عەلی غەفور عەبدولمەجید فەتاح

عەلی غەفور عەبدولمەجید فەتاح ناسراوە بە (عەلی غەفور زمناکۆی)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرلقی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی سەرتەک شەهید بووە.


ژیاننامە

عەلی غەفور عەبدولمەجید فەتاح ناسراوە بە عەلی غەفور زمناکۆی، لە ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی زمناکۆی سەربە ناحیەی سیروانی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، خیزاندار بووه‌. 


خەباتنامە

عەلی غەفور زمناکۆی لە ساڵی ١٩٦١ بووە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران بە فەرماندەیی حەمە شەمێرانی، کە لەوکاتەدا هێزی شەمێران هێزێکی سەربەخۆ بووە  و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چالاکی ئەم هێزە لە دەڤەری شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر. بەڵام دوای دروست کردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦٥ ئەم هێزە هەر وەک هێزێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان

عەلی غەفور زمناکۆی بەشداری شەڕەکانی دەڤەری نەوڕۆڵی و دەشتی شارەزوور و دەڤەری شەمێران و قەزای دەربەندیخانی کردووە، لە ساڵی ١٩٦٥ دەگوازرێتەوە بۆ بەتالیۆنی شەشی بەمۆ بە فەرماندەیی فازڵ تاڵەبانی، لە هەمانکاتدا پلەی سەرلقی لقی بەمۆی بەتالیۆنی شەشی وەرگرتووە. 

لە ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی باقوبەرە لەگەڵ پۆلێک هاوسەنگەری هێرشیان کردۆتە سەر ڕەبایەکی سەربازی ڕژێم و عەلی غەفور زمناکۆی بە سەختی بریندار دەبێت و دوو هاوسەنگەری بە ناوەکانی عوسمان عەلی نادر و شەمسوڵا شەهید دەبن، هاوسەنگەرانی هەوڵی گواستنەوەی عەلی غەفور زمناکۆی بە برینداری دەدەن بۆ گوندی سەرتەک، بەڵام لە ملەی تاڵگ لە نزیک سەرتەک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید دەبێت و هاوسەنگەرانی هەر لە ملەی تاڵگ بە خاکیان سپاردووە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر