ژیاننامه
ئازا مه‌حمود ئه‌حمه‌د ساڵح ساڵی ١٩٤٨ له سلێمانی لەدایکبووە، ساڵی ١٩٦٧ قۆناغی ئاماده‌یی به‌شی زانستیی له شاری به‌غدا ته‌واوكردووه و له به‌شی میكانیكی زانكۆی ته‌كنه‌لوجیای به‌غدا وه‌رگیراوه و ساڵی ١٩٧٢ بڕوانامەی به‌كالۆریۆسی بە دەستهێناوە و ساڵی ١٩٧٦ ماسته‌ری له به‌شی میكانیك له كۆلێژی ئه‌ستن(astun)ی شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیای وه‌رگرتووه.
ساڵی ٢٠٠٣ كراوه‌ته ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی ٢٠٠٤ به‌رپرسی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق دكتۆر ڕۆژ شاوه‌یس بووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، سویدی و فارسییه.
خه‌باتنامه
ئازا مه‌حمود ئه‌حمه‌د ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه و لە ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، له مانگی كانونی دووه‌می ساڵی ١٩٧٢ و له كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستاندا به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی گشتی هه‌ڵبژێردراوه و له سنووری لێژنه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌ركی بۆ ده‌ستنیشان كراوه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٧٤دا و لەگەڵ ده‌ستپێكی ئاڵوزی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی به‌عس، په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلووله‌وه كردووه و له یه‌كه‌ی موشەكهاوێژی زه‌مین - ئاسمانی له‌شكری كوردستان خزمه‌تی كردووه و به‌شداریی شه‌ڕەکانی ماكۆك و بێشێ و زۆزكی لە دژ سوپای عێراق كردووه و بریندار بووە، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی لە وەڵاتی ئێران كردووه و هەمان ساڵ وه‌ك پهنابهرچووەتە شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا.
ساڵی ١٩٧٦ لە كۆنفڕانسی به‌رلین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، له كۆتایی ساڵی ١٩٧٧دا به ناوی نهێنی هه‌ژاره‌وه له سنووری پارێزگای دهۆك به‌شداری له شۆڕشی گوڵاندا كردووه و ساڵی ١٩٧٨ به‌رپرسی سیاسی - سه‌ربازیی سنووری سلێمانی - خانه‌قینی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه و بەشداری و فەرماندەیی شه‌ڕەکانی هه‌ورامان و پێنجوێنی کردووە.
ساڵی ١٩٧٩ و له كۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستاندا خۆی بۆ سه‌ركردایه‌تی نه‌پاڵاوتووه و له ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان دووركهوتووه و هەمان ساڵ وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی لە وه‌ڵاتی سوید كردووه.
پاش دوورکەوتنەوەی لە پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەندی بە پارتی گەلەوە کردووە و لە کۆنگرەکانی یەکەم ١٩٨١ و دووەم ١٩٨٩ی پارتی گەلدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گەلی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٩٣ له دوای یه‌كگرتنی پارتی گه‌ل و پارتی دیموكراتی كوردستان جاریكیتر په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتووه‌وه كردووه و نوێنه‌ری كۆنگرەکانی دوازدەیەم ١٩٩٩ و سێزده‌یه‌م ٢٠١٠ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ٢٠٠٣ كراوه‌ته ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ساڵی ٢٠٠٤ به‌رپرسی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق دكتۆر ڕۆژ شاوه‌یس بووه.
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی دەستەی ئیکسسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان .
- مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆنگره و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆكسانا- ٢٠٢١).
- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
- زاهیر ڕۆژبه‌یانی، محه‌مه‌د ڕه‌زا : بارزانیی نه‌مر بۆ ئازادكردنی ئێمه له زیندانی (ئه‌وین)ی ترسناكی تاران، پێشنیاری كرد كاك ئیدریسی هه‌میشه زیندوو و كاك مه‌سعود بارزانی بخه‌نه جێی ئێمه، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢٣٣٨، هه‌ولێر، سێشهمه، ٢٧ی ئایاری ١٩٩٧ز.
- عرفان عه‌زیز عه‌زیز، كۆنگره و كۆنفڕانسه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، (هه‌ولێر ـ پڕۆژەی نوسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز).
- فرهاد عوني، كیف آلت الأوضاع الی استئناف القتال في كوردستان ربیع عام ١٩٧٤؟، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ٢٨، أربیل، ٢٥ أیلول ١٩٩٨م.
- هاشم رمضان، المحترقون الكورد، الجز‌ء الأول، (أربیل ـ مطبعة الحاج هاشم ـ ٢٠٠٥م).