بارودۆخى پێش بەستنى کۆنگرە:
لە ڕێکەوتى ١٧ى تەمووزى ١٩٩٤، ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان لەلایەن وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە مۆڵەتى فەرمى کارکردنى هەرێمى پێدرا١. بەپێی ڕاسپاردەکانى کۆنگرەى هەشت، کۆنگرەى نۆیەمى یەکێتى قوتابیانى کوردستان دەبوایە ساڵى ١٩٩٥ ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەم وادەیە سێ ساڵى بەسەرداچوو، هۆکارگەلێک بۆ دواکەتنى ئەم کۆنگرەیە هەبوون کە گرینگ‌ترینیان تێوەگلاندنى پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بە زنجیرە شەڕە ناوخۆییەکانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە مانگى ئایارى ١٩٩٤. لە ئەنجامدا، زۆربەى بارەگاکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بەر شاڵاوى تاڵانکردن کەوتن و ئەندامەکانیشـى ڕووبەڕووى گرتن و تۆقاندن بوونەوە٢.
سەرەڕاى ناهەموارى بارودۆخى سەپاو، لە ماوەى نێوان ساڵانى (١٩٩٣- ١٩٩٨)، لەلایەن لێژنەى ڕاپەڕاندنى یەکێتى قوتابیانى کوردستانەوە بۆ ڕێکخستنەوى ڕیزەکانیان و ڕاپەڕاندنى کاروبارى قوتابیان نۆ کۆبوونەوەى فراوان ئەنجامدران، لە دوایین کۆبوونەوە، واتا کۆبوونەوەى نۆیەمى لێژنەى ڕاپەڕاندن لە ڕێکەوتى ١٧ى نیسانى ١٩٩٨، بڕیارى بەستنى کۆنگرەى نۆیەمى یەکێتى قوتابیانى کوردستان درا٣. لێژنەى ئامادەکارى کۆنگرە پێکهێنرا و تا ڕێکەوتى ٢٠ى ئایارى ١٩٩٨، هەڵبژاردن بۆ دەستنیشانکردنى نوێنەرانى کۆنگرە لە سنوورى گشت لقەکان ئەنجامدرا٤.
بەڕێوەچوونى کۆنگرە:
دواى ئەنجامدانى تەواوى ئامادەکارییەکان لەلایەن لێژنەى ئامادەکارەوە، له ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٢٧ی ته‌موزی ١٩٩٨، به ئاماده‌بوونی ٢٦٠ نوێنه‌ر، كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، به دروشمی (زانست، ئازادی، پێگه‌یاندن)، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له هۆڵی ڕۆشنبیریی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان سازدرا٥.
ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٢٩ی ته‌موزی ١٩٩٨، نوێنه‌رانی كۆنگرە ده‌نگیان به ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی نوێ دا٦. بۆ یه‌كه‌مین جاریش له مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا، كۆتای ئافره‌ت دانرا بۆ سه‌ركه‌وتنیان بۆ لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن كه له ئەنجامدا چوار ئافره‌ت سوودیان له كۆتای ئافره‌تان وه‌رگرت.
له كۆنگره‌كه‌دا، ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندن به شێوه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژێردران:
١- عیسا ئه‌حمه‌د ئاغا
٢- عەلی عەونی نیعمەت
٣- شه‌عبان شه‌عبان ئه‌حمه‌د
٤- شاكر ئه‌بوبه‌كر عه‌زیز
٥- ئاواز عه‌بدولواحید خدر
٦- غالب حسێن عوسمان
٧- ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عومه‌ر
٨- عەلی تەتەر تۆفیق
٩- مو‌سا ئه‌حمه‌د ئاغا
١٠- هه‌ژار كاكۆ ئه‌حمه‌د
١١- هه‌نگاو عه‌بدوڵاخان
١٢- شه‌مێران عه‌لی محه‌مه‌د
١٣- زوبێر عه‌بدوڵا حسێن
١٤- فاخیر حسێن سادق
١٥- محه‌مه‌د شوكری محه‌مه‌د سه‌عید
١٦- كاروان جه‌لال عه‌لی
١٧- سه‌لام حسێن محه‌مه‌د
١٨- سه‌میره نادر قادر
١٩- به‌یان عوسمان حه‌سه‌ن.
یه‌ده‌گه‌كانیش به شێوه‌ی خواره‌وه بوون:
١- نازم ڕەشید ئیسماعیل
٢- سیروان عوسمان حه‌سه‌ن
٣- موسڵح حه‌سه‌ن میرخان
٤- موراد خۆشه‌وی حسێن
٥- شیلان جه‌عفه‌ر عه‌لی، ناسراو به شیلان شێخ جه‌عفه‌ر.
له ڕێكه‌وتی ١٢ی ئابی ١٩٩٨یشدا، لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا عه‌لی عه‌ونی به سكرتێر و ئه‌م كەسانه‌ی خواره‌وه‌ی به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت هه‌ڵبژارد:
١- شاكیر ئه‌بوبه‌كر عه‌زیز
٢- هه‌نگاو عه‌بدوڵا
٣- شه‌عبان شه‌عبان
٤- ئاواز عه‌بدولواحید
٥- كاروان جه‌لال عه‌لی
٦- عیسا ئه‌حمه‌د ئاغا.
هەروەها له‌م قۆناغه‌دا، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه خاوه‌نی هه‌شت لق، كه بریتی بوون له لقەکانى زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ڕاپه‌ڕین، هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك-نه‌ینه‌وا (لقی زانكۆی دهۆك له مانگی ته‌موزی ١٩٩٨ دامه‌زرا)، سۆران، ئاكرێ.
سەرچاوه و پەراوێز
١- ساسان عەونى، یەکێتى قوتابیانى کوردستان چەند لایەنێکى تێکۆشان و مێژوو، (هەولێر- چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە- ١٩٩٨)، ل ٢١٤.
٢- عرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، چاپى یەکەم، (هەولێر-چاپخانەى ڕۆژهەڵات-٢٠١٢)، ل ١٢٨.
٣- ساسان عەونى، سەرچاوەى پێشوو، ل ل ١٩٠-٢٧٠.
٤- عرفان عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ١٢٩.
٥- به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتییه‌كه‌مان نۆیه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ست، ڕۆژنامه‌ی خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره 31، خولی سێیه‌م، هه‌ولێر، 20ی ئه‌یلولی 1998ز، ل 1.
٦- اختتام المؤتمر التاسع لاتحاد طلبة كوردستان بانتخاب قیادة جدیدة، جریدة خه‌بات، لسان حال للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد 885، الجمعة، 31 تموز 1998م، ص 1.
٧- انتخاب اعضاء الهیئة الجدیدة للجنة التنفیذیة لاتحاد طلبة كوردستان، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد 886، الجمعة، 7 آب، 1998م، ص 3؛ له كه‌شێكی دیموكراتیانه‌دا ده‌سته‌ی نوێی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی یه‌كه‌مان هه‌ڵبژێردرا، ڕۆژنامه‌ی خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره 31، خولی سێیه‌م، هه‌ولێر، 20ی ئه‌یلولی 1998ز، ل 4.
٨- كاروان كاداني، المصدر السابق ص 25.
٩- عرفان عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ل ١٣٧-١٤٥.