عوسمان خۆشناو

عوسمان ساڵح عوسمان ناسراو بە (عثمان خۆشناو)، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی هیرانی ئەوکات و ناحیەی هیرانی ئیستای پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.


له ساڵی ١٩٦١ بووتە ئەندامی یەکێتی قوتابيانى كوردستان، له سالى ١٩٦٤ بووە بە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی قوتابيانى کۆیە تاوەکو ١٩٦٨ لە زانکۆی بەغدا كاديرێکی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٧٠ لە کۆنگرەی شەشەمی یەکێتی قوتابیان بە ئەندامی سکرتاریەتی قوتابيانی کوردستان هەڵبژێردراوەن له هەمان کات کارگێری ڕێکخراوی بڵێسە بووە لە لقى ٥ى پارتى لە شاری بەغدا، ساڵی ١٩٧٢ کۆلێژی ئادابی تەواو کردووە لە زانکۆی بەغدا،  لە ساڵی ١٩٧٢ لە کۆنگرەی ٧ی یەکێتی قوتابيانى کوردستان یەکەم دەنگی به دەستهێناوە، دوای تەواوکردنی کۆلێژی ئاداب یەک ساڵ خزمەتی سەربازی لە سوپای عێراقی کردووە لەسەر داوای مەکتەبی سیاسی پارتی، دوای ساڵی ١٩٧٣ بووە بە پێشمەرگە لە سنووری باڵەکایەتی و بە بەرپرسی پاراستنی ڕواندز دەست نیشانکراوە، ماوەیەک لە هێزی کاوە بووە لەوێش هەر بەرپرسی پاراستن بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، گەراوەتەوە بۆ عێراق بۆ ماوەی پێنج (٥)  دورخراوتەوە بۆ سەماوە لە باشووری عێراق،  ١٩٨٠ - ١٩٨١ جارێکتر پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان کردووە و کارگێڕی ناوچه دەست نیشان کراوە، دواتر کراوە بە بەرپرسی ناوچەی خۆشناوەتی، دوای ڕاپەڕین ساڵی ١٩٩١بە فەرمانی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بووە بە بەرپرسی ناوچەی هەولێر تا  نزیکەی هەڵبژاردنی ١٩ی ئایاری ١٩٩٢ی پەرلەمانی کوردستان، ئەوکات بووە بە بەرپرسی ئەمنی هەڵبژاردن، دوای یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بووە بە یەکەم بەرپرسی ئاسایشی هەولێر، دواى تەقينەوەکەی دهۆک بووە بە بەرپرسی ئاسایشی دهۆک بۆ ماوەی ٦ مانگ، لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆک بووە بەرپرسی پاراستنی لقى ١١ تا کاتی خانەنشینی بوونی بە پلەی لیوا خانەنشین کرا.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

حەسەن عەسکەری

عەبدولعەزیز حەمید سەعید بەرنیاس ب (حەسەن عەسکەری)، ساڵا ١٩٧١ ل گوندێ هدێنه ل دەڤەرا بەروارییان ل پارێزگەها دهوک ژدایک بوویە.

زانیاری زیاتر

فەتاح نەعمەت سندی

فەتاح نەعمەت ئوسێ بەرنیاس ب (فەتاح سندی)، ساڵا ١٩٣٧ ڵ گوندێ مێرگەشیش ڵ دەڤەرا سندی یا سەر ب قەزا زاخۆ ژ دایک بوویە. پشتی دۆماهیک ئینانا خواندنا خۆ ل قوناغا سەرەتایی و ناوەندی ل زاخۆ، ل کۆمپانیا نەفتا عەین زالە وەکو فەرمانبەر دهێتە دامەزراندن.

زانیاری زیاتر

دژوار فایق غەفور

فەرماندە وسیاسەتمەدار دژوار فایق غەفور لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوندی بە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. دەرچووی خولی هەشتەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ساڵی ١٩٩٤ بەرپرسی باڵای سەرکردایەتی مەیدانی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

سوارە فەتاح فەرەج

سوارە فەتاح فەرەج لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی جاسەنە سەر بە ناحیەی سورداشی پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و کەسایەتیەکی ناسراو و دیاری سنوری دۆلی جافایەتی

زانیاری زیاتر

عەلی بڕنۆ

عه‌لی حه‌مه‌د عه‌بدولڕە‌حمان ناسراوه‌ به‌ عه‌لی بڕنۆ، ساڵی ١٩٦٢ له‌ ناوچه‌ی دێگه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١ى شوباتى ١٩٦٥ پلەى سەرپەلى لە هێزى سەفینى دەشتى هەولێر وەرگرتووە، ساڵى ١٩٦٧ عەلى بڕنۆ پلەى سەرلقى وەرگرتووە، له‌ ئایاری ساڵی ٢٠٠٥ له‌ ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی پارێزگاى هەولێر كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی دێگه‌ڵه‌ به‌ خاك سپێردراوه.

زانیاری زیاتر