نەعمان عیسا شەریف، ناسراو به نه‌عمان بارزانی و نه‌عمان بنج‌و، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به پارتی دیموکراتی کورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ( کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموكراتی كوردستان ) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی حه‌وته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٤ بۆته پارێزگاری موسڵ، له پارێزگای موسڵ ساڵانی (١٩٦٤ـ١٩٦٧) به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك بووه.
ژیاننامه
نەعمان عیسا شەریف، ناسراو به نه‌عمان بارزانی و نه‌عمان بنج‌و، له شارده‌ێی بلێی سه‌ربه‌قه‌زای مێرگه‌سۆری پارێزگای هه‌ولێر له‌دایك بووه، ساڵی ١٩٤٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی دووەمی بارزان ئاواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٤٧ له‌دوای نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باشووری كوردستان و ماوه‌یه‌ك به‌ند كراوه، ده‌رچووی په‌یمانگای به‌غدایه له ساڵی ١٩٥٣دا، له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر فه‌رمانبه‌ر بووه، ساڵی ١٩٥٨ له شارۆچكه‌ی زاخۆ سه‌ر به پارێزگای موسڵ فه‌رمانبه‌ر بووه.
ساڵی ١٩٦١ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری عێراقه‌وه به خێزانه‌وه بۆ شاره‌دێی موسه‌یب له باشووری عێراق دوور خراوه‌ته‌وه، له ٣١ی ئایاری ١٩٧٣ به فه‌رمانی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤ـ١٩٨٢) سه‌رۆكی عێراق بێ ڕه‌چاوكردنی یاسا و ڕێساكان خانه‌نشین كراوه، له ٢٥ی حوزه‌یرانی ١٩٧٣ به وه‌ستانی دڵ له شارۆچكه‌ی ڕواندز كۆچی دوایی كردووه و له شاری زاخۆ سه‌ر به پارێزگای دهۆك له به‌یانیی هه‌مان ڕۆژدا به ئاماده‌بوونی مامۆستا هاشم حه‌سه‌ن ڕه‌شید (١٩٢٦ـ١٩٩٠) ناسراو به هاشم ئاکرەیی پارێزگاری دهۆك و عەبدولوەهاب ئەتروشی پارێزگاری هه‌ولێر و ده‌سته‌ی كارگێڕی لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ده‌سته‌ی كارگێڕی لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆری جه‌ماوه‌ر ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عیبری، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بووه.
خه‌باتنامه
نه‌عمان بارزانی ساڵی ١٩٤٣ په‌یوه‌ندی به حزبی هیوای كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٥ فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌ی خۆراكی شارده‌دێی بلێی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر بووه و له‌گه‌ڵ شۆڕشگێراندا په‌یوه‌ندی هه‌بووه، ساڵی ١٩٤٥ له ژێر فه‌رمانده‌یی ئەسعەد خۆشەویدا به‌شداری له شۆڕشی دووەمی بارزاندا كردووه، به‌شداری خولی تۆپخانه‌ی ته‌ورێزی له كۆماری میللی ئازه‌ربایجان كردووه، هاوسه‌ری یه‌كێك بووه له‌و ئافره‌تانه‌ی كه ساڵی ١٩٤٦ ئاڵای كوردستانی دوریوه، ساڵی ١٩٤٦ به‌شداری له شه‌ڕی به‌ره‌ی سه‌قز له سنووری كۆماری دیموكراتیی كوردستان كردووه.
ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به پارتی دیموکراتی کورده‌وه كردووه، له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازان بووه، ساڵی ١٩٥٨ له‌سه‌ر داخوازیی ساڵح عه‌بدوڵا نه‌جمه‌دین (١٩١٨ـ١٩٨١) ناسراو به سەیدا ساڵح یوسفی به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆ سه‌ر به لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٥٩ له ستافی دووه‌می لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆ له‌سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی عومه‌ر حه‌سه‌ن (١٩٢٢ـ٢٠٠١) ناسراو به عومه‌ر بامه‌ڕنی به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆ سه‌ر به لێژنه‌ی لقی یه‌ك هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٥٩ له یاخیبوونی عه‌قید عه‌بدولوه‌هاب شه‌واف (١٩١٦ـ١٩٥٩) له دژی عه‌بدولكه‌ریم قاسم (١٩١٤ـ١٩٦٣) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌یی هێزێكی هه‌وادارانی چه‌كداری پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان له ئه‌ستوو بووه بۆ گرتنی قایممه‌قامی زاخۆی هه‌وادارانی عه‌قید عه‌بدولوه‌هاب شه‌واف، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق بووه، له ٢٠ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٥٩ تا ١٠ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٦٠ له دوای کوتاییهاتنی کۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی کوردستان به به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی یه‌ك ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٥٩ وه‌ك نوێنه‌ری لێژنه‌ی لقی یه‌ك به‌شداری کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراقی كردووه.
ڕۆژی شه‌مه‌ی ٨ی كانونی دووه‌می ١٩٦٠ له لیستی په‌نجا كه‌سی پشتیوانانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له قۆناغی كاری ئاشكرا بووه، به پیشه جێگری یاوهرنووسهر (معاون كاتب تحریر) بووه، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (كۆنگره‌ی پێنجه‌م) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٠ به ئه‌ندامی ناوچه‌ی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستنیشانكراوه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، له به‌هاری ساڵی ١٩٦٢ تا پایزی ساڵی ١٩٦٥ له ستافی نۆیه‌م به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك بووه، ساڵی ١٩٦٣ ئه‌حمه‌د عیسا شه‌ریفی برای له شۆڕشی ئەیلوولدا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ژه‌هرخوارد كراوه كه پێشتر ناوبراو له‌ناو سوپای عێراقدا جێگر ئه‌فسه‌ری بێته‌ل و هاوكاری شۆڕشی ئەیلوول بووه.
ساڵی ١٩٦٤ دژ به بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ماوه‌ت و باڵی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ستاوه و پشتگیری سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) كردووه، له سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ١٩٦٤دا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی شەشەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراقه‌وه كراوه‌ته به‌رپرسی ئیداری شۆڕش له پارێزگای موسڵ، ساڵانی (١٩٦٤ـ١٩٦٧) به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك بووه.
ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق به پارێزگاری موسڵ ده‌ستنیشانكراوه، له مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٦٥ وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی گشت باڵه‌كان به‌شداری كۆنفرانسی چواره‌می پارتی دیموکراتی کورد له سوریای كردووه، ساڵی ١٩٦٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی حەوتەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٦ به فه‌رمانی سه‌رۆك مستەفا بارزانی خه‌ریكی ڕێكخستن و یه‌كخستنی باڵه‌كانی پارتی دیموکراتی کورد له سوریا بووه، ساڵی ١٩٦٧ بۆ جاری دووه‌م كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك، ساڵی ١٩٦٧ له گۆڤاری (صوت كوردستان) ئۆرگانی لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموکراتی کوردستان وتاری له چاپ داوه.
ساڵی ١٩٦٩ بۆ جاری سێیه‌م كراوه‌ته‌وه به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی هەشتەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٠ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك كه باره‌گای له شاری موسڵ بوو، له ١٦ی ئه‌یلوولی ١٩٧٠ به فه‌رمانێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش به قایمقامی ڕواندزی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دامه‌زراوه، له ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٢ی حوزهیراین ١٩٧١ وه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و قایممه‌قامی ڕواندز له پێشوازی شاندی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی بوڵگاریادا بووه كه سه‌ردانی باره‌گای بارزانی‌یان له ده‌ڤه‌ری باڵه‌ك سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێریان كردووه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئـەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕیزلێنان، كتێبی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٢٢٠ ـ ٢٢١.
-
شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی (١٩٥٨ ـ ١٩٦٣) لێكۆڵینه‌ویه‌كه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ٢١٢.
-
بژار عوسمان ئه‌حمه‌د، بارودۆخی سیاسی كوردستانی سوریا له ماوه‌ی ساڵانی ١٩٢٠ ـ ١٩٧٠، (هه‌ولێر ـ ڕێكخراوی هاوده‌نگ بۆ ڕۆشنبیری گشتی ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ـ ٢٠١٢ز)، ل ٤٤.
-
شي‌ء عن صحافة دهوك، مجلة زاگروس، وزارة الثقافة ـ أقلیم كردستان، العدد ٥، أربیل، نیسان ١٩٩٨م، ص ١٤.
-
سه‌لیم ئەسعەد خۆشەوی، خه‌لیل خۆشه‌ویی نه‌مردا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٧٦٣، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٧ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٣ز، ل ٣.
-
باواني، مأثرة من مآثر ثورة بارزان عام ١٩٤٤، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٨٩٢، أربیل، الجمعة، ١٨ أیلول ١٩٩٨م، ص ١١.
-
تشیع مهیب لجثمان المرحوم نعمان البارزاني، جریدة التآخي، العدد ١٣٧٠، بغداد، مطبعة التایمس، الخمیس، ٢٨ حزیران ١٩٧٣م، ص ٥.
-
تعزیة بوفاة المناضل نعمان عیسی، جریدة التآخي، العدد ١٣٧١، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، ٣٠ حزیران ١٩٧٣م، ص ٥.
-
روژین چلبی منیر، زاخۆ ١٤ی تیرمه‌ها ١٩٥٨ ـ ٦ی ئادارا ١٩٧٥، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كۆلینێن كوردی ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ٤٢، ٤٨، ٧٧ ـ ٧٨، ٢٢٦.
-
تعیین قائممقامین في كردستان، جریدة التآخي، العدد ٥٥٩، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الخمیس، ٨ تشرین الأول ١٩٧٠م، ص ٤.
-
تنفیذ بیان ١١ آذار، (بغداد ـ وزارة الاعلام ـ مدیریة الاعلام العامة ـ مطبعة دار الحریة للطباعة ـ ١٩٧٢م)، ص ١٠٩.
-
تهیة اجازة الحزب الدیمقراطي لكوردستان العراق، جریدة خه‌بات (النضال)، مطبعة الرأي العام، العدد ١٤١، بغداد، الأحد، ٩ كانون الثاني ١٩٦٠م، ص ٨.
-
چیمه‌ن، یه‌كه‌مین ئاڵای كوردستان به ده‌ستی خۆم دروی، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژمار ١٩٧٨، هه‌ولێر، دووشه‌مه، ٢٧ حوزه‌یرانی ١٩٩٤ز، ل ١
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٩١، ١٠٤، ١١٠، ١١٦.
-
رجب جمیل حبیب، ئامێدی (العمادیة) ١٩٢١ ـ ١٩٧٥ دراسة في التاریخ السیاسي، (دهوك ـ مدیریة الطباعة والنشر في دهوك ـ مطبعة هه‌وار ـ ٢٠١٢م)، ص ٢٧٩.
-
زبیر بلال اسماعیل، ثورة بارزان ١٩٠٧ ـ ١٩٣٥، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ١٩٩٨م)، ص ص ١٦٢ ـ ١٦٤.
-
زوزان صالح الیوسفي، خواطر من ذاكرتي، (تركیا ـ مطبعة Kalkan ـ ٢٠١٨م)، ص ص ٢٨٨ ـ ٢٨٩.
-
زیارة الوفد البلغاري الصدیق الی كردستان، جریدة التآخي، العدد ٧٥٥، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأربعاء، ٩ حزیران ١٩٧١م، ص ٥.
-
سه‌عید ناكام، بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌عید ناكام، (هه‌ولێر ـ بڵاوكراوه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠٣ز)، ل ٢٣٥.
-
شعبان سعید محمد، ئه‌ز و هه‌ڤركی و پێلێت خه‌ما، (دهۆك ـ چاپخانا كۆلێژا شه‌ریعێ ـ ٢٠٠٠ز)، ل ل ٣٩، ٤١.
-
شكیب عقراوي، سنوات المحنة في كردستان أهم الحوادث السیاسیة والعسكریة في كوردستان والعراق من ١٩٥٨ الی ١٩٨٠، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة منارة ـ ٢٠٠٧م)، ص ١٥٧.
-
شێخ مووسێ وه‌رمێلی، شوره‌شا ئه‌یلولێ ل ده‌ڤه‌را زاخو، (دهۆك ـ چاپخانا كولیژا شه‌ریعێ ـ ٢٠٠٠ز)، ل ١٧.
-
صالح محمد صالح، ڕواندز مێژوو و بیره‌وه‌رییه‌كان، (سۆران ـ كۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگی ئه‌حمه‌دي خانی ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ٣٢٨، ٣٣١، ٣٣٣.
-
عبدالخالد صابر، كورته‌ك له بیروه‌رییه‌كانی ژیانم، (سلێمانی ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتییه‌كان ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٤ز)، ل ٧٠.
-
عبدالستار طاهر شریف، تاریخ الحزب الثوري الكردستاني، الطبعة الثانیة، (بغداد ـ منشورات الثوري ـ ١٩٧٩م)، ص ١٤٢.
-
عبدالفتاح علي البوتاني، منطقة بادینان ١٩٢٥ ـ ١٩٧٠ دراسة في الوقائع والتطورات السیاسیة، الجز‌ء الثاني، (أربیل ـ الاكادیمیة الكوردیة ـ ٢٠١٧م)، ص ص ٤٥٨، ٤٥٩، ٤٦٠.
-
عصمت شریف وانلي، كردستان العراقیة هویة وطنیة (دراسة في ثورة ١٩٦١)، ترجمة سعاد محمد خضر، (السلیمانیة ـ مؤسسة ژین ـ مطبعة شڤان ـ ٢٠١٢م)، ص ٣١٦.
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ص ٣٣١، ٣٣٨، ٣٧٤، ٤١١.
-
علي سنجاري، حقیقة مسیرة ثورة ١١ أیلول ١٩٦١، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٣م)، ص ٣٢١.
-
علي سنجاري، صفحات من نبع ذاكرتي في الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٥م)، ص ٢٦.
-
عه‌لی شه‌مدین، بزاڤی كورد له سووریا و دیارده‌ی ئینشقاق (١٩١٦ ـ ٢٠١٦)، وه‌رگێڕانی شاناز ڕه‌مزی هیرانی و ئارا عه‌لی، (سلێمانی ـ ده‌زگای ئایدیا ـ چاپخانه‌ی حه‌مدی ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ١٠١ ـ ١٠٣،
-
الفرع الثاني لحزبنا الدیمقراطي الكردستاني ینعي المرحوم نعمان عیسی البارزاني، جریدة التآخي، العدد ١٣٦٨، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، ٢٦ حزیران ١٩٧٣م، ص ٤.
-
الفرع الخامس للحزب یعزي، جریدة التآخي، العدد ١٣٦٨، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، ٢٦ حزیران ١٩٧٣م، ص ٤.
-
قرار مجلس قیادة الثورة رقم ٤٦٣، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد ٢٢٥٣، السنة الخامسة عشرة، بغداد، السبت، ٩ حزیران ١٩٧٣م، ص ٣.
-
قرار مجلس قیاده الثورة رقم ١٠٩٧، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد ١٩٢٣ أ، السنة الثالثة عشرة، بغداد، السبت، ٢٦ أیلول ١٩٧٠م، ص ٩.
-
کۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، ژماره سێ، ساڵی یه‌كه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی كامه‌ران، حوزه‌یرانی ١٩٦٠ز، ل ٥٦.
-
ماڵپه‌ڕی لقی یه‌كی پارتی دیموکراتی کوردستان :
www.pdk-leqa١.com
-
محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه كورته مێژووی پارتی و كولتووری بارزانی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز)، ل ل ٦١ ـ ٦٢، ٦٦.
-
مذكرات فارس كوره ماركي سیرة نضال مع البارزاني، تقدیم وتعریب د. جاسم الیاس مراد، (دهوك ـ مطبعة زانا ـ ٢٠٠٢م)، ص ٦٤.
-
مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ص ١٤٤، ٢٥٣.
-
المكتب السیاسي للحزب الدیمقراطي الكردستاني ینعي المناضل نعمان عیسی البارزاني، جریدة التآخي، العدد ١٣٦٩، بغداد، مطبعة التایمس، الأربعاء، ٢٧ حزیران ١٩٧٣م، ص ٤.
-
ملا مصطفی البارزاني ورفاقه یقدمون اخبارا الی سیادة وزیر الداخلیة عن تأسیس الحزب، جریدة خه‌بات (النضال)، العدد ١٤١، مطبعة الرأي العام، بغداد، الأحد، ٩ كانون الثاني ١٩٦٠م، ص ص ١، ٨.
-
المناضل نعمان عیسی البارزاني في ذمة الخلود، جریدة التآخي، العدد ١٣٦٨، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، ٢٦ حزیران ١٩٧٣م، ص ٤.
-
نجم ا‌لدین الیوسفي، ثورة أیلول المجیدة، (دهوك ـ الفرع الأول للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد ـ مطبعة كلیة الشریعة ـ ١٩٩٥م)، ص ص ٢٠، ٢٦.
-
هه‌واڵیكی دڵ ته‌زین، بڵاوكراوه‌ی دهنگوباسی كوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌شی په‌خش و ڕاگه‌یاندن، ژماره ١٥، حوزه‌یران ١٩٧٣ز، ل ٥.
-
وصفی حسن، ده‌سپێكا شۆره‌شا ئیلولێ ل ده‌ڤه‌را به‌هدینان ١٩٦١ ـ ١٩٦٣، (دهۆك ـ چاپخانا خانی ـ ٢٠١٢ز)، ل ١٦٨.