محەمەد عەلی مەحمود ئیبراهیم

محەمەد عەلی مەحمود ئیبراهیم ناسراو بە (دەروێش عەلی)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە پارێزگای هەڵەبجە شەهید بووە.


ژیاننامە

محەمەد عەلی مەحمود ئیبراهیم ناسراوە بە دەروێش عەلی، لە ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی بەشی پیرگ لە دەڤەری شەمێرانی سەربە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزانی محەمەد عەلی ناوی عایشە مەحمود بووە و کوڕەکەی ناوی ئیبراهیمە.


خەباتنامە

محەمەد عەلی لە بەرواری ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦١ بووە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران بە فەرماندەیی حەمە شەمێرانی، کە لەوکاتەدا هێزی شەمێران هێزێکی سەربەخۆ بووە و شەهیدی ناوبراو فەرماندەی بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چاڵاکی ئەم هێزه‌ لە دەڤەری شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر. بەڵام دوای دروست کردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦٥ ئەم هێزە هەر وەک هێزێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان

لە ساڵی ١٩٦٣ دەستەیەک پێشمەرگە کە ژمارەیان چوار پێشمەرگە بووە بۆ ئەرکێک چوونەتە ناو شاری هەڵەبجەی شەهید، دوای بەجێ گەیاندنی ئەرکەکەیان لە گەڕانەوە کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێم و محەمەد عەلی شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر