ژیاننامه
عومەر مستەفا له ساڵی ١٩٢٣ لە گهڕەكی قه‌ڵاتی شاری كۆیه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له دایكبووه، ده‌رچووی قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی كۆیه و ده‌رچووی كۆلێژی ماف ساڵی (١٩٤٦-١٩٥١)ی به‌غدایه.
خه‌باتنامه
عومەر مستەفا له ساڵی ١٩٤٨ له به‌غدا په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كورده‌وه ده‌كات، ساڵی ١٩٥١ له کۆنگرەی دووەمی نهێنی پارتی له شاری به‌غدا و به ده‌نگی نوێنه‌رانی كۆنگره به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت، هه‌مان ساڵ له سه‌ر چالاكی سیاسی بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێت، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئازاد ده‌كریت.
ساڵی ١٩٥٣ له کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و دواتر بووته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٥٦ به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ستنیشانكراوه، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی هه‌ڵبژێردراوه.
له ده‌سته‌ی ٦٠ كه‌سی داواكارانی مۆڵه‌تی فه‌رمی كاركردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ قۆناغی ئاشكرایه، ساڵی ١٩٦٠ له کۆنگرەی پێنجەم به ده‌نگی نوێنه‌رانی كۆنگره به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و پاشان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رچووه، ساڵی ١٩٦١ نێردراوی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بووه بۆ لای سه‌رۆك مستەفا بارزانی به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه لە پەلاماری حكومه‌تی عێراق بۆ سه‌ر كوردستان و گه‌یاندنی هه‌ڵوێستی مه‌كته‌بی سیاسی له‌م باره‌یه‌وه.
ساڵی ١٩٦٢ له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی عه‌وداڵانی پارتی دیموكراتی كوردستانه و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌شداری شه‌ڕی قشله‌ی ڕایاتی كردووه، ساڵی ١٩٦٣ پاڵێوراوی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش بوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی باڵا له حكومه‌تی عێراق، به‌شداربووی كۆنگره‌ی گشتی كۆیه‌ی ساڵی ١٩٦٣یه و دواتر وه‌كو ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌ستنیشانكراوه، له ڕێكخه‌رانی كۆبوونه‌وه‌ی ماوهتە کە له نیسانی ١٩٦٤ بەسترا، هه‌ر له ساڵی ١٩٦٤ چووه پاڵ گرووپی جەلال تاڵەبانی – ئیبراهیم ئەحمەد و له كۆنگره‌ی شه‌شه‌م به زۆرینه‌ی ده‌نگی نوێنه‌رانی كۆنگره له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان دوورخرایه‌وه، له ٢٩ی كانوونی دووه‌می ١٩٩٢ له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد و له شاری كۆیه به خاك سپێردرا. شاره‌زای زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بوو.
سه‌رچاوه:
-ئه‌رشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.