ئەسکەندەر عەلی ڕەزا عومەر

شەهید ئەسکەندەر عەلی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە بۆسەیەکی سەربازانی ڕژێمی بەعس دەستگیر کراوە و لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری بەغدا لە سێدارە دراوە.


ژیاننامە

ئەسکەندەر عەلی ڕەزا عومەر لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئاشۆکانی سەربە دەڤەری بەڕانەتی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول تەواوی بنەماڵەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە و تا ساڵی ١٩٩١ دەرفەتی گەڕانەوەیان نەبووە و لە شارۆچکەی خانێ نیشتەجێ بوونە، شەهید ئەسکەندەر عەلی خاوەنی پێنج برای شەهیدە بەناوەکانی شەهید ئەکرەم عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٧٤، شەهید فەرهاد عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٣، شەهید تەڵعەت عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٨، شەهید فەتاح عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٨ و شەهید ڕەزاق عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٨ خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ساریە مامەند لەشکری بووە و خاوەنی یەک کوڕ و دوو کچ بووە بەناوەکانی کەمال، نەجیبە و غەریبە.


خەباتنامە

شەهید ئەسکەندەر عەلی لە ساڵی ١٩٦٩ بۆتە پێشمەرگە لە پەلی عەلی ڕەزای باوکی لە حاجی ئۆمەران، ئەم پەلە لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و ڕاستەوخۆ پەیوەندیان لەگەڵ بارەگای بارزانی هەبووە و بارەگایان لە دەڤەری بارزان و حاجی ئۆمەران بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ بەهۆی بۆمبارانی فڕۆکەی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق لە دەڤەری گەڵاڵە بریندار بووە.

لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و ئاوارەیان لە وڵاتی ئێران شەهید ئەسکەندەر عەلی و بنەماڵەکەی چەکیان دانەناوە و بەردەوام بوونە لە خەباتی چەکداری خۆیان، دوای بەستنی کۆنگرەی نۆیەمی  پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٩ و دامەزراندنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەلەکەی عەلی ڕەزا کە شەهید فەرهاد عەلی سەرپەلی بوو، کرانە مەفرەزەی پارتیزانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و شەهید ئەسکەندەر عەلی تێیدا بەردەوامی بە خەباتی خۆی داوە.

لە مانگی ٦ی ١٩٨٢ ئەسکەندەر عەلی و دەستەیەک لە هاوسەنگەرانی ویستوویانە بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکی پارتیزانی بچنە دەشتی قەراج و کەندێناوە، بەڵام کە گەشتوونەتە نزیک گوندی قۆریتانی سەربە پارێزگای هەولێر، کەوتوونەتە بۆسەی سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دوو کاتژمێری لە ئەنجامدا ئەسکەندەر عەلی و بەشێک لە هاوسەنگەرانی بە برینداری دەستگیر کراون و گوازراونەوەتەوە بۆ شاری بەغدا و دادگای سەورەی بەغدا سزای لە سێدارەدانی سەربازی فیشەک باران بۆ ئەسکەندەر عەلی و برایەکی بەناوی فەرهاد عەلی ڕەزا و کوڕەخاڵێکی بەناوی ئیسماعیل عەوڵا حەمەد دەرکردووە، لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣ بڕیاری لە سێدارەدانەکەیان جێبەجی کراوە و هەرسێکیان شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

کەریم ئەحمەد قادر ڕەزا

کەریم ئەحمەد قادر، ساڵی ١٩١٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، کەریم ئەحمەد، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی قازانی نزیک ناحیەی پیرەمەگرون شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد عەلی حسێن عەلی

محەمەد عەلی حسێن ناسراو بە (حەمە چاڵاوی)، ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ٢٤ی ئایاری ١٩٦٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

کاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا

کاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، کاکل ساڵح لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٥ لە شەڕی ڕاوەدوونانی سەرباز و جاشە کۆڵوانە سورەکان لە دەشتی کۆیە بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نەسرەدین حەمەکاکی مەولود سەلام

نەسرەدین حەمەکاکی، ساڵی ١٩٤٩ لە پارێزگاى سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەشتی کویە و چواردەوری قەزای دووکان و چواردەوری بازیان و تەکیە کردووە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر