عەریف دەروێش

دەروێش یوسف ڕەشید نعمەت سندی ناسراو بە (عەریف دەروێش)، ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی ئاڤگەنی لەدەڤەری زاخۆ لەدایک بووە، ماوەی ١٠ ساڵ لە سوپای عێراق بووە، لەساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆنی پاسەوانی سنوور، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ٢٠٠٨ پلەی فەرماندەی هێزی پێدراوە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.


دەروێش یوسف ڕەشید نعمەت سندی ناسراو بە (عەریف دەروێش)، ساڵی ١٩٣٠  لە گوندی ئاڤگەنی لەدەڤەری زاخۆی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، خێزاندار بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەساڵی ١٩٧٥، عەریف دەروێش ڕوو دەکاتە شاری نەغەدە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەوێوە گواستراوەتەوە بۆ شاری کرمان،

ماوەی دە ساڵ لە سوپای عێراق سەرباز بووە، ساڵی ١٩٦١ کاتێک سەرۆک مستەفا بارزانی چووە بۆ دەڤەری بادینان، ناوبراو سوپای عێراقی جێ هێشتووە و پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە، لە بەهاری ١٩٦٢بەشداری شەڕی گەلی سپی و شەڕی عەینزالە لە پائیزی هەمان ساڵ کردووە، ساڵی ١٩٦٣ شەڕى چیای مەتینای کردووە.

دوای ڕێککەوتنی ١١ی ئازاری ١٩٧٠، ناوبراو کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆنی ٤ی پاسەوانی سنوور لەدەڤەری زاخۆ، ساڵی ١٩٧٤ کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆنی ١ی زاخۆ و لەگەڵ عیسا سوار بووە، لەشارى کرمان بەرپرسی کاروباری حزبی بووە، ساڵی ١٩٧٩ بە ڕاسپاردەی ئەسعەد خۆشەوی گەڕاوەتەوە بۆ شاری ورمێ و بە فەرماندەیی ١١١ پێشمەرگە لەگەڵ ڕەئیس حەسەن، ئازاد بەرواری، یوسف ڕۆژبەیانی، قادر قادر، محەمەد مەلا قادر، چووە بۆ قەسری شیرین و بەشداری دوو شەڕی کردووە و تاکو ساڵی ١٩٨٠ لەوێ ماوەتەوە. دواتر کراوە بە فەرماندەی هێزی ٢١ی سەربە مەکتەب سیاسی پارتی و ئەرکی پارێزگاریکردنی ڕادیۆی دەنگی کوردستانی پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٨٣ گواستراوەتەوە بۆ چیای قەندیل و بەشداری شەڕی چیای قەندیلی کردووە و لەو شەڕەدا لە ١٥ی ئابی ١٩٨٣ کوڕێکی بەناوی ئیبراهیم دەروێش شەهید بووە، ساڵی ١٩٨٨ بەشداری داستانی خواکوڕک کردووە.

دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١، عەریف دەروێش گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، ساڵی ٢٠٠٨ ئەرکی  فەرماندەی هێزی پێ سپێردراوە، دواتر بە پلەی عەقید خانەنشین بووە، ناوبراو جگە لە کوڕەکەی، دوو برازای بەناوەکانی سلێمان و تەحلۆ ساڵی ١٩٩٧ لە چیای شەرانش شەهید بوون.   

لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە. 


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر