ئەمین حسێن محەمەد مەحمود

ئەمین حسێن محەمەد مەحمود، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پاش دەستگیرکردنى لەلایەن سوپاى عێراق لە گرتووخانەى موسڵ لە سێدارە دراوە.


ئەمین حسێن محەمەد مەحمود، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی باوە کۆچەکی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە.

لە مانگى کانوونى یەکەمى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى هەورامان بە فەرماندەیی نادر هەورامى لەچەند چالاکییەکى پێشمەرگە بەشدارى کردووە، ساڵى ١٩٧٨ لە کاتى ئەنجامدانى چالاکییەک لە شارى هەڵەبجە بە سەختى بریندار بووە.

ساڵى ١٩٧٨ لەگەڵ دوو هاوسەنگەرى کە یەکێکیان براى خۆى بووە، بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکى پارتیزانى دەچنە دەشتى شارەزوور، دواى ئەنجامدانى چالاکییەکە کەوتوونەتە بۆسەى بەکرێگیراو(جاش)ی حکومەتى عێراق و پاش ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵیان دەستگیر دەکرێن و دەگوازرێنەوە بۆ گرتووخانەى شارى موسڵ، پاش ساڵێک لە زیندانیکردنییان ساڵى ١٩٧٩ لە سێدارە دراون.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر