نازەنین محەمەد وسو

ئه‌ندازیار و سیاسەتمەدار نازه‌نین محه‌مه‌د وسو، ساڵی ١٩٧٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ كردووه، نوێنەری کۆنگرەی یازدەیەم ١٩٩٣ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌م ١٩٩٩ی پارتی بووە...


ئه‌ندازیار و سیاسەتمەدار نازه‌نین محه‌مه‌د وسو، ساڵی ١٩٧٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ كردووه، نوێنەری کۆنگرەی یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا‌ به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، هەڵگرى میدالیاى بارزانی نەمرە.


ژیاننامە

نازه‌نین محه‌مه‌د وسو ساڵی ١٩٥٨ لە شاری هەولێر له‌دایكبوو‌ە، ساڵی ١٩٧٣ قۆناغی دواناوه‌ندی له‌ شاری هه‌ولێر ته‌واوكردووه‌‌ و ساڵی ١٩٧٩ به‌كالۆریۆسی ئه‌ندازیاریی شارستانی له‌ زانكۆی سلێمانی وه‌رگرتووه‌. ساڵی ١٩٨٠ وه‌ك ئه‌ندازیار له‌ فه‌رمانگه‌ی ڕێگاوبانی هه‌ولێر دامه‌زراوه‌ و ساڵی ١٩٩٢ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر بووه‌ و ساڵی ١٩٩٥ بووه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و ساڵی ١٩٩٦ و لە کابینەی سێیەمدا كراوه‌ته‌ بریكاری وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان و ساڵی ١٩٩٩ لە کابینەی چوارەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بووەتە وه‌زیری كار و نیشته‌جێكردن و ساڵی ٢٠٠٤ بووەتە وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، ساڵی ٢٠٠٦ لە کابینەی پێنجەمدا بووەتە وه‌زیری شاره‌وانی.


خەباتنامە

ساڵانی (١٩٦١-١٩٧٢) له‌به‌ر چالاكیی ڕامیاری باوكی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ باشووری عێراق دوورخراوه‌ته‌وه‌، ساڵی ١٩٧٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ كردووه.

نوێنەری کۆنگرەی یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاریی کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا‌ به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

ساڵی ٢٠١١ بووه‌ته‌ یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ٢٠١٤ كراوه‌ته‌ جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستن، له‌ ١٦ی ئابی ٢٠١٨دا له‌به‌ر چالاكی له‌ سه‌رده‌می سه‌روه‌ری، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه‌ میدالیای بارزانی نه‌مری پێ به‌خشراوه‌.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌رباز هه‌ورامی

سه‌رباز نادر عه‌لی موراد، ناسراو به‌ (سه‌رباز هه‌ورامی)، لە شارى هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى پارتی دیموكراتی كوردستان به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ساڵح پێداوی

ساڵح ئه‌حمه‌د فه‌تاح خدر، ساڵى ١٩٣٣ لە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەى شۆڕشى ئەیلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی قه‌ره‌داغ سه‌ر به‌ له‌شكری سێی هێزى پێشمەرگە بووه‌، ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌مۆ بووه‌. ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیه‌م به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا، ساڵى ١٩٢٤ لە شارى سلێمانى لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان. له‌ ڕێكه‌وتی ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٧ به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر