ژیاننامه
عه‌بدوڵا ئیسماعیل ئه‌حمه‌د، ناسراو به عه‌بدوڵا مه‌لا ئیسماعیل، مه‌لا عه‌وڵای حاجی سمایل و مه‌لا ماتۆڕ، ساڵی ١٩٢٧ له شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه، ساڵی ١٩٥٠ كرێكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووه، ساڵی ١٩٥٤ دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیكای كرێكارانی ڕێی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و سه‌ندیكای بیناسازی بووه له شاری هه‌ولێر، ساڵی ١٩٧٤ به پاسه‌وانی هێزێكی حكومه‌تی عێراقی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر شاری هه‌ولێر له‌م شاره نیشتهجێكرا، ساڵانی (١٩٧٤ـ١٩٨٨) وه‌زیری ده‌وڵه‌ت (عێراق) بووه، له ١٢ی شوباتی ١٩٧٧ به فه‌رمانێكی كۆماری به وه‌زیری گواستنه‌وه به‌وه‌كاله‌ت دانراوه، له ٧ی ئایاری ١٩٧٧ به فه‌رمانێكی كۆماری به وه‌زیری ئاودێری (الري) به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٧٧ ناوی له لیستی تیرۆری ڕێكخراوی خوێنی شه‌هید هه‌ڵۆی سووری سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینیدا بووه، ساڵی ١٩٨١ مێدالیای ئه‌فسه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماری مالییه‌وه پێ به‌خشراوه، ساڵی ١٩٨٩ له حكومه‌تی عێراق خانه‌نشین كراوه، ڕۆژی شه‌مه‌ی ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٠ له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بووه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٤٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٠ كادیر بووه له ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورددا، ساڵی ١٩٥٤ كراوه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێری پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق، ساڵی ١٩٥٤ بۆ ماوه‌یەكی كورت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی عێراق به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٥٥ به به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێری پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٥٦ سه‌رپه‌رشتی ڕێكخستنه‌كانی موسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراقی كردووه، له ١٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٥٦ به هاوڕێیه‌تی نوێنه‌ری حزبی شیوعی عێراقی سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی كۆماری میسریان كردووه و تۆماری ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی هه‌ولێریان له دژی هێرشی سێقۆڵی شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا، كۆماری فڕه‌نسا و ئیسرائیل له دژی كۆماری میسر پێشكه‌ش كردووه.
ساڵی ١٩٥٦ له ستافی دووه‌م به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق بووه، ساڵی ١٩٥٦ له‌به‌ر چالاكی كوردایه‌تی له به‌ندیخانه‌ی كه‌ركووك به‌ند كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه،یە هه‌رچه‌ند داوای كه‌فاله‌تی ٢٠٠ دیناری لێكراوه و ڕاده‌ستی كردوون به‌ڵام تا سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٥٨ له به‌ندیخانه مایەوه، ساڵی ١٩٥٩ كراوه‌ته جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق، ساڵی ١٩٥٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی چوارەم له شاری به‌غدا بووه، ساڵی ١٩٥٩ له یاخیبوونی شێخ ڕەشیدی لولان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر فه‌رمانده‌یی به‌شێك له خۆبه‌خشه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق سه‌ر به ڕێكخستنه‌كانی هه‌ولێری به ئه‌ستۆ گرتووه و به‌شداری شه‌ڕه‌كانی كردووه، له ٣٠ی حوزه‌یرانی ١٩٥٩ په‌یامی كۆنفڕانسی دووه‌می به‌غدای پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان به باڵی پارێزه‌ر هەمزە عەبدوڵا عومه‌ر (١٩١٥ـ١٩٩٨) به سڕ كردنیان ڕاده‌گه‌یێنێ.
ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق کۆنگرەی چوارەم هه‌ڵبژێردراوه، له ١ی ئایاری ١٩٥٩ له جه‌ژنی كرێكارانی جیهانی به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان له شاری هه‌ولێر وتاری بۆ جه‌ماوه‌ری خوێندووته‌وه، ساڵی ١٩٥٩ له كاتی ئاژاوه‌ی ناو شاری كه‌ركووك به پشتيوانی كۆنسۆڵخانه‌ی شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا و هه‌واداره تورانییهكانیان به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق بووه و دژی هه‌ر پێكدادانێك بووه له ناو شاری كه‌ركووك، ڕۆژی شه‌مه‌ی ٨ی كانونی دووه‌می ١٩٦٠ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ قۆناغی كاری ئاشكرا بووه، ساڵی ١٩٦٠ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كۆنفڕاساتی کۆنگرەی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌شێك له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بووه، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی پێنجه‌م هه‌ڵبژێردراوه، له مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٦٠ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕێكخستنی شۆڕشگێڕی و به‌رپرسی بادینانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٦١ له‌گه‌ڵ به‌رپاكردنی شۆڕش دژ به ڕژیمی فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم قاسم (١٩١٤ـ١٩٦٣) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بووه و سه‌رپه‌رشتی ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانی له پارێزگای موسڵ پێ سپێردراوه.
ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه و له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ك یه‌كه‌مین فه‌رمانده‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەوانهی ده‌ڤه‌ری بادینان سه‌ر به پارێزگای موسڵ كراوه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ر سێ لقی دابه‌ش كردووه، له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ئابی ١٩٦١ به هاوكاری پارێزه‌ر شه‌مسه‌دین محه‌مه‌د عوسمان (١٩٣٣ـ٢٠١٢) ناسراو به شەمسەدین موفتی له‌گه‌ڵ په‌لێكی پێشمه‌رگه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باره‌گای جاشه‌كانی گوندی ئهسپیندارهی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر و توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و چه‌ك و تهقهمهنیێكی زۆریان ده‌ست بكه‌وێ، له ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٦١ فه‌رمانده‌ی هێرشی سه‌ر بە هێزی زه‌مینی سوپای عێراق له بالیسان سه‌ر به سنووری پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٦١ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی عه‌وداڵانی كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رگری و شۆڕش بووه و به پله‌ی سه‌رلق له سنووری ده‌شتی هه‌ولێر ده‌ستنیشانكراوه، له ١ كانونی دووه‌می ١٩٦٢ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه به فه‌رمانده‌ی هێزی لقی یه‌كه‌می هه‌ولێر ده‌ستنیشان كراوه، له ڕۆژانی ١٨ تا ٢٣ كانونی یه‌كه‌می ١٩٦١ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانی له گوندی عه‌وداڵان (سلێمانی) كردووه و ده‌نگی به‌ڵێی داوه به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به شۆڕشی ئەیلوول، له مانگی ئایاری ساڵی ١٩٦٢دا به‌شداری له شه‌ڕی چیای بالیسانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی دژ به هێزی سوپای عێراقی كردووه، ساڵی ١٩٦٣ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی یارمه‌تی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه و ڕێكخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا بۆ سنووری لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەوانه كراوه، ساڵی ١٩٦٤ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ماوه‌تی كردووه و دژ به سه‌رۆك مستەفا بارزانی دواوه، ساڵی ١٩٦٤ له‌به‌ر پشتگیری له باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموكراتی كوردستان دا له ڕیزه‌كانی پارتی دوورخراوه، ساڵی ١٩٦٤ له كاتی په‌نابردنی هه‌ڤاڵانی بۆ هه‌مه‌دان له شانشینی ئێران له شاری هه‌ولێر خۆی حه‌شارداوه، له ٢٨ی ئابی ١٩٦٦ له تیمار (گه‌رمیان) به‌شداری یه‌كه‌مین گردبوونه‌وه‌ی گروپی ئیبراهیم ئەحمەد ـ جەلال تاڵەبانی كردووه، له ٢٢ی ئاداری ١٩٦٧ له گوندی كه‌لار سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووكی له نێوان گروپه‌كه‌ی ئیبراهیم ئەحمەد ـ جەلال تاڵەبانیدا به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی هه‌ڵبژێردراوه، له ١٤ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٦٧ له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری شاری هه‌ولێر له بۆسه‌یه‌كی ده‌سته‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ته‌قه‌ی لێكرا، به‌ڵام ڕزگاری بوو، له ٢٧ كانونی یه‌كه‌می ١٩٧٠ له دوا گردبوونه‌وه‌ی گروپی ئیبراهیم ئەحمەد ـ جەلال تاڵەبانی كه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنی گروپه‌كه درا و هاتنه‌وه ناو پارتی دیموکراتی کوردستانیان په‌سه‌ند كرد ئه‌و نه‌هاته ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه، ساڵی ١٩٧٠ له‌دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی ١١ی ئادار له كه‌لار سه‌رپه‌رشتی چه‌ككردنی هێزه‌كانی گروپی ئیبراهیم ئەحمەد ـ جەلال تاڵەبانی ده‌كرد.
لە بەرهەمەکانی:
-
سه‌ربرده‌ی ژیانی سیاسیم ـ به‌رگی یه‌كه‌م ـ ١٩٩٠.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئیکسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
كریس كوچرا، جنبش ملی كرد، ترجمهی ابراهیم یونسی، چاپ دوم، (تهران ـ موسسه انتشارات نگاه ـ ١٣٧٧ھ . ش)، ص ٣٧٦.
-
شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی (١٩٥٨ ـ ١٩٦٣) لێكۆڵینه‌ویه‌كه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٨٩ ـ ٩٠، ٩٤ ـ ٩٥، ١٠٠، ١٦٠، ١٧٣، ١٧٦، ٢٠٣، ٢٥١، ٢٥٨، ٢٦٢، ٢٦٨، ٢٧٧.
-
شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ـ ١٩٧٠ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٣٢ ـ ٣٣، ٣٧، ٢٥٠ ـ ٢٥١.
-
عبدالفتاح علي البوتاني، دراسات ومباحث في تاریخ الكورد والعراق المعاصر، (أربیل ـ دار سپرێز للطباعة والنشر ـ مطبعة حجي هاشم ـ ٢٠٠٧م)، ص ٣٨٢.
-
تۆفیقی مه‌لا سدیق، بیره‌وه‌ریه‌كانی ڕۆژانی حیزبایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی و دوور خرانه‌وه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ١٩٩٦ز)، ل ل ٢٧، ١٠٤.
-
ئه‌حمه‌د دڵزار، بیره‌وه‌ری ڕۆژانی ژیانم، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠١٩ز)، ل ٢٢١.
-
بوار نووره‌دین، كورد و كوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له كتێبی كوردیدا، به‌رگی دووه‌م، (تاران ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٦ز)، ل ١٣٢.
-
تاڵیب مۆریاسی، گه‌ڕان به‌دوای راستیدا، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ ٢٠٠٤ز)، ل ل ١١٦، ١٣٢.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٦١، ٦٨، ٩١.
-
خورشید شێره، خه‌بات و خوێن بیره‌وه‌رییه‌كانی ساڵانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٥ز)، ل ١٢٠.
-
مسعود البارزاني، البارزاني و الحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ١٤٤.
-
نوري شاویس، من مذكراتي، (بدون مكان ـ منشورات حزب الشعب الدیمقراطي الكردستاني ـ ١٩٨٥م)، ص ٨٢.