ئەحمەد ئامێدی

ئەحمەد عەبدوڵا محەمەد، ناسراو به‌ (مامۆستا ئەحمەد ئامێدی و ئەحمەدی عه‌بێ)، مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥٣ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٣ له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به‌‌ یه‌كه‌مین سه‌رۆكی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانى كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌...


ئەحمەد عەبدوڵا محەمەد، ناسراو به‌ مامۆستا ئەحمەد ئامێدی و ئەحمەدی عه‌بێ، مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥٣ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٣ له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به‌‌ یه‌كه‌مین سه‌رۆكی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی قوتابيان و لاوانی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٩ له‌ شاری به‌غدا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی چواره‌م به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان- عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌‌، ساڵی ١٩٦٠ ئه‌ندامی لیستی په‌نجا كه‌سیی پشتگیرانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق له‌ قۆناغی كاری ئاشكرا بووه‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌م به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی‌ كۆنگره‌ی شه‌شه‌‌می پارتی دیموكراتی كوردستاندا له‌به‌ر پشتگیری له‌ بڕیاره‌كانی  كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی کۆنفرانسی ماوەت ١٩٦٤ له‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان دوورخراوه‌‌.


ژیاننامه

ئەحمەد عەبدوڵا محەمەد له‌ شاری ئامێدی سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵی ئه‌وكات و دهۆكی ئێستا له‌ دایك بووه‌، ساڵی ١٩٤٨ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردەوه‌‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٤ ده‌رچووی به‌شی كیمیای په‌یمانگای باڵای مامۆستایان بووه‌ له‌ به‌غدا، ساڵی ١٩٥٤ به‌ مامۆستا له‌ شارۆچكه‌ی ئامێدی سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆكی ئێستا دامه‌زراوه‌، ساڵی ١٩٥٥ بۆ شارۆچكه‌ی زاخۆ له‌ سنووری پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆكی ئێستا گواستراوه‌ته‌وه‌، ساڵی ١٩٥٧ بۆ شاری دهۆك له‌ سنووری پارێزگای موسڵ گواستراوه‌ته‌وه‌، له‌ مانگی ئابی ساڵی ١٩٥٨ له‌گه‌ڵ شاندی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیی له‌ شێخ ئەحمەد شێخ محەمەد شێخ عه‌بدولسه‌لام (١٨٩٢- ١٩٦٩) ناسراو به‌ شێخ ئەحمەدی بارزان كردووه‌ و هاوڕێیه‌تییانی كردووه‌ بۆ‌ شاری موسڵ.شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بووه‌.


خه‌باتنامه

ئەحمەد عەبدوڵا محەمەد ساڵی ١٩٥٣ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٣ له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به‌‌ یه‌كه‌مین سه‌رۆكی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٨ له‌ ستافی چواره‌م له‌ سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی خه‌سره‌و تۆفیق فه‌تحوڵا (١٩٣٠ـ ٢٠٠٤) ئه‌ندامی لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان بووه‌. له‌ ١٠ی ئه‌یلوولی ١٩٥٩ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كورد (كۆنگره‌ی شه‌قڵاوه‌) بووه‌، ساڵی ١٩٥٩ له‌ شاری به‌غدا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی چواره‌م به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌‌، ساڵی ١٩٦٠ ئه‌ندامی لیستی په‌نجا كه‌سیی پشتگیرانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق له‌ قۆناغی كاری ئاشكرا بووه‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌ ستافی شه‌شه‌م له‌ سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی ساڵح عەبدوڵا نه‌جمه‌دین (١٩١٨ـ ١٩٨١) ناسراو به‌ سه‌یدا ساڵح یوسفی (١٩١٨ـ ١٩٨١) ئه‌ندامی لق بووه‌ له‌ لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستاندا.

له‌ ڕۆژانی ١٥تا ١٧ی ئابی ١٩٦٠ نوێنه‌ری پارێزگای موسڵ له‌ كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كورد (كۆنگره‌ی شه‌قڵاوه‌) بووه‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی پێنجه‌م ‌ به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌‌، ساڵی ١٩٦١ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی دهۆكی كوڕان بووه‌، ساڵی ١٩٦١ دژ به‌ پێشێلكردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌گه‌ڵ به‌رپاكردنی شۆڕش دژ به‌ زه‌عیم ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم قاسم (١٩١٤- ١٩٦٣) بووه‌، ساڵی ١٩٦١ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی یه‌ك، پێش به‌رپابوونی شۆڕشی ئه‌یلوول و له‌به‌ر فه‌رمانی گرتنی له‌ ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦١ فه‌رمانده‌یی شه‌ڕی ئازادكردنی ناو شارۆچكه‌ی ئامێدیی له‌ سنووری پارێزگای موسڵ كردووه‌ كه‌ تیایدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، ساڵی ١٩٦١ به‌شداری له‌ شه‌ڕی سواره‌تووكا له‌ سنووری پارێزگای موسڵ كردووه‌، ساڵی ١٩٦١ به‌شداری له‌ شه‌ڕی كه‌ڤله‌سن له‌ سنووری پارێزگای موسڵ كردووه‌، ساڵی ١٩٦١ به‌شداری له‌ شه‌ڕی گه‌رماڤكێ له‌ سنووری پارێزگای موسڵ كردووه‌، گشت ئه‌م شه‌ڕانه‌ له‌ پارێزگای موسڵ له ‌سه‌ره‌تای شۆڕشی ئەیلوولدا ڕوویان داوه كه‌ ئێستا ده‌كه‌وێته‌ سنووری پارێزگای دهۆكه‌وه‌‌‌، ساڵانی (١٩٦٢- ١٩٦٤) به‌رپرسی لێژنه‌ لقی یه‌ك بووه‌‌، ساڵی ١٩٦٤ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ماوه‌تی كردووه و دژ به‌ سه‌رۆك جه‌نه‌راڵ مستەفا بارزانی (١٩٠٣- ١٩٧٩) وه‌ستاوه‌‌، ساڵی ١٩٦٤له‌ دوای چوونی براده‌رانی بۆ هه‌مه‌دان له‌ شانشینی ئێران خۆی له‌ ماڵی برایه‌كیدا له‌ شاری هه‌ولێر حه‌شار داوه‌، ساڵی ١٩٦٤ بڵاوكراوه‌ی تیشك به‌ ناوی لقی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستانەوە له‌سه‌ر ده‌زگای ڕونیۆ لەچاپ دەدات،  له‌ ١٤ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٦٧دا له‌ نزێك نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری هه‌ولێر له‌ ڕوودوێكی ته‌مومژاویدا گیانی له‌‌ ده‌ست داوه‌ له‌ گۆڕستانی ئامێدی به‌ خاك سپێردراوه‌.


سه‌رچاوه‌كان:

١.ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان. 

٢.ئاماده‌كردن : پێشڕه‌و ئەحمەد، له‌ یادی كاكه‌زیادی كۆیه‌دا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ژماره‌ ٢٤٢٥، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، پێنجشه‌مه‌‌، ١٢ی نیسانی ٢٠٠١، ل ١٠.

٣.ئاماده‌كردنی : سه‌ڵاح ڕه‌شید، مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له‌ لاوێتیه‌وه‌ بۆ كۆشكی كۆماری، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧)، ل ٦٥.

٤.ئەحمەد شه‌ریف له‌ك، شرۆڤه‌ی ڕووداوه‌ مێژووییه‌كان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩)، ل ٢٠٨.

٥.بڵاوكراوه‌ی تیشك، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان- لقی هه‌ولێر، ژماره‌ ٢، ساڵی یه‌كه‌م، ٢١ی ئه‌یلوولی ١٩٦٤ز، ل ل ١-٥.

٦.تحیة اكبار و اجلال الی روح الرفیق الشهید أحمد عبدالله‌ ئامیدي، جریدة النور، العدد 27، السنة الأولی، بغداد، مطبعة دار الزمان، الأثنین، ١٦ كانون الأول ١٩٦٨، ص ٥.

٧.جه‌مال نه‌به‌ز، بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه‌، (سلێمانی- چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧)، ل ٢٩٨.


بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر