ئەحمەد مەلاسوار عومەر

ئەحمەد مەلا سوار ساڵی ١٩٤١ لەگوندی ماڵەسوار سەربەقەزای مێرگەسور لەدایک بووە، کوڕی مەلا سوار عومەرە کە لەشۆڕشی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) بەشداربووە و لە ٤ی نیسانی ٢٠١٢ بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە. .


ئەحمەد مەلا سوار لەساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بەشۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە هێزی عومەرئاغای دۆلەمەری بۆتە پێشمەرگە، لەگەڵ هێزێکی تایبەتی سەر بە بارزانی نەمر پەڕیوەتەوە بۆ ناوچەی سۆران، لەساڵی ١٩٧٤ لەکاتی دەستپێکردنەوەی شەڕ لەنێوان حکومەتی عێراق و شۆڕشی کورد کراوەتە سەرپەل لە بەرەی شەڕی سپیلک، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەساڵی ١٩٧٥ لەگوندی ماڵەسوار ماوەتەوە، ساڵی ١٩٨٠ دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ ناو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە و لەگوندی حەیات فەرماندەی مەفرەزەی گەڕۆک بووە،  لە٣١ی ئایاری ١٩٨١ لەکاتی دانانی بۆسەیەک بۆ سوپای عێراق بەسەختی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ ئێران، دوای چاک بوونەوەی دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ ناو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە و کراوە بەجێگری دکتۆر سەعید نادر.

 لەساڵی ١٩٨٧ کراوە بە بەرپرسی ڕێکخراوی کارۆخ، لەساڵی ١٩٨٨ دوای شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ناوچەی بادینان ڕوو دەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەساڵی ١٩٨٩کراوە بە بەرپرسی پاسەوانەکانی مەکتەبی سیاسی لە ڕاژان، لەساڵی ١٩٩١ بەگوێرەی پلانی داڕێژراوی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرەی کوردستانی سەبارەت بە ڕاپەڕین، لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە ڕاپەڕینەکەی شاری سلێمانی بەشداربووە، ساڵی ١٩٩٢ گەڕاوەتەوە بۆ هێزی بارزان و کراوە بە فەرماندەی هێز، ساڵی ١٩٩٣ ئەرکی فەرماندەی بەتالیۆنی سێی لەشکری تایبەتی پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ بەتالیۆنەکەی ئەرکی پاسەوانی مەکتەبی سەرۆکی پێ سپێردراوە، لەساڵی ١٩٩٥ لەشەڕی بەرگری لە شەرعیەت لەدەشتی هەولێر برینداربووە.

ئەحمەد مەلا سوار لە شەڕەکانی سەری ئاکرێ و بەری نزار و بلێ و بارزان و شەڕی پیرفات و شەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی و شەڕی کارۆخ و سپیلک و شەڕەکانی مێرگەسور و گۆڕەتوو و باوە بەشدار بووە، لەساڵی ٢٠٠٩ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، لە کۆنگرەی ١٣ی ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە، لە ٤ی نیسانی٢٠١٢ بەنەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر