محەمەد عەبدولکەریم محەمەد مەحمود

شەهید محەمەد عەبدولکەریم محەمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە و پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ لە نزیک گوندی گرێزەی دەشتی شارەزوور لەگەڵ برایەکی کەوتوونەتە بۆسەی هێزێكی یه‌كێتی و شەهید بوونە.


محەمەد عەبدولکەریم محەمەد ناسراو بە حەمە گرێزەیی، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی گرێزەی سەربە قەزای سەیدسادق لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لەگەڵ خۆی برایەکی بەناوی حەمەساڵح شەهید بووە، حەمە گرێزەیی لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە نشینگەی دەربەندی دزڵی نیشتەجێ بووە، دوای گەڕانەوەیان بۆ کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ڕاگواستی خوارووی عێراق کراون و لە شاری دیوانیە نیشتەجێ کراون، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی گوڵچین فاروق بووە و خاوەنی سێ کوڕ و یەک كچ بووە بەناوەکانی سالار، سوارە، سۆران، چنور.

ساڵی ١٩٦٧ بۆتە پێشمەرگە لە لقی ٣ی بەتالیۆنی ٩ی شەهید دڵشاد کە سەربە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، کە لەو کاتەدا شێخ محەمەد باساکی سەرلقی بووە و فەتاح ئاغا فەرماندەی بەتالیۆن بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ پلەی سەرپەلی لە لقەکەی وەرگرتووە. ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی چیای سەرتیز بە سەختی برینداری بووە.

ساڵی ١٩٧٩ دووبارە په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان كردووه‌ته‌وه‌ و لەلای عەبدوڵا ئاغا کە سەربە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆته‌ پێشمه‌رگه‌.

لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٨١ دوای ئەنجامدانی چالاکییەک لە دەشتی شارەزوور، ویستوویانە بچنە گوندی گرێزە بۆ پشوویەکی کورت و بردنی هەندێک پێویستی تایبەت بۆ شاخ، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە گوندی گرێزە کەوتوونەتە بۆسەی هێزێكی یه‌كێتی و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە لە ئەنجامدا حەمە گرێزەیی و حەمەساڵحی برای شەهید بوونە.   


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان  


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر