محەمەد حەمەساڵح غەفور مەحمود

محەمەد حەمەساڵح غەفور مەحمود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕین بووە، لە ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە.


ژیاننامە

محەمەد حەمەساڵح غەفور مەحمود، لە ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی لاوەرانی دەڤەری نەوڕۆڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، لە نسکۆی ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە نشینگەی دزڵی نیشتەجێ بووە، خێزانی محەمەد حەمەساڵح ناوی شەوکەت عەزیز و کوڕەکانی ناویان ئازاد، ئارام، ئامانج و کچەکانی ناویان درەخشان و دولستانە.


خەباتنامە

محەمەد حەمەساڵح لە ساڵی ١٩٧٤ بووە پێشمەرگە لە لقی چوار بە فەرماندەیی شێخ مەحمود سەیدگوڵ سەر بە بەتالیۆنی هەشتی چوارتا بە فەرماندەیی عوسمان سندی سەر بە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٨٠ بوویەوە پێشمەرگە لە ‌هێزی هەورامان و لە سەنگەرەکانی سەر سنوور و چیای سورێن ئەرکی وەرگرتووە.

محەمەد حەمەساڵح بەشداری لە شەڕی دەربەندیخان لە ڕووبەڕووبوونەوەی شوعیەکان ساڵی ١٩٧٤، شەڕی دەشتی شارەزوور لە ساڵەکانی (١٩٨٣_١٩٨٤)، شەڕی ئەحمەدئاوا لە ساڵی ١٩٨٦، شەڕی چیای سورێن لە ساڵی ١٩٨٦، گرتنەوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ کردووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان و لە گرتنەوەی شاری کەرکووک شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر