فەتاح عەلی ڕەزا عومەر

شەهید فەتاح عەلی ڕەزا پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە و پلەی فەرماندەی مەفرەزەی پارتیزانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان لەگەڵ شەش هاوسەنگەری دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بێ سەروشوێن کراون.


ژیاننامە

فەتاح عەلی ڕەزا عومەر لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی ئاشۆکانی سەربە دەڤەری بەڕانەتی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول تەواوی بنەماڵەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە و تا ساڵی ١٩٩١ دەرفەتی گەڕانەوەیان نەبووە و لە شاری نەغەدە نیشتەجێ بووە، شەهید فەتاح عەلی خاوەنی پێنج برای شەهیدە بەناوەکانی شەهید ئەکرەم عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٧٤، شەهید ئەسکەندەر عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٣، شەهید فەرهاد عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٣، شەهید تەلعەت عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٨ و شەهید ڕەزاق عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٨. فەتاح عەلی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی نەرمین نادر بووە و خاوەنی یەک کوڕ و سێ کچ بووە بەناوەکانی قابیل، زارا، ساکار و ئارەزو.


خەباتنامە

شەهید فەتاح عەلی لە ساڵی ١٩٨٠ بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی پارتیزانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا شەهید فەرهاد عەلی برای فەرماندەی مەفرەزەکە بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە حاجی ئۆمەران لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس فیشەک بەر ڕانی ڕاستی کەوتووە و بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ دوای شەهیدبوونی فەرهاد عەلی برای، لە شوێنی ئەو سەرپەرشتی مەفرەزە پارتیزانیەکەی کردووە و بەردەوامیان بە خەباتی خۆیان داوە تا ساڵی ١٩٨٦ بە فەرمی فەرمانی بوون بە فەرماندەی مەفرەزەی بۆ هاتۆتەوە.

لە ڕێکەوتی ١٦ی ئایاری ١٩٨٨ شەهید فەتاح عەلی و شەش هاوسەنگەری بەناوەکانی شەهید تەلعەت عەلی ڕەزا، شەهید ڕەزاق عەلی ڕەزا، شەهید مەحەمەد ڕەن و شەهید خەلیل دەچنە سەر ڕێگەی کاروانێکی سەربازی ڕژێمی بەعس کە بۆ ئەنفالکردنی چەند گوندێک ڕوویان لەو دەڤەرە کردووە، دوابەدوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکەی بەعس و ڕێگری لێیان، لە ئەنجامدا هەر حەوت پێشمەرگەکە بێ سەروشوێن بوونە و هیچ سۆراغێکیان نیە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری، ساڵی ١٩٦٠ لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ لە لایەن رژێمی بەعسی دەگوازرێنەوە بۆ ئوردۆگای گورەتووی قەزاى مێرگەسۆر، ساڵی ١٩٨١ ئاوارەی وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٨ لە گوندى موسەکا شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری، ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی ماوەتا سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان یوسف حامد

عەبدولڕەحمان یوسف حامد، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی چەلکی لە ناحیەی دێرەلووک پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٦ پلەی سەرپەلی وەرگرت، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوە، ساڵى ١٩٨٣ لە چیاى قەندیل شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نایف عەبدولڕەحمان عەبدوڵا ئەرگۆشی

نایف عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٦ لە شارى بەغدا پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە

زانیاری زیاتر

تەحسین ئەرگۆشى

تەحسین ڕەشید، ناسراو بە (تەحسین ئەرگۆشى)، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە. ڕۆژی ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر