فارس محەمەد ئەمین حسێن قادر

فارس محەمەد ئەمین حسێن قادر، لەساڵی ١٩٥٢ لە گوندی ڕوست سەر بەشارۆچکەی سمیلانى قەزاى چۆمان پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٤ چووتە ڕیزی پێشمەرگەکانی لقی یەک کە محەمەد مەعروف بەرپرسی بووە


ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول گەڕاوەتەوە بۆ گوندی ڕوست و لەوێ ماوەتەوە، دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی گوڵان دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ ناو ڕیزەکانی هێزى پێشمەرگە و لەگەڵ نەجمەدین گۆرۆنی و حەمید ئەفەندی لەمەفرەزە گەڕۆکەکان بووە، ساڵی ١٩٨٨ لەکاتی کیمابارانکردنی گوندی شێخ وەسان لەلایەن حکومەتی بەعسەوە فارس محەمەد ئەمین بەر چەکی کیمیاوی کەوتووە و بە برینداری گەڕاوەتەوە بۆ دۆڵی ڕوست.

لەڕاپەڕینی باشووری کوردستان لەساڵی ١٩٩١، لە چۆمان بووە و دواتر لە فەوجی یەکی باڵەک بۆتە پێشمەرگە کە براکەی فەرماندەی بووە، لەساڵی ١٩٩٥ برایەکی بەناوی قادر محەمەد ئەمین ناسراو بە  قادرە سور لە شەڕی بەرگری لەسەروەری کوردستان لە گوندی گویزان شەهید بووە و دواتر فارس لە شوێنی ئەو دانراوە و کراوە بە فەرماندەی لیوا و پاشان گواستراوەتەوە بۆ سوپای باڵەک.

فارس محەمەد ئەمین حسێن قادر بەشداری چەندین شەڕی کردووە لەوانە شەڕی عەقوبان لەدەڤەری شەقڵاوە، کۆسی سپی و بەرسرین و جارێکیش قاچی ڕاستەی بریندار بووە، جگە لە براکەی، برازایەکی ناوبراو شەهید بووە، لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٣ بەهۆی ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کورد و کوردستان و ڕێبازی بارزانی کردووە، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی پێ بەخشرا.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر