ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار هه‌جه‌ر ئیسماعیل جانۆ، ناسراو به هه‌جه‌ر سندی، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه، ساڵی ١٩٧٩ و له کۆنگرەی نۆیه‌م دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨٤ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانی به جێ هێشتووه و ڕووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه.
ژیاننامه
هەجەر ئیسماعیل لە شاری دهۆک له‌دایكبووه، ساڵی ١٩٥٥ له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بێرسڤی ده‌ستی بە خوێندن کردووە. ساڵی ١٩٦٩ له خولی بیست و شه‌شه‌می كۆلێژی پۆلیسی به‌غدا وه‌رگیراوه و ساڵی ١٩٧٢ به پله‌ی مولازم دووه‌می پۆلیس، بڕوانامەی وه‌رگرتووه و هەمان ساڵ له بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه به ئه‌فسه‌ر دادهمهزراوە، ساڵی ١٩٨٤ ڕووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه.
خه‌باتنامه
هەجەر ئیسماعیل ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٤ به جێگری ده‌زگای بێته‌لی شۆڕشی ئەیلوول دادهمهزراوە، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه و به به‌رپرسی ئۆردۆگای پێشمه‌رگه سه‌ڵته‌كان ده‌ستنیشانكراوه، ساڵی ١٩٧٦ وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه.
له ساڵی ١٩٧٧ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی لێژنه‌ی لقی حه‌وتی ئه‌مریكای پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به كارگێڕی لێژنه‌ی لق هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٩ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوە گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له كۆنگره‌ی نۆیه‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٧٩ كراوه‌ته جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ١٩٨٢ پله‌ی بهرزدهكرێت بۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٨٤ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانی به جێ هێشتووه و ڕووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه.
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- فه‌یسه‌ڵ ڕەسول خۆشناو، بایۆگرافیای ئه‌فسه‌رانی كورد، به‌شی دووه‌م، (تهران ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠٢٠ز).
- حبیب محمد كریم، تاریخ الحزب الدیمقرطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ، ٢٠١٣ز).
- هاشم رمضان، المحترقون الكورد، الجز‌ء الأول، (أربیل ـ مطبعة الحاج هاشم ـ ٢٠٠٥م).