فەتاح گولی

ئەبابەکر عوسمان محەمەد ناسراو بە (فەتاح گولی)، ساڵی ١٩٤٣ لە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵانەوە دەکات، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە. ساڵی ٢٠٠٧ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردووە.


فەتاح گولی لە ساڵی ١٩٤٣ لەشارۆچکەی باتیفای سەربە قەزای زاخۆ پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ قۆناغی ناوەندی لە زاخۆ تەواو کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە شاری نەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ کۆمەڵگای ڕەبەت و لەوێشەوە بۆ کۆمەڵگای سەراو نیلوفەر لە کرماشان و لەوێشەوە گواستراوەتەوە بۆ کرمان، ساڵی ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە زێوە و تاکو بەستنی کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان  لەوێ پێشمەرگە بووە. لە ڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٧ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد و لە زێدی خۆی لە شارۆچکەی باتیفا بەخاک سپێردراوە.

ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنی عەلی هالۆ بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٦٤ کراوە بە کادیری بەتالیۆن، ساڵی ١٩٦٨ گواستراوەتەوە بۆ هێزی هەڵگورد کە هێزێکی دەستوەشێن بووە بە فەرماندەیی سلێمان حاجی بەدری لە ناوچەکانی قەسرێ و حاجی ئۆمەران و ئەرکی ئیدارەی هێزەکەی پێ سپێردراوە، تا ساڵى ١٩٧٥ لەو هێزە بووە.

ساڵی ١٩٨٠ کراوەتە بە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی زاخۆ لە لقی یەک، ساڵی ١٩٨١ گواستراوەتەوە بۆ ناوچەی دهۆک، ساڵی ١٩٨٥ کراوە بە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئامێدی، ساڵی ١٩٨٦ ئەرکی بەرپرسیارێتی لێژنەی ناوچەی دهۆکی پێ سپێردراوە و ساڵی ١٩٨٧ کراوە بە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی شێخان. ساڵى ١٩٨٨ دوای شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیاباران کردنی دەڤەری بادینان، ئەبابەکر عوسمان محەمەد لەگەڵ کۆمەڵێک هەڤاڵی تر چووەتە دەڤەری دۆسکی ژوورو لەوێ ماوەتەوە.

ساڵى ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان و لەشارى دهۆک ئاکنجی بووە، ساڵی ١٩٩٢ کراوە بە بەرپرسی بەرەی کوردستانی لە دەڤەری دهۆک و هاوکات بەرپرسی لێژنەی ناوچەی دهۆک بووە، لەکۆتایی هەمان ساڵ کراوە بە فەرماندەی لەشکری یەکی زاخۆ، ساڵی ١٩٩٣ کراوە بە کارگێڕی لقی یەک و بەرپرسی بەشی سەربازی لق بووە، ساڵی ١٩٩٥ کراوە بە فەرماندەی هێزی زێرەڤانی لەدهۆک. ساڵی ١٩٩٩ یەکێک بووە لەئەندامانی شاندی پارتی کە لەلایەن وڵاتی سعودیە بانگهێشت کرابوون و بەشداری ڕێوڕەسمی حەجیان کرد. لەساڵی ٢٠٠١ و دوای دامەزراندنی لقی هەشت لەزاخۆ، فەتاح گولی ئەرکی جێگری بەرپرسی لقی پێ سپێردرا.

ناوبراو لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا بەشداری چەندین شەڕی کردووە لەوانە، شەڕی هەسن پیرکا لەساڵی ١٩٨٠، شەڕی گەلی دهۆک لەساڵی ١٩٨٢، شەڕی گەلی زاویتە لەساڵی ١٩٨٢، شەڕی دێرگژینگ لەساڵی ١٩٨٤، شەڕی سوتکێ لەساڵی ١٩٨٧، داستانی خواکوڕک لەساڵی ١٩٨٨.

لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کورد و کوردستان و ڕێبازی بارزانی کردووە، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر