ئەحمەد حەمەدئەمین ئەحمەد حەمەد

شه‌هید ئەحمەد حەمەدئەمین ئەحمەد حەمەد ناسراوە بە (ئەحمەد حاجی دۆشاو)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە داستانی خواکوڕک ئەحمەد شەھید بووە.


ژیاننامە

شه‌هید ئەحمەد حەمەدئەمین ئەحمەد حەمەد ناسراوە بە ئەحمەد حاجی دۆشاو. لە ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی شێخ وەسانانی سەربە قەزای شەقڵاوە لە دایكبووە. باوکی ئەحمەد کە ناسراوە بە حاجی دۆشاو شێخ وەسانی لە ساڵی ١٩٩٨ شەھید بووە. پاش نسکۆی شۆڕشی گوڵان ساڵی ١٩٧٥ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبن، پاش دووساڵ ئاواره‌یی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عێراق، به‌ڵام دوورده‌خرێنه‌وه‌ بۆ باشووری عێراق، له‌ پارێزگای سه‌ماوه‌ نیشته‌جێ ده‌بن، ساڵی ١٩٧٩ گەڕاونەتەوە كوردستان و له‌ شاری ھەولێر و  نیشتەجێ بوونە.


خەباتنامە

شه‌هید ئەحمەد حەمەدئەمین، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی حاجی دۆشاوی باوکی و سەربە لێژنه‌ ناوچەی شەقڵاوەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بارەگایان لە دۆلی خۆشناوەتی بووە.

پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شاری هه‌ولێر و سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز باوکی ئەحمەد دووبارە پەیوەندی دەکاتەوە بە شۆڕش و بەو ھۆیەوە دووبارە دەگەڕێنەوە گوندی شێخ وەسانان، لە ساڵی ١٩٨٤ بەھۆی گێچەڵی دوژمنانی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌تایبەت ھێزی یەکێتی لە گوندی شێخ وەسان بەناچاری ده‌چن بۆ ده‌شتی هه‌ریر و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن، ساڵی ١٩٨٥ دوای کوشتنی تۆفیق ھەریری و تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە، ماڵه‌كه‌یان  دەگوازنەوە ناو ناوه‌ندی قەزای شەقڵاوە و له‌وێ نیشتەجێ دەبن.

له‌ ڕێكه‌وتی ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٨٦ شه‌هید ئه‌حمه‌د حاجی دۆشاو ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ سه‌ر هێزی بارزان، له‌ ده‌شتی به‌رازگری ده‌ڤه‌ری برادۆست ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌بینێت، ئەحمەد حاجی دۆشاو ساڵی ١٩٨٨ بەشداری داستانی خواکوڕکی ده‌كات، به‌ڵام هه‌رزوو پاش چەند کاتژمێرێک لە ڕووبەڕوو بوونەوە و پێکدادان لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس فیشەکێک بەرسەری کەوتووە و شەھید بووە، ھاوسەنگەرانی لە چیای خواکوڕک بە خاکیان سپاردووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر