یاساناس و سیاسەتمەدار كاكه‌مین مسته‌فا ئه‌مین، ناسراو به کاکەمین نەجار، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٨٣ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه. هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
ژیاننامە
کاکەمین نەجار ساڵى ١٩٦٦ لە شاری هەولێر له‌دایكبووە، ساڵی ٢٠٠٤ به‌كالۆریۆسی له به‌شی یاسا له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر وه‌رگرتووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسییه.
خەباتنامە
کاکەمین نەجار ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٨٣ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه، ساڵی ١٩٨٧ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ڕواندزی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی دوو بووه، ساڵی ١٩٨٨ له دوای پرۆسەی ئه‌نفال وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له وڵاتی ئێران كردووه.
ساڵی ١٩٩١ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك له ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستاندا به‌شداریی له ئازادكردنی شاری هه‌ولێر و کەرکووکدا كردووه، ساڵی ١٩٩٢ به‌رپرسی به‌ره‌ی كوردستانی له شارۆچكه‌ی سۆران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای هاوبه‌شی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٤ بووەتە فه‌رمانده‌ی سوپای دووی سه‌ر به هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ٢٠١٠ له‌به‌ر چالاكی له شۆڕشی گوڵان و قۆناغی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه میدالیای بارزانی نه‌مری پێ به‌خشراوه.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.