عەلی مەحمود محەمەد شوکر

عەلی مەحمود محەمەد شوکر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لە ناحیەی سیروان شەهید بووە.


ژیاننامە

عەلی مەحمود محەمەد شوکر، لە ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی توڵەبی دەڤەری شەمێران سەربە قەزای دەربەندیخان لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزانی عەلی مەحمود ناوی نەبیلە عەبدولڕەحمان و کچەکەی ناوی گەردەیە.


خەباتنامە

عەلی مەحمود لە ساڵی ١٩٦٣ بووە پێشمەرگە لە پەلی حەمەکەریم عارەب کوژ سەربە هێزی شەمێران بە فەرماندەیی حەمە شەمێرانی، کە لەوکاتەدا هێزی شەمێران هێزێکی سەربەخۆ بووە و شەهید حەمە شەمێرانی فەرماندەی بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چاڵاکی ئەم هێزە لە دەڤەری شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر. بەڵام دوای دروست کردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦٥ ئەم هێزە هەر وەک هێزێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

عەلی مەحمود بەشداری لە  شەڕەکانی دەربەندیخان و هەڵەبجە کردووە، لە بەرواری ١ی شوباتی ١٩٦٧ دوای گەڕانەوەیان لە شەڕی هەڵەبجە لە ناحیەی سیروان دەکەونە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی عێراق و عەلی مەحمود شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

کەریم ئەحمەد قادر ڕەزا

کەریم ئەحمەد قادر، ساڵی ١٩١٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، کەریم ئەحمەد، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی قازانی نزیک ناحیەی پیرەمەگرون شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد عەلی حسێن عەلی

محەمەد عەلی حسێن ناسراو بە (حەمە چاڵاوی)، ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ٢٤ی ئایاری ١٩٦٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

کاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا

کاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، کاکل ساڵح لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٥ لە شەڕی ڕاوەدوونانی سەرباز و جاشە کۆڵوانە سورەکان لە دەشتی کۆیە بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نەسرەدین حەمەکاکی مەولود سەلام

نەسرەدین حەمەکاکی، ساڵی ١٩٤٩ لە پارێزگاى سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەشتی کویە و چواردەوری قەزای دووکان و چواردەوری بازیان و تەکیە کردووە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر