میتۆ ئەحمەد زەینەڵ ستونى

میتۆ ئەحمەد زەینەڵ ستوونى، ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى ستونی ناحیەى شێروان مەزن لە قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٧٠ دواى بەیاننامەى ١١ى ئادار، لە فەوجى ٤ى هێزى باڵەک، کراوەتە پاسەوانى سنوور. ساڵى ١٩٩٧ ساڵی کۆچى دوایی کردووە.


میتۆ ئەحمەد زەینەڵ ستوونى، ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى ستونی سەربە عەشیرەتى هەرکى بنەجێ لە ناحیەى شێروان مەزن لە قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە شارى مەشهەد نیشتەجێ بووە، ساڵى ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شارى ورمێ نیشتەجێ بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە شارى سۆران نیشتەجێ بووە، ساڵى ١٩٩٧ بەهۆی کاریگەرى برینى قاچى تووشى شێرپەنجە بووە و هەمان ساڵ کۆچى دوایی کردووە. 

ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنى حەمید نێروەیی لە دەڤەرى نێروە بۆتە پێشمەرگە، بەشدارى شەڕەکانى شێروان مەزن و گەلى زاویتە و ناوچەى نێروەی دژى جاش و سوپاى عێراق کردووە. ساڵى ١٩٦٢ لەگەڵ بارزانى نەمر پەڕیوەتەوە ناوچەى سۆران و لەبەرەى ئاکۆیانی قەزاى ڕواندز لەسەنگەرى بەرگرى بووە دژى هێزى سوپاى عێراق. ساڵى ١٩٦٣ بەشدارى شەڕی سەرى پیرس و سەرى چیاى ئاکرێی کردووە و پاشان گەڕاوەتەوە ناوچەى سۆران، ئەرکى پێشمەرگایەتى لە سپیلکى سنوورى قەزاى خەلیفان و باتاسی ناحیەى هەریر دیتووە. 

ساڵى ١٩٦٤ لە ناوچەکانى قەڵادزێ و ڕانیە بەشدارى شەڕی کورتەک و پشتئاشانى کردووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ هێزى باڵەک. ساڵى ١٩٧٠ دواى بەیاننامەى ١١ى ئادار، لە فەوجى ٤ى هێزى باڵەک، کراوەتە پاسەوانى سنوور. ساڵى ١٩٧٤ دواى پێشلکردنى ڕێککەوتنامەى ١١ى ئادار لەلایەن حکومەتى عێراق و دەسپێکردنەوەی شەڕ دژى هێزی پێشمەرگە، گوازراوەتەوە دەشتە دیانا و دووجار لە شەڕى چیاى گۆڕەزی گوندى باڵەکیان بریندار بووە، بەشدارى شەڕى گەروى عومەرئاغا و سەتیزى کردووە، لە شەڕى سەرتیز لاقى چەپی لە ئەژنۆوە پەڕیوە، بۆ چارەسەرى ڕەوانەى نەخۆشخانەکى شارى ورمێی ڕۆژهەلاتى کوردستان کراوە.

ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) هەر لە نەخۆشخانەى شارى ورمێ بووە، پاشان گوزراوەتەوە شارى مەشهەد، ساڵى ١٩٧٩ دواى هەڵگیرسانى شۆڕی ئیسلامى ئێرانى، میتۆ ئەحمەد گەڕاوەتەوە شارى ورمێ، تا ساڵى ١٩٩١ لەو شارە نیشتەجێ بووە.

لە ٢٤ى تشرینى یەکەمى ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى خەڵکى باشوورى کوردستان، گەڕاوەتەوە زێدى خۆى و لە گوندى سارداوى ناحیەى مەزنێى قەزاى مێرگەسۆر نیشتەجێ بووە، ساڵی ١٩٩٢ بەرپرسیاریەتى لێژنەى عەشیرەتى لە دەڤەرى هەرکی بنەجێ پێ سپێردراوە.

لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە. ساڵى ١٩٩٧ بەهۆی کاریگەرى برین قاچى بەتەواوى بڕدراوە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

خالید تەها عەلی

خالید تەھا عەلی ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای دھـۆک لەدایـــــک بـــــووە. ڕۆژی ٤ی نیسانی١٩٦٢ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ بووەتەسکرتێری سەندیکای کرێکـارانی دھـۆک، دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلوول لەساڵی ١٩٧٥ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەساڵی ١٩٨٩ چووەتە وڵاتی نەمسا، ساڵی ١٩٩٩ گەراوەتەوە بۆ کوردستان، لە رۆژی ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

حەمید حەیدەر ئەرگوشی

حەمیـد حەیـدەر ئەحمەد، ناسراو بە (حەمید ئەرگۆشى)، لە دایک بووی گوندى ئەرگۆشى ناحیەى شێروان مەزنە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پـارتی دیمـوکراتی کوردسـتان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەمەد بارزانى

خەمەد میـــرحەمەد فەتـــاح، ناسراو بە (خەمەد بارزانى)، ساڵى ١٩٤٩ لە ناحیەى گۆڕەتووی قەزاى مێرگەسۆر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٤ گوازراوەتە بۆ هێزى کاوەى لەشکرى کوردستان، ساڵى ١٩٧٧ لەلایەن هەواڵگرى ڕژێمى عێراق دەستگیرکراوە، لە ١٥ی کانوونى یەکەمى ٢٠١٠ لە کۆنگرى ١٣ى پارتی دیموکراتی کوردستان، میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە

زانیاری زیاتر

جەوهەر ئاغاى غەفور ئاغاى لێوژە

جەوهەر غەفور ئیسماعیل، ناسراو بە (جەوهەر ئاغاى غەفور ئاغاى لێوژە)، ساڵى ١٩٢٨ لە گوندی لێوژە لە ناحیەى ناودەشت لە قەزاى قەڵادزێ سەر بە پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان، میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

مەحمود گاڤان

مەحمود مەجید مەحمود سورچی ناسراو بە (مەحمود گاڤان)، لەساڵی ١٩٤٤ لە گوندی کەلات سەر بە ناحیەی بجیل، قەزای ئاکرێ - پارێزگای دهۆک (موسڵی کۆن) لە دایکبووە.

زانیاری زیاتر