نەزیر مستەفا محەمەدسەلیم

نەزیر مستەفا محەمەدسەلیم، ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی ئەرگۆش ناحیەی شیروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٨٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.


شەهید نەزیر مستەفا محەمەدسەلیم، ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی ئەرگۆش ناحیەی شیروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. قۆناغى سەرەتایی خوێندى لە گوندى ئەرگۆش خوێندووە و ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ خانەوادەى ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. لە ئاوارەیی دەستی بە خوێندن کردووە.

 ساڵى ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕیزەکانى یەکێتی قوتابیان و لاوان کردووە. هەمان ساڵ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و بەرپرسی ڕێکخراوى یەکێتی قوتابیان و لاوان بووە. ساڵى ١٩٨٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە پێشمەرگە.

ساڵى ١٩٨٧ لە دۆڵی باڵەییان لەدەڤەرى باڵەکایەتى لە هێڕشێک بۆ سەر مۆلگەکانى سوپاى عێراق شەهید بووە و هەر لە گۆڕستانى باڵەییان بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر