فەقێ ئەحمەد پشدەری

ئەحمەد محەمەد ئەبوبەکر، ناسراو بە (فەقێ ئەحمەد پشدەرى)، ساڵى ١٩٢٢ لە گوندى دەلگە لە ناوچەى پشدەر لە ناحیەى هێرۆ سەر بە قەزاى قەڵادزێ پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵى ١٩٥٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە ٤ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٩ وەک ئەندامى کۆنگرە بەشدارى لە کۆنگرەى نۆیەمى پارتى دیموکراتى کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.


ئەحمەد محەمەد ئەبوبەکر، ناسراو بە (فەقێ ئەحمەد پشدەرى)، ساڵى ١٩٢٢ لە گوندى دەلگە لە ناوچەى پشدەر لە ناحیەى هێرۆ سەر بە قەزاى قەڵادزێ پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، لە حوجرەى فەقێیان خوێندووویەتى. خیزاندار بووە. ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥)ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە گوندى بێوارانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە، دواتر گوازراوەتەوە کۆمەڵگاى سەراو گەرم لە زەهاب و لەوێشەوە بۆ گورگانى پارێزگاى مازندەران گوازراوەتەوە. دواى نیشتەجێ بوونى لەو شارە، وەک فەرمانبەر لە پاراستنى دارستان دامەزراوە. ساڵى ١٩٩١ دەسپێکى ڕاپەڕینى جەماوەى باشوورى کوردستان لە ئێران گەڕاوەتەوە و بەشدارى ئازادکردنى شارى ڕانیەى کردووە. لە ٦ى کانوونى دووەمى ١٩٩٩ بە جەلتەى دڵ کۆچى دوایی کردووە. 

ساڵى ١٩٥٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ بەشدارى ڕاپەڕینى گوندى خەلەکانى دژى حکومەتى عێراق کردووە، هەمان ساڵ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەگەڵ هەباسى مامەند ئاغا و شێخ حوسێن بۆسکین بووەتە پێشمەرگە و چووەتە لاى بارزانى.

ساڵى ١٩٦٣ فەقێ ئەحمەد پشدەرى، لە بەتالیۆنى عەلى شەعبان هۆستانى سەر بە لیواى بێتواتە لە ناوچەى سەروچاوەى ڕانییە بووەتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٦٤ لەگەڵ ڕەشید سندى بۆ چەک کردنى باڵى ئیبراهیم ئەحمەد چووەتە ماوەت. ساڵى ١٩٦٦ لەگەڵ هێزێکى پێشمەرگە بە فەرماندەیی مەلا عەلى نێروەیی و عەلى شەعبان لە ناوچەى بێتوێن و چوارقوڕنە و چۆلیا دژى هێرشى سوپای عێراق بەرگری کردووە، بە هۆى ئازایەتى لەلایەن بارزانى بڕۆنەیەک و بیست و پێنج دینارى وەک خەڵات پێدراوە. ساڵى ١٩٦٨ لە گوندى قەرەنى ئاغا لەگەڵ پەلێک پێشمەرگە لە کاروانێکى سوپاى عێراقیان داوە، لەو شەڕە فەقێ ئەحمەد پشدەرى بەسەختى بریندار بووە و بۆ چارەسەرى ڕەوانەى تارانى پایتەختى ئێران کراوە. ساڵى ١٩٦٩ دواى چاک بوونەوەى دەگەڕێتەوە ڕیزەکانى هێزی پێشمەرگە.

ساڵى ١٩٧٠ دواى ڕێککەوتنامەى ١١ى ئازار، دەکرێتە سەرلق. ساڵى ١٩٧٤ دواى پێشێلکردنى ڕێککەوتنامەى ١١ى ئازار لەلایەن حکومەتى عێراقی و هەڵگیرساندنەوەى شەڕ دژى شۆڕش و گەلى کورد، فەقێ ئەحمەد پشدەرى دووبارە پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگە کردووەتەوە و لە لقى ٤ى پارتى و بەتالیۆنى ٣ى هێزی بێتواتە بۆتەوە پێشمەرگە، بەشدارى چەندین شەڕى کردووە، لەوانە شەڕى چیاى خانزاد لە ناوچەى سەروچاوە، چیای ماکۆک لە بێتوێن، هەر لەو شەڕە دەستی بریندار دەبێت. ساڵى ١٩٧٤ کراوەتە فەرماندەی بەتالیۆن.

ساڵى ١٩٧٦ سەرپەرشتى لێژنە ڕێکخراوى مازەندەرانى پارتى دیموکراتى کوردستانى کردووە و یەکێک بووە لەبەرپرسەکانى ئەو لێژنە ڕێکخراوەیە. لە ٤ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٩ وەک ئەندامى کۆنگرە بەشدارى لە کۆنگرەى نۆیەمى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە،  ساڵى ١٩٨٠ دواى هەڵگیرسانى شۆڕشی ئیسلامى لە ئێران، فەقێ ئەحمەد پشدەرى بە مالى خۆى هیناوەتەوە شارى نەغەدەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە و لە هێزى ١٥ى عەلى شەعبان، پلەى فەرماندەی بەتالیۆنى یەکى وەرگرتووە. ساڵى ١٩٨٣ گوازراوەتەوە قاتعى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان، کە عەلى ئیسماعیل بەرپرسی لێژنە ڕێکخرواى ئەو قاتعە بووە. 

ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان، پلەى فەرماندەی هێزى ماکۆکى لە میحوەرى ٩ى دەڤەرى ڕانیە وەرگرتووە. ساڵى ١٩٩٢ لە شەڕى بەرگرى کردن لەسەروەرى یاسا دژى چەکدارانى پەکەکە لە چیاى گلە شەعبان بریندار بووە. ساڵى ١٩٩٥ فەقێ ئەحمەد پشدەرى، پلەى فەرماندەی فەوجی ٦ى لە لیواى ٧٠ی پارتى دیموکراتى کوردستان لە قەسرێ وەرگرتووە، ساڵى ١٩٩٧ گوازراوەتەوە لقى ١١ى پارتى و کراوەتە بەرپرسی سەربازى لق. 

لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە هۆى ئەو خزمەتانەى کە پێشکێشى کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

 


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

خالید تەها عەلی

خالید تەھا عەلی ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای دھـۆک لەدایـــــک بـــــووە. ڕۆژی ٤ی نیسانی١٩٦٢ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ بووەتەسکرتێری سەندیکای کرێکـارانی دھـۆک، دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلوول لەساڵی ١٩٧٥ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەساڵی ١٩٨٩ چووەتە وڵاتی نەمسا، ساڵی ١٩٩٩ گەراوەتەوە بۆ کوردستان، لە رۆژی ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

حەمید حەیدەر ئەرگوشی

حەمیـد حەیـدەر ئەحمەد، ناسراو بە (حەمید ئەرگۆشى)، لە دایک بووی گوندى ئەرگۆشى ناحیەى شێروان مەزنە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پـارتی دیمـوکراتی کوردسـتان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەمەد بارزانى

خەمەد میـــرحەمەد فەتـــاح، ناسراو بە (خەمەد بارزانى)، ساڵى ١٩٤٩ لە ناحیەى گۆڕەتووی قەزاى مێرگەسۆر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٤ گوازراوەتە بۆ هێزى کاوەى لەشکرى کوردستان، ساڵى ١٩٧٧ لەلایەن هەواڵگرى ڕژێمى عێراق دەستگیرکراوە، لە ١٥ی کانوونى یەکەمى ٢٠١٠ لە کۆنگرى ١٣ى پارتی دیموکراتی کوردستان، میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە

زانیاری زیاتر

جەوهەر ئاغاى غەفور ئاغاى لێوژە

جەوهەر غەفور ئیسماعیل، ناسراو بە (جەوهەر ئاغاى غەفور ئاغاى لێوژە)، ساڵى ١٩٢٨ لە گوندی لێوژە لە ناحیەى ناودەشت لە قەزاى قەڵادزێ سەر بە پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان، میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

مەحمود گاڤان

مەحمود مەجید مەحمود سورچی ناسراو بە (مەحمود گاڤان)، لەساڵی ١٩٤٤ لە گوندی کەلات سەر بە ناحیەی بجیل، قەزای ئاکرێ - پارێزگای دهۆک (موسڵی کۆن) لە دایکبووە.

زانیاری زیاتر