مه‌سعود مسته‌فا كاكه حه‌مه حسێن، ناسراو به مەسعود ساڵەیی، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٤ بووه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خه‌بات كه تێكڕای ئه‌میندارێتییه گشتییه‌كانی شۆڕشی ئەیلوولی له‌خۆ ده‌گرت، ساڵی ١٩٨٤ بووه‌ته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٨٩ له کۆنگرەی دەیەم بۆته ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی، ساڵی ٢٠٠٥ كراوه‌ته به‌رپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن، ساڵی ٢٠١٦ كراوه‌ته به‌رپرسی دەستەی چاودێری و پشکنین.
ژیاننامه
مه‌سعود مسته‌فا كاكه حه‌مه حسێن، ناسراو به مەسعود ساڵەیی، ساڵی ١٩٤٨ له شاری كه‌ركووك له‌دایك بووه، تا قۆناغی ئاماده‌یی هه‌ر له‌و شاره خوێندووه، ساڵی ١٩٦٥ په‌یمانگای مامۆستایانی له به‌شی وێژەیی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٦٦ له به‌شی یاسای زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه، به‌ڵام له قۆناغی دووه‌می زانكۆ ساڵی ١٩٦٧ وازی هێناوه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ڕووی له شانشینی ئێران كردووه و وه‌ك په‌نابه‌ر له‌وێ ژیاوه، ساڵی١٩٩١ پاش ڕاپه‌ڕین گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، توركی، فارسی و ئینگلیزییه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٤ پێشمه‌رگه‌ی ناوخۆی شاری كه‌ركووك بووه، ساڵی ١٩٦٥ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی ڕێكخراوی دوبز سه‌ر به لێژنه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووك سه‌ر به لێژنه‌ی لقی سێ، ساڵی ١٩٦٦ به‌شداری شه‌ڕی قه‌ره‌داغی له سنووری پارێزگای سلێمانی دژ به سوپای كۆماری عێراقی كردووه، ساڵی ١٩٦٧ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی ڕێكخراوی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك سه‌ر به لێژنه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووك سه‌ر به لێژنه‌ی لقی سێ، ساڵی ١٩٦٧ كه له ساڵی دووه‌می به‌شی یاسای زانكۆی به‌غدا بووه له‌لایه‌ن گروپی ئیبراهیم ئەحمەد ـ جەلال تاڵەبانیهوه به‌ند كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه دواتر ڕاده‌ستی ده‌زگای ئه‌منی گشتی عێراقی كراوه و بەو هۆیه‌وه بۆ هه‌میشه له خوێندن بێبه‌ش كراوه، ساڵانی (١٩٦٧-١٩٦٨) له به‌ندیخانه‌ی كه‌ركووك و به‌ندیخانه‌ی باب ئه‌لشه‌ت (باب الشط)ی شاری موسڵ به‌ند كراوه.
له ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٦ به‌شداری به‌رگری به‌رامبه‌ر به هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی چه‌كداری گروپی ئیبراهیم ئەحمەد ـ جەلال تاڵەبانی به پشتیوانی هێزی زه‌مینی سوپای عێراق له ده‌ڤه‌ری جه‌باری و قه‌ره‌حه‌سه‌ن له سنووری پارێزگای كه‌ركووكی كردووه، له ١٣ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٦٨ به فه‌رمانده‌یی عه‌لی قاسم ناسراو به عەلی شنگالی ئه‌ندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌شداری شه‌ڕی چیای سلباتۆ له سنووری پارێزگای كه‌ركووك دژ به هێزه‌كانی گروپی ئیبراهیم ئەحمەد ـ جەلال تاڵەبانی كردووه، ساڵی ١٩٧٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه به‌ڵام ئاماده‌ی نه‌بووه، ساڵی ١٩٧٤ بووه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خه‌بات كه تێكڕای ئه‌میندارێتییه گشتییه‌كانی شۆڕشی ئەیلوولی له‌خۆ ده‌گرت، پێش ساڵی ١٩٨٣ له به‌شی ئیداره‌ی مەکتەبی سیاسی كاری كردووه.
له ٢ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ وه‌ك ده‌سته‌ی نووسه‌ران بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن گواستراوه‌ته‌وه، له ١٢ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٨٣ بووه‌ته ئه‌ندامی ڕێكخراو له لێژنه‌ی ڕێكخراوی باره‌گای مەکتەبی سیاسی، له ١٦ی ته‌موزی ١٩٨٥ له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕاگه‌یاندن دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٨٤ بووه‌ته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٨٥ له ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان خزمه‌تی كردووه، له ٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٥ بووه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی لق له لێژنه‌ی لقی دوو، ساڵی ١٩٨٦ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری سه‌فین ئۆرگانی لێژنه‌ی لقی دوو بووه، ساڵی ١٩٨٦ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی سێ، له ١ی نیسانی ١٩٨٧ به‌شداری له ئاهه‌نگی ساڵوه‌گه‌ڕی ٥٣ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی عێراقی له ده‌ڤه‌ری قه‌ره‌داغ كردووه، ساڵانی (١٩٨٦-١٩٨٧) سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری بابه‌گوڕگوڕ بووه، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه، له ١٣ی كانونی دووه‌می ١٩٩٠ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌ستنیشان كراوه.
ساڵی ١٩٩١ به‌شداری ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستانی كردووه، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٣ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی كه‌ركووك، له ١٥ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٤ به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك مەسعود بارزانی له شاری هه‌ولێر به‌شداری له ڕۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان كردووه، ساڵی ١٩٩٤ بووه‌ته ئه‌ندامی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن و پاش ماوه‌یه‌ك كراوه‌ته به‌رپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن، ساڵی ١٩٩٥ له ڕۆژنامەی برایەتی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو وتاری بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ٨ی شوباتی ١٩٩٦ به مه‌به‌ستی به‌شداری له حه‌ڤده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به یاوه‌ری شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو سه‌ردانی شاری تارانی كردووه، ڕۆژی دووشه‌مه ٢٨ی ته‌موزی ١٩٩٧ به یاوه‌ری سه‌رۆك مەسعود بارزانی له شاری هه‌ولێر به‌شداری له كردنه‌وه‌ی کۆنگرەی چوارەم (كۆنگره‌ی یه‌كسانی)دا كردووه.
ساڵی ١٩٩٧ مامۆستای وانه‌ی ڕێكخستن له پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) له ڕیزبه‌ندی سێیه‌م هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠٠٠ پێشوازی له شاندێكی ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب ده‌كات، ساڵی ٢٠٠١ مامۆستای وانه‌ی ڕێكخستن و پڕۆگرام و پهیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو بووه له شاری هه‌ولێر، له ڕۆژی پێنجشه‌مه ٢٩ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠١ به یاوه‌ری سه‌رۆك مەسعود بارزانی له شاری هه‌ولێر به‌شداری له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی دوازده‌یه‌می په‌یمانگای پێگه‌یاندنی كادیراندا كردووه.
له ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ٦ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٢ له شاره‌دێی پیرمام به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد و كێشه‌ی كاره‌با و پرۆژەی فیدراڵییان به‌ر باس دا، له ١٤ی شوباتی ٢٠٠٤ تا ١٤ نیسانی ٢٠٠٤ مامۆستای وانه‌ی ڕێكخستن بووه له خولی چوارده‌یه‌می پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاره‌دێی پیرمام، ساڵانی (٢٠٠٤-٢٠١٠) ئه‌ندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ٢٠٠٥ كراوه‌ته به‌رپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن، ساڵی ٢٠٠٧ مامۆستای وانه‌ی ڕێكخستن له خولی شازده‌یه‌می پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه له شاری هه‌ولێر، ساڵی ٢٠١٦ كراوه‌ته به‌رپرسی دەستەی چاودێری و پشکنین، له ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٧ی ئابی ٢٠١٨ له شاری هه‌ولێر به‌شداری له كردنه‌وه‌ی کۆنگرەی هەشتەم (کۆنگرەی پێشمەرگە)ی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان كردووه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی لێژنه‌ی پشكنین و چاودێری، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٨٧٥، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ١٧ شوباتی ١٩٩٤ز، ل ٤.
-
كۆنگره، ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان ڕاده‌گه‌ینێت، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٧٢٩، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٢٧ ئابی ١٩٩٣ز، ل ١.
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الأشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ص ٣٨٣ ـ ٣٨٤، ٣٨٨ ـ ٣٩٠.
-
كه‌ریم شاره‌زا، وه‌زیری شۆڕشی كوردستان نافیز جه‌لال حه‌وێزی، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٩٨٩، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٠ ته‌موزی ١٩٩٤ز، ل ٣.
-
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مەکتەبی سیاسیی یه‌كێتیی و پارتی دا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره ٢٧٧٦، ساڵی یانزه‌هه‌م، سلێمانی، شه‌مه، ٨ حوزه‌یرانی ٢٠٠٢ز، ل ١.
-
انتخاب أعضاء اللجنة المركزیة للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤١، السنة الرابعة، أربیل، ٣١ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
-
انتخاب لجنة مركزیة جدیدة مؤلفة من ٣١ عضوا و٩ أعضاء أحتیاط، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٤٦، أربیل، الجمعة، ١٥ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
-
ب ئاماده‌بوونا سه‌رۆك بارزانی كۆنگرهێ هه‌شتێ یێ لاوان ده‌ست ب كارێن خوه كر، ڕۆژنامه ئه‌ڤرۆ، هژمار ٢٤٠٤، چارشه‌مب، دهۆك، ٨ تیرمه ٢٠١٨ز، ل ٥.
-
حاوره صقر أبوفخر، كریم مروه یتذكر في ما یشبه السیرة، (دمشق ـ دار المدی للثقافة والنشر ـ ٢٠٠٢م)، ص ص ٤٤٢ ـ ٤٤٣.
-
بارزان نیوز ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان بڵاو ده‌كاته‌وه، ڕۆژنامه‌ی بارزان نیوز، ژماره ١٩٣، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٩ كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز، ل ٤.
-
وه‌فدێكی پارتیمان به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌كات، ڕۆژنامەی برایەتی، ژماره ٢١٥٦، پیرمام، چوارشه‌مه، ٧ شوباتی ١٩٩٦ز، ل ١.
-
بارزان نیوز ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان بڵاو ده‌كاته‌وه، ڕۆژنامه‌ی بارزان نیوز، ژماره ١٩٣، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٩ كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز، ل ٤.
-
پارتی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ئه‌نجامده‌دات عه‌لی عه‌ونی : لقه‌كان وه‌كو خۆیان ده‌مێننه‌وه و هیچیان كه‌م ناكرێنه‌وه، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٥٢١٠، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٩ شوباتی ٢٠١٧ز، ل ١.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌رۆك، ژماره ١٠، ١٣ كانونی دووه‌می ١٩٩٠ز، ل ٨.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بڕیار، ژماره ٣٠٢١، ٢ تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ز، ل ١.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بڕیار، ژماره ٤٠٥٥، ١٢ كانونی یه‌كه‌می ١٩٨٣ز، ل ١.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بڕیار، ژماره ٩٤١٠، ٥ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٥، ل ١.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بۆ هه‌مو به‌شه‌كانی م.س ی تێكۆشه‌ر، ژماره ٦٧٧٥، ١٨ ته‌موزی ١٩٨٥ز، ل ١.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ١٧٤، ١٨٣.
-
دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له شاخه‌وه بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٩٢، ١٠٦، ١٢٢، ١٣٦، ١٧٣.
-
الرئیس البارزاني في حفل تخرج الدورة الثانیة عشرة لمعهد اعداد الكوادر : نعمل جاهدین وكما كنا دائما بأن یكون الپارتي عامل خیر لعموم العراق، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ١٠٥٤، أربیل، الجمعة، ٣٠ تشرین الثاني ٢٠٠١م، ص ١.
-
سه‌رۆك بارزانی دێ هژماره‌كا دیدار و كۆمبوونان ل وه‌لاتێن عه‌ره‌بی ئه‌نجام ده‌ت، ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ، هژمار ٢٤٧١، ئێكشه‌مب، ٢٥ چریا دوویێ ٢٠١٨ز، ل ١.
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ٤٧٩.
-
فازیل ڕه‌ئووف، به‌ره‌و خۆر، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠١ز)، ل ٢٠٤.
-
كاروان مه‌حوی، كۆنگره‌كانی پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری شرۆڤه، مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دیراسات و توێژینه‌وه، ژماره ١٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، پاییزی ٢٠١٠ز، ل ٢٠.
-
لقی دوو، لقی دوو له نیوسهدهی تێكۆشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز)، ل ٣٤.
-
له چواره‌مین كۆنگره‌یاندا : ئافره‌تانی كوردستان له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك ئه‌رك سه‌دان ئاواتی به‌دینه‌هاتوو، گۆڤاری گوڵان، ده‌زگای گوڵان، ژماره ١٣٢، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، ٢ ئابی ١٩٩٧ز، ل ل ٣١ ـ ٣٢.
-
محمد ملا قادر، ساڵێك له شێخ وه‌سانان و یاداشته‌كانی ڕۆژانی ئاواره‌یی له ئێران، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٦ز)، ل ٦٠.
-
محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه كورته مێژووی پارتی و كولتووری بارزانیی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٩٦.
-
مسعود ساڵه‌یی، تیۆری درۆ ڕێزان، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢١٤٧، سێشهمه، ٢٨ تشرینی دووه‌می ١٩٩٥ز، ل ٣.
-
هه‌ڤاڵ مەسعود ساڵەیی سه‌ردانی كه‌لار و صمود ده‌كات، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ١٦٠٣، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٢٦ ئاداری ١٩٩٣ز، ل ٢.
-
ممثل السید مسعود البارزاني یحضر المؤتمر التأسیسي للحزب الاشتراكي الكوردستاني، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٧٥١، الجمعة ١٨ تشرین الثاني ١٩٩٤م، ص ٢.
-
وه‌فدی سه‌ركردایه‌تی پارتیمان به‌شداری مه‌راسیمی ساڵگه‌ردی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢١٥٧، هاوینه‌هه‌واری پیرمام، پێنجشه‌مه، ١٥ شوباتی ١٩٩٦ز، ل ل ١، ١١.