ئەبوبەکر مەحمود حەمەشەریف لەتیف

ئەبوبەکر مەحمود حەمەشەریف، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، هاوشانی خۆی خێزانەکەی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە و ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بە سەختی بریندار بووە و پلەکانی جێگری سەرلقی لە شۆڕشی ئەیلوول و فەرماندەی بەتالیۆن و ئەندامی لێژنە ناوچەی لە شۆڕشی گوڵان وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ ئەبوبەکر شەهید بووە.


ئەبوبەکر مەحمود حەمەشەریف، ساڵی ١٩٤٣ لە گوندی بانی بنۆکی بناری چیای سورێنی سەربە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری مەریوان نیشتەجێ بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی کافیە محەمەد بووە و هاوشانی خۆی لە چیاکان پێشمەرگە بووە و دوای شەهیدبوونی ئەبوبەکر زیاتر بەشداری چالاکی کردووە و لە ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌م ١٩٨٦ کافیە و دەستەیەک هاوسەنگەری بۆ چالاکی پارتیزانی ویستوویانە بچنە سەیدسادق، بەڵام لە دەرەی سوری ئەحمەد ئاوا کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و کافیە و هاوسەنگەرێکی بەناوی محەمەد فەرەج شەهید بوونە و ئەنوەری حاجی عوسمان بە سەختی بریندار بووە، خاوەنی چوار کوڕ و یەك كچ بووە بە ناوەکانی فازڵ، قادر، شاخەوان، دڵشاد لە ئاوارەی وڵاتی ئێران کۆچی دوای کردووە و کچی چنور.

ساڵی ١٩٦٩ بۆتە پێشمەرگەی لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا مەلا عومەری بانی بنۆکی برای بەرپرسی ناوچەکە بووە، ساڵی ١٩٧٤ لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری چه‌ندین شه‌ڕی كردووه‌، له‌وانه شەڕی سەرتیز، شەڕی دەربەندیخان، شەڕی چیای زمناکۆی کردووە، ساڵی ١٩٧٤ پلەی جێگری سەرلقی ٤ی بەتالیۆنی بەمۆی سەربە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە، کە لەوکاتەدا ئەحمەد چەقژی سەرلقی بووە و حەمەسور حسێن فەرماندەی بەتالیۆنی بووە.

ساڵی ١٩٧٥ لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول هاوشانی بنەماڵەکەی دەستبەرداری چەک نەبووە و لەسەر سنوور درێژەیان بە خەباتی کوردایەتی داوە، لە شۆڕشی گوڵان بەشداری چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی شارەزوور، چاڵاکی پارتیزانی ناو شاری سلێمانی، شەڕی شارباژێر، شەڕی گوندی کۆڵیتە، شەڕی گوندی قاینێجەی شارەزوور، شەڕەکانی هەڵەبجە و کۆمەڵێک داستان و نەبەردی تر کردووە.

ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ دەستەیەک هاوسەنگەری چونەتە ناو شاری سلێمانی بۆ چالاکییەکی گرنگی پارتیزانی، دوای ئەنجامدانی چالاکییەکە و گەڕانەوەیان لە نزیک گوندی قەویلەی دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی ژمارەیەکی زۆری سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس، لە ئەنجامدا چەند هاوسەنگەرێکی شەهید بوونە و ئەبوبەکر مەحمود حەمەشەریف و عوسمان بانیشاری بە سەختی بریندار بوونەوە بە برینداری خۆیان دەرباز کردووە.

ساڵی ١٩٧٩ پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی هێزی سورێنی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٠ پلەی ئەندامی لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی سەربە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە.

 ساڵی ١٩٨١ هێزێکی زۆری سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس هێرشێکی فراوانیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەسەر سنووری ئێران و کانی خەیاران و دۆڵەناو، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوە ئەبوبەکر مەحمود بە سەختی بریندار بووە، بەڵام سەنگەرەکەی داگیر نەکراوە و هێزەکەی بەعس کشاونەتەوە، دواتر فرۆکەکانی ڕژێم بە چەکی ٦٠تیر بۆردومانی سەنگەرەکەیان کردووە و ئەبوبەکر مەحمود حەمەشەریف بە برینداری چەند فیشەکێکی ٦٠ تیری بەرکەوتووە و شەهید بووە، دواتر هاوسەنگەرانی جەستەکەی دەگوازنەوە شاری مەریوانی وڵاتی ئێران و لە گۆرستانی داسێوان لە تەنیشت گۆڕی دڵشادی کوڕی بە خاکیان سپاردووە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر