‌بوو، جارێكیان پارته كوردییه‌كان(به‌ره‌ی كوردستان) له‌گه‌ڵ خومه‌ینی كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووبوو، له‌و كۆبوونه‌وەیەدا خومه‌ینی گوتبووی ناوی كورد له قورئان دانییه، ئیدریس بارزانی وه‌ڵامی خومه‌ینی دابوویه‌وه، نه‌وشیروانیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بوو، دواتر به كاك ئیدریسى گوتبوو به‌ڕاستی تۆ جوابێكی باشی خومهینیت دایه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی به تۆ ده‌كرێ به‌كه‌س ناكرێ، تۆ شایانی هه‌موو شتێكی.
ڕۆڵی پێشمه‌رگه و پارتی دیموکراتى کوردستان له ڕاپه‌رینی ساڵی 1991
ئێمه لە سنوورى شاری ڕانیه‌وه گەڕاینەوە كوردستان و له هاندان و جۆشدانی خه‌ڵكی بۆ ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕین به‌شداریی ڕاسته‌وخۆمان هه‌بوو، له‌وێوه چووینە هه‌ولێر، كه گه‌یشتینه ناو شاری هه‌ولێر، چه‌ندین شه‌ڕمان كرد، چونكه ئێمه كه چووینه ناو هه‌ولێر، هێشتا هێزی سوپا و چه‌كدارانی ڕژێم هه‌ر مابوون، بۆیه چه‌ندین شه‌ڕمان كردن تاوه‌كو توانیمان به‌یه‌كجاره‌كی شاری هه‌ولێر پاك بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند هه‌ڤاڵێكی پێشمه‌رگه‌مان شه‌هید و برینداربوون.
پاش ئه‌وه‌ی توانیمان هه‌ولێر پاك بكه‌ینه‌وه، بڕیارماندا هێزێكی باش ئاماده‌بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌ره‌و شاری كه‌ركووكیش به‌ڕێبكه‌وین، پاش ئه‌وه‌ی شاری كه‌ركووكمان به‌ته‌واوی پاك كرده‌وه له سوپای ڕژێم، له سه‌ربازگه‌ی خالد( مه‌عه‌سكه‌ر خالد) هێزی سوپای ڕژێم هه‌بوون، به‌ڵام توانیمان وه‌ده‌ریان بنێین. ئێمه له ناو شار شاره‌زایه‌كی ئه‌وتۆمان نه‌بوو، هه‌رچه‌نده ڕێكخستنی نهێنیمان هه‌بوون، به‌ڵام خۆ كابرا به‌خۆی نایه‌ت بڵێت من له ڕێكخستنی نهێنی بوومه، هێزه‌كه به‌ته‌واوی پاشه‌كشه‌ی كرد بۆ هه‌ولێر و هێزی ڕژێم جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو شارۆچه‌كه‌ی پردێ كه ده‌كه‌وێته نێوان شاری كه‌ركووك و هه‌ولێر.
پاش ئه‌وه هێزێكی (1000) هه‌زار چه‌كداریمان كۆكرده‌وه، هێرشی پێچه‌وانه‌مان كرده سه‌ر دوژمن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه‌كه‌مان هه‌موو هێزی شه‌ڕ نه‌بوو، به‌ڵكو خه‌ڵك هاتبوو كه پێشمه‌رگه‌ش نه‌بوون، بۆیه هەڵاتن و شکانى ئەو خەڵکە، کاریگەریى لەسەر ورەى پێشمەرگە هەبوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین شه‌هید و بریندارمان دان، له شهڕەكه پاشه‌كشه‌مان كرد بۆ هه‌ولێر. له‌وكاته‌دا چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێكی ده‌ره‌كی له‌وێبوون به‌منیان گوت بیانبه بۆ به‌ره‌ی پێشه‌وه، بردنم، ته‌قه‌یان لێكردین، به‌ڵام هیچ گولهیهكمان به‌رنه‌كه‌وت و گه‌ڕاینه‌وه هه‌ولێر، هه‌ر ئەو ئێواره‌یه خه‌ڵك ده‌ڕۆیشت، ئه‌وه‌بوو كۆڕەوهكه ده‌ستیپێكرد و سوپای ڕژێمی عێراق ده‌هاته پێشه‌وه، خه‌ڵكیش له‌ترسی گیانی خۆیان و سه‌لامه‌تی ماڵ و منداڵیان ماڵوحاڵی خۆیان جێده‌هێشت و به‌ره‌و شوێنیكی نادیار دهكهوتنهڕێ، ڕێگاكان زۆر قه‌ره‌باڵغ بوون، وه‌ك ڕۆژی حه‌شر ده‌هاته به‌رچاوان، خه‌ڵكه‌كه زۆر په‌رێشان و سه‌رلێشێواو بوو، منیش ڕووی ده‌مم كرده هه‌ردوو به‌رپرسان، هێزی پارتی كه (مامۆستا محه‌مه‌دی مه‌لا قادر) بوو له‌گه‌ڵ (حه‌سه‌ن كوێستانی) به‌رپرسی هێزی یه‌كێتى بوو، پێم گوتن مامۆستا ئه‌و بێ به‌رنامه‌ییه چییه، ئه‌و خه‌ڵكه به‌بێ شه‌ڕ هه‌ولێر جێده‌هێڵێ، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی، كاك مسته‌فا كار له‌وه دانه‌ماوه، چی كۆنتڕۆڵ بكه‌ین، هیچمان پێناكرێ.
ئه‌وه‌بوو ئێمه هه‌ولێرمان به‌جێهێشت و گه‌ڕاینه‌وه پیرمام، له‌وێ خاڵی به‌رگریمان دانا، به‌ڵام تۆپ و ده‌بابه‌ی ڕژێم هێدی هێدی وهسهردهكهوتن، ئێمه‌ش ده‌مانویست ڕێگری بكه‌ین له هاتنه پێشه‌وه‌ی سوپای ڕژێم، بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگریمان ده‌كرد، له‌و كاته‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌كمان به‌برینداری كەوته ده‌ست دوژمن كه ناوی (حاجی ته‌یب فه‌قێ عالی) بوو. ئێمه خۆمان ڕانه‌گرت، هاتینه كوڕێ باره‌گاكانمان له سه‌رمه‌یدانی شه‌قڵاوه دانا، به‌ڵام ڕەوشهكه تا ده‌هات خراپتر و دژوارتر ده‌بوو، چونكه خه‌ڵكه‌كه له ترسی تۆڵه‌ی ڕژێم ده‌سبه‌رداری هه‌موو شتێكی خۆی ده‌بوو، ته‌نیا بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی خۆی، ڕووی له سنووره‌كان ده‌كرد و چاره‌نووسی خۆیان ده‌دایه ده‌ست قه‌ده‌ر، ڕۆژانێكی زۆر ناخۆش بوون برسیه‌تی و بێ ده‌ره‌تانی ته‌نگی به‌خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ته‌نیبوو، به‌مه‌به‌ستی په‌یداكردنی خوارده‌مه‌نی، من له وێوه گه‌ڕامه‌وه قه‌زای سۆران، له شاری ڕواندز هه‌ندێک پێداویستی خوارده‌مه‌نیم په‌یداكردن بۆ باره‌گاكانمان كه له سه‌رمه‌یدانی شه‌قڵاوه دامانبوون.
داستانى کۆڕێ
كاتێک گه‌ڕامه‌وه به‌ره‌كانی جه‌نگ، هێزه‌كانمان له ده‌روازه‌ی كۆڕێ بوون، هێزی پارتی ئه‌و زنجیرە گرده‌ی كه‌وتبووه سه‌رووی شارۆچكه‌ی كۆڕێ، به‌ده‌ستیه‌وه بوو، هێزی یه‌كیه‌تیش له‌وبه‌ر بوون كه ده‌كاته شێرهسواری نزیك گوندی حوجران، حه‌مید ئه‌فه‌ندی و كۆسره‌ت به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش سه‌رپه‌رشتی داڕشتنی پلانی دوژمنیان ده‌كرد، هه‌رچه‌نده كه‌من گه‌ڕامه‌وه شه‌ڕی یه‌كه‌م كرابوو، زۆرێك له‌سه‌ركرده دیاره‌كان له‌وێبوون له‌وانه حالی دۆڵه‌مه‌ری و دكتۆر سه‌عید شهڕەكهیان كردبوو، توانیبوویان خه‌تێكی به‌رگری به‌هێز دابنێن، ده‌بابه‌كانی دوژمنیان شكاندبوو.
پاش ئه‌وه‌ی گه‌ڕامه‌وه به‌ره‌ی شه‌ڕ، حه‌مید ئه‌فه‌ندی چاوی بهمن كه‌وت گوتی تازه خه‌مم نه‌ما، منیش له وه‌ڵامدا گوتم: مامۆستا ئه‌وه‌ی ناوێت، ئه‌وه‌ی پێویسته بابیكهین. ئه‌و شوێنه‌ی ئێستا ده‌بابه‌كانی لێدانراوه كه ده‌كاته ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌ی كۆڕێ به‌لای حوجرانه‌وه، ئێمه كهمینهكانمان لهوێدانبوون و باره‌گاكانیشمان له گوندی حوجران بوون، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌وێ ماینه‌وه.
به‌یانیه‌كی زوو بوو، تەقە کرا، یه‌كێک له برازاكانم له كه‌مین بوو، منیش زوو به‌هانایه‌وه چووم كه چووم یه‌كێ له پێشمه‌رگه‌كانم له‌سه‌ر شه‌قام برینداربوو، ئه‌و هێزه‌ی له‌سه‌ر شاخه‌كه بوون شوێنی خۆیان به‌ردا، منیش به حه‌مید ئه‌فه‌ندیم گوت مامۆستا به تۆم نه‌گوت شوێنه‌كه زۆر هه‌ستیاره، خه‌ڵكی باشی لێدانێ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا گوتی، ئاگات لێره بێت، بزانم هێزێكی باش ناهێنمە ئێره، خه‌ڵكیش تا ده‌هات زیاتر به‌ره‌وه شه‌قڵاوه و سنووره‌كان ده‌ڕۆیشتن له‌ترسی تۆڵه‌ی ڕژێمی به‌عس، له‌وكاته‌دا ده‌بابه‌كانی ڕژێم وه‌ده‌ركه‌وتن به‌ره‌و لای هێزی پێشمه‌رگه و (یونس خدر زاهیر) له‌وێ په‌یدابوو، چه‌ند كه‌سێكی له‌گه‌ڵ بوون، به‌هانای ئێمه‌وه هاتن، خه‌تێكی به‌رگری به هێزمان دانا، له‌و شهڕەدا توانیمان ڕێگریهكی ته‌واو له هاتنه پێشی سوپای ڕژێم بکەین و هێرشەكهمان وه‌ستاند و یه‌كێک له دهبابهكانمان ته‌قانده‌وه كه ده‌بابه‌یه‌كی زۆر نوێ بوو.
له‌و شه‌ڕەش یه‌كێكی تر لهپێشمهرگهكانم كه ناوی (ئاسۆ بابان) بوو، بریندار بوو و لاقێكی له‌ده‌ستدا، ئیتر شهڕەكه وه‌ستا، دانوستان له‌گه‌ڵ ڕژێم ده‌ستی پێكرد و جه‌نابی سه‌رۆك به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی به‌ره‌ی كوردستانی به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت، ناوه‌ناوه شه‌ڕ لێره و له‌وێ ده‌بوو، چونكه سوپای ڕژێم گه‌ڕایه‌وه شوێنه‌كانی خۆی و سه‌ربازگه‌كانی دامه‌زرانده‌وه.