قادر مەحمود فەتاح مەولود

قادر مەحمود فەتاح مەولود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەردەستەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای گوڵان شەهید بووە.


ژیاننامە

قادر مەحمود فەتاح مەولود لە ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی میرەدێی سەربە ناحیەی زەڕایەنی قەزای شارەزووری پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزانی قادر مەحمود ناوی مەحبوبە عەبدولڕەحمان و کوڕەکانی ناویان کەریم و غەفور و کچەکانی ناویان فریشتە و ئامینە.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٧٣ بووە پێشمەرگە لە لقی سێ بە فەرماندەیی ئەنوەر مەجید سوڵتان سەر بە بەتالیۆنی پێنجوێن بە فەرماندەیی نوری حەمە عەلی سەربە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٧٤ لە سەرەتای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی ئەیلوول پلەی سەردەستە لە لقی سێی وەردەگرێت، بەشداری شەڕەکانی قەرەداخ، دەربەندیخان، چیای گوڵان کردووە.

لە بەرواری ١٣ی نیسانی ١٩٧٤ لە چیای گوڵانی نزیک دەربەندیخان، هێزێکی زۆری ڕژێمی بەعس و حزبی شیۆعی هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و قادر مەحمود و حەوت هاوسەنگەری شەهید بوونە.

 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر