ژیاننامە
شه‌هید غەریب عارف رەسوڵ کەریم، لە ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی دۆڵە سوری سەربە ناحیەی ناڵپاڕێزی قەزای پێنجوێن لە دایکبووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، پێش بوونی به پێشمه‌رگه كاسبكار بووه.
خەباتنامە
شه‌هید غەریب عارف، مانگی ٦ی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان كردووه، له به‌تالیۆنی حاجی نه‌جیم سه‌ر به هێزی سورێنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆته پێشمه‌رگه، سه‌ر به لێژنه ناوچەی پێنجوێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. ساڵی ١٩٨٥ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە.
لە ڕێكه‌وتی ٨ی ئابی ١٩٨٧ شه‌هید غەریب عارف بەشداری داستانی ئەحمەد ئاوا دەکات و دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی عێراق لە ملە قۆنەرە فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، دواتر هاوسەنگەڕانی جەستەکەی دەبەنەوە بۆ گوندی دزڵی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان بەخاکی دەسپێرن.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.