عه‌بدولحه‌كیم محه‌مه‌د عهبدولڕەحمان عه‌بدولقادر، ناسراو به مه‌لا سه‌ید حه‌كیم خانه‌قینی، مه‌لا حه‌كیم هه‌ورامی، مه‌لا حه‌كیمی خانه‌قینی، مه‌لا حه‌كیم هویه‌یی و مه‌لا حه‌كیم به‌رزنجی، ساڵی ١٩٣٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٥ به تۆمه‌تی هاوكاری شۆڕشی دووەمی بارزان له به‌ندیخانه‌ی عه‌ماره به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی ڕزگاری كورد بووە، ساڵی ١٩٤٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی یەکەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٤٨ واز له كاری پارتایه‌تی ده‌هێنێ.
ژیاننامه
عه‌بدولحه‌كیم محه‌مه‌د عهبدولڕەحمان عه‌بدولقادر، ناسراو به مه‌لا سه‌ید حه‌كیم خانه‌قینی، مه‌لا حه‌كیم هه‌ورامی، مه‌لا حه‌كیمی خانه‌قینی، مه‌لا حه‌كیم هویه‌یی و مه‌لا حه‌كیم به‌رزنجی، ساڵی ١٨٩٢ له پارێزگای سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه، سه‌ره‌تا له شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌ی سه‌ر به (لیوای سلێمانی پێشوو) و سه‌ر به سنووری (پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی ئێستا) لای مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌د فه‌تاح (١٩٠١ـ ٢٠٠٥) ناسراو به مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس خوێندوویه‌تی و دواتر ڕووی كردووه‌ته شاری هه‌ڵه‌بجه و دواجار ڕووی له شاری هه‌ولێر كردووه و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی له ئه‌بوبه‌كر حاجی عومه‌ر ئه‌فه‌ندی ئه‌بوبه‌كر (١٨٦٣ ـ ١٩٤٢) ناسراو به مه‌لا ئه‌فه‌ندی و مه‌لای كچكه له شاری هه‌ولێر وه‌رگرتووه، ماوه‌یه‌ك لای مه‌لا محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌فه‌ندی موفتی له شارۆچكه‌ی كفری سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك خوێندوویه‌تی، زانایەكی ئایینی به‌ناوبانگی سه‌رده‌می خۆی بووه، له مزگه‌وتی مه‌حمود پاشای جاف له قزلڕەبات له ده‌ڤه‌ری گه‌رمه‌سێری سه‌ر به پارێزگای دیاله و له مزگه‌وت و ته‌كیه‌ی شێخ فه‌تاح له شاری خانه‌قین له ده‌ڤه‌ری گه‌رمه‌سێر له سنووری پارێزگای دیاله وانه‌ی به فه‌قێیان گوتووهتهوە و پێشنوێژیی كردووه.
له ڕۆژی یه‌كشه‌مه ١٥ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٥٧ له شارۆچكه‌ی خانه‌قین كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی پاشا كۆپری له شارۆچكه‌ی خانه‌قین ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه. له‌به‌ر گرنگی كه‌سایه‌تی ئه‌و گۆڤاری شه‌فه‌قی چاپی شاری كه‌ركووك و گۆڤاری هه‌تاوی چاپی شاری هەولێر هه‌واڵی كۆچی دواییان بڵاو كردووه‌ته‌وه، شاره‌زای زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی بووە.
خه‌باتنامه
له ساڵی ١٩٣٦ له‌به‌ر هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی و زۆرداری ده‌سه‌ڵاتدارنی شانشینی عێراق ده‌ستی داوه‌ته كوردایه‌تی، ساڵی ١٩٣٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه كردووه و به‌رپرسی خانه‌قین و كفری بووە، ساڵی ١٩٤٤ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ماڵی حه‌مه‌ی عهبدولڕەحمان ئاغای له شاری سلێمانی كردووه كه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی حزبی هیوای كورده‌وه ڕێكخرا بوو به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی حزبی هیوای كورد بۆ شۆڕشی دووەمی بارزان، ساڵی ١٩٤٤ سه‌رپه‌رشتی کۆنگرەی قەندیل (کۆنگرەی دووەمی کەلار)ی حزبی هیوای كوردی كردووه به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر له دژی سوپای پادشایی عێراق وه‌ك هاوكاریكردنی مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩)، به فه‌رمانی ئه‌م له‌لایه‌ن هه‌وادارانی حزبی هیوای كورده‌وه ته‌قه له بنكه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر كراوه و بڕیاری گرتنی بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام خۆی به ده‌سته‌وه نه‌داوه، ساڵی ١٩٤٥ له‌به‌ر فه‌رمانی گرتنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌هۆی هاوكاری شۆڕشی دووەمی بارزان بۆ ماوه‌یه‌ك له گوندی داریكه‌لی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له ماڵی شێخ مەحمودی حەفید (١٨٨١ـ ١٩٥٦) خۆی ده‌شارێته‌وه.
ساڵی ١٩٤٥ به تۆمه‌تی هاوكاری شۆڕشی دووەمی بارزان له به‌ندیخانه‌ی عه‌ماره به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی ڕزگاری كورد بووە، ساڵی ١٩٤٦ به‌شداری كۆنگره‌ی دووه‌می حزبی ڕزگای كورد له شاری به‌غدا كردووه به مه‌به‌ستی خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چوونه‌پاڵ پارتی دیموکراتی کورد و به به‌ڵێ ده‌نگی داوه بۆ چوونه ڕیزی پارتی دیموکراتی کوردستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی ڕزگاری كورد، ساڵی ١٩٤٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی یەکەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٤٦ به هاوڕێیه‌تی پارێزه‌ر ڕەشید ئیسماعیل عه‌زیز (١٩٢٠ـ ٢٠٠١) ناسراو به ڕه‌شید باجەلان به به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی خانه‌قین و ده‌وروپشتی پارتی دیموکراتی کورد ده‌ستنیشانكراوه، ساڵی ١٩٤٨ له‌دوای ڕاودوونانی پۆلیسی شانشینی عێراق بۆ جاری دووه‌م په‌نا ده‌باته گوندی دارهكهلی، به‌ڵام زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه شارۆچكه‌ی خانه‌قین و له‌دوای ماوه‌یەك به‌ندكردن و دوورخستنه‌وه بۆ باشووری عێراق ئازاد ده‌كرێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه شارۆچكه‌ی خانه‌قین و واز له كاری پارتایه‌تی ده‌هێنێ.
له به‌رهه‌مه‌كانی :
- هذه سلسلة اجدادي حسبما حفظت (ده‌ستنووس).
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- عمر علي شریف، جوانب من نضال حزب هیوا في منطقة كلار خلال عامي ١٩٤٤ ـ ١٩٤٥، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٣٢، أربیل، الجمعة، ٩ تموز ١٩٩٩م، ص ١١.
- اسماعیل شوكر ره‌سول، كه‌ركوك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه له ڕووی ڕامیاری و بیری ١٩٣٩ ـ ١٩٤٥، (هه‌ولێر ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٦٢.
- محه‌مه‌د سه‌عید كورده، جاری جاران، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی هێڤی ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٢٥٤ ـ ٢٥٩.
- زبیر بلال اسماعیل، علما‌ء ومدارس في أربیل، (موصل ـ مطبعة الزهراء الحدیثة ـ ١٩٨٤م)، ص ص ٣٢ ـ ٣٣.
- مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ١٢٢ ـ ١٢٣، ١٢٦.
- عومه‌ر عه‌لی شه‌ریف، مه‌لا سه‌یید حه‌كیم ١٨٩٢ ـ ١٩٥٧، ١٠٠ ناوداری كه‌ركووك و گه‌رمیان، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٤٤١ ـ ٤٤٤.
- جه‌مال نه‌به‌ز، بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧ز)، ل ٢١٥.
- جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی سێیه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل ٣٢٣.
- ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، مێژووی میرایه‌تی باجه‌ڵان، به‌رگی دووه‌م، (سلێمانی ـ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مێژوویی جه‌میل ڕۆژبه‌یانی ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ١٧٨ ـ ١٧٩.
- ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، مێژووی هاوچه‌رخی عێراق ١٩١٤ ـ ١٩٦٨، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ٢٧٥ ـ ٢٧٧.
- اعداد ممتاز الحیدري، مختارات من مذكرات صالح الحیدري، الطبعة الثانیة، (السلیمانیة ـ مطبعة رنج ـ ٢٠٠٤م)، ص ٤٩.
- ب. هه‌وراز، كورته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ دامه‌زراندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی شۆڕش و ڕزگاری له كوردستانی باشوور، (بێ شوێن ـ ئایاری ١٩٩٣ز)، ل ١٩.
- بكر به‌رزنجه‌یی، كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی كورد، به‌رگی هه‌شته‌م، (به‌یرووت ـ بنكه‌ی ڕۆشنبیری لوبنانی بۆ چاپ و په‌خش و وه‌رگێڕان و دابه‌شكردن ـ ٢٠١٢ز)، ل ١٨٠.
- جمال بابان، أعلام الكرد، الجز‌ء الأول، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ دار آراس للطباعة والنشر ـ ٢٠١٢م)، ص ص ٣٣٨ ـ ٣٤١.
- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ٣٥.
- حسن اسماعیل خان ده‌لۆ، ناوچه‌ی كفری له نێوان ساڵانی ١٩١٤ ـ ١٩٤٥، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ١٥٠، ١٥٢ ـ ١٥٣، ١٥٥.
- حسن لطیف الزبیدي، موسوعة الأحزاب العراقیة، (بیروت ـ مؤسسة العارف للمطبوعات ـ ٢٠٠٧م)، ص ٣٣٨.
- شیرین حمید، جوانب من نضال حزب هیوا في منطقه گه‌رمیان خلال عامي ١٩٤٤ ـ ١٩٤٥، مجلة سیروان، العدد ١١، خریف ٢٠١٠م، ص ص ٥٦ ـ ٥٧.
- صلاح ا‌لدین عبدالحمید عبدالله، شاری كفری له ته‌رازووی ڕه‌سه‌نایه‌تی و شارستانییه‌تدا، چاپی دووه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١١٥، ١١٧.
- العرب والكرد المصالح والمخاوف والمشتركات، سعد بشیر اسكندر، الثابت و المتغیر في الموقف القومي الكردي تجاه السلطة العربیة في بغداد خلال العهد الملكي ١٩٢١ ـ ١٩٥٨، (بیروت ـ المركز العربي للأبحاث ودراسة السیاسات ـ ٢٠١٩م)، ص ٩٧.
- علی عبدالله، مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستانـ عێراق تا به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می، (بێ شوێن ـ ئهیلولی١٩٦٨ز)، ل ٦٣.
- ماموستا سید حكیم كوچی دوایی كرد، گۆڤاری شه‌فه‌ق، ژماره یه‌ك، ساڵی یه‌كه‌م، كه‌ركوك، چاپخانه‌ی شیمال، ١٥ی كانونی دووه‌م ١٩٥٨ز، ل ١١.
- مامۆستا مه‌لا سید عبدالحكیم، گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١١٨، ساڵی ٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، سێشهمه، ٣١ كانونی یه‌كه‌می ١٩٥٧ز، ل ١٦.
- محه‌مه‌د فاتح، په‌ره‌سه‌ندنی ژیانی حزبایه‌تی له كوردستانی باشووردا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین هه‌ولێر ـ ٢٠١٤ز)، ل ٣٦٥.
- مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الأول، الطبعة الثانیة، (بیروت ـ كاوا للثقافة الكردیة ـ ١٩٩٧م)، ص ٢١٧.
- مصطفی نه‌ریمان، بیره‌وه‌رییه‌كانی ژیانم، (به‌غدا ـ ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی ـ (دار الحریة للطباعة) ـ ١٩٩٤ز)، ل ١١٩.
- موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له تێكۆشانی پارتی هیوا، به‌شی دووه‌م، گۆڤاری ڕۆشنبیری نوێ، ژماره ١٣٦، ١٩٩٩ز، ل ٢٧.
- نریمان، الملا السید عبدالحكیم، جریدة التآخي، العدد ١٢٧٦، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، ٧ آذار ١٩٧٣م، ص ٣.