ئازاد حەمەعەلی حەمە شل

ئازاد حەمەعەلی، ساڵی ١٩٦٨ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری شەڕی خۆرنەوازان، شەڕی ئەحمەد ئاوا، شەڕی بنکەی پۆلیسی خورماڵ، شەڕە پارتیزانیەکانی دەشتی شارەزوور و شەڕی سەربازگەی بانی شار کردووە. لە ١٠ی ئایاری ١٩٨٧ شەهید بووە.


شەهید ئازاد حەمەعەلی، ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی سەرگەڵوی سەربە ناحیەی سورداشی قەزای دووکان پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، سەڵت بووە.  ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە ڕێکخراوی خورماڵی سەربە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. ئەوکات نازم خورماڵی بەرپرسی ڕێکخراو و فەرماندەی مەفرەزەی خورماڵ بووە. لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری شەڕی خۆرنەوازان، شەڕی ئەحمەد ئاوا، شەڕی بنکەی پۆلیسی خورماڵ، شەڕە پارتیزانیەکانی دەشتی شارەزوور و شەڕی سەربازگەی بانی شار کردووە.

لە ١٠ی ئایاری ١٩٨٧ ئازاد و هاوسەنگەرانی هێرشیان کردووە بۆ گرتنەوەی سەربازگەی سەربازی سوپاى عێراق لە گوندی بانی شاری نێوان خورماڵ و ئەحمەد ئاوا، هەر لە گەیشتنیان بۆ یەکەم سەنگەری سەربازانی بەعس، ئازاد حەمەعەلی مینی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە و بە سەختی بریندار بووە، هاوسەنگەرانی بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەیگوازنەوە وڵاتی ئێران و لە سەر سنوور لە دەربەند دزڵی ئازاد حەمەعەلی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە و هاوسەنگەرانی لە گۆڕستانی دزڵی بە خاکیان سپاردووە. 


سەرچاوە:

١-ئەرشیفی دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر