عەبدولڕەحیم عەبدولحەمید فەتاح

عەبدولڕەحیم عەبدولحەمید فەتاح فەتاح ناسراوە بە (حاجی عەبدولڕەحیم زمناکۆی)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ شەهید بووە.


ژیاننامە

عەبدولڕەحیم عەبدولحەمید فەتاح فەتاح ناسراوە بە حاجی عەبدولڕەحیم زمناکۆی لە ساڵی ١٩٢٣ لە گوندی زمناکۆی سەربە ناحیەی سیروانی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، خێزانی ناوی سورەیا عەلی و کوڕەکانی ناویان حەسەن, حسێن و محەمەد و کچەکانی ناویان ئەختەر و خانمە.


خەباتنامە

عەبدولڕەحیم عەبدولحەمید فەتاح فەتاح لە ساڵی ١٩٦٣ بووە پێشمەرگە لە پەلی عەلی شەریف سەر بە لقی سێ بە فەرماندەیی جەلال لاوەرانی سەربە بەتالیۆنی پێنجی زمناکۆی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستانی، بەشداری شەڕی زمناکۆ و شەڕی حاجی ئۆمەران و شەڕی دەربەندیخان کردووە، لە بەرواری ٥ی تەممووزی ١٩٦٣ دوای تەواوبوونی شەڕی دەربەندیخان، حاجی عەبدولڕەحیم زمناکۆی و چەند هاوسەنگەرێکی بەناوەکانی ئەحمەد عوسمان، حەمەمین مەحمود، مامۆل عەزیز و محەمەد عارف دوو پێشمەرگەی بریندار بەناوی عەلی شامەر و فەتاح مەحەمەد دەگوازنەوە بۆ چارەسەرکردن، لە نزیک گوندی زمناکۆ لە ملەی تاڵگ فرۆکەی ڕژێم بۆمبارانیان دەکات و جگە لە محەمەد عارف هەموویان شەهید دەبن و تەرمییان لە ملەی تاڵگ بە خاک دەسپێرێت


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

توفیق حەمد فریاد

توفیق حەمد فریاد، سالی ١٩٥٨ لە گوندی خۆشکەل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، سالی ١٩٩٢ داوى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگە کردووە. ساڵى ١٩٩٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر