عەلی هەژار

پارێزه‌ر عه‌لی عه‌بدوڵا عه‌لی، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی هەشتەم) هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ٢٤ تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ له‌ به‌ندیخانه‌ی كه‌ركووك له‌سێداره‌ دراوه‌.


 ژیاننامه‌

 عه‌لی عه‌بدوڵا عه‌لی، ناسراو به‌ عه‌لوكوڕه‌ش و عه‌لی هه‌ژار، ساڵی ١٩٤٢ له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له‌و شاره‌ خوێندووه‌، ساڵی ١٩٥٧ له‌ خانه‌ی مامۆستایانی سه‌ره‌تایی هه‌ولێر وه‌رگیراوه‌، ده‌رچووی ساڵی ١٩٦٢ی خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێره‌، ساڵی ١٩٦٢ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٢ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٢ به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٢ سه‌ر‌نووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ده‌نگی مامۆستا بووه‌، ساڵی ١٩٦٢ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕێژنه بووه‌‌.

ساڵی ١٩٧٥ له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ڕووی له‌‌ شانشینی ئێران كردووه‌، ساڵی ١٩٧٩ به‌كالۆریۆسی یاسای له‌ زانكۆی موسته‌نسه‌رییه له‌ شاری به‌غدا وه‌رگرتووه‌‌، له‌ ٢٤ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ له‌ به‌ندیخانه‌ی كه‌ركووك له‌سێداره‌ دراوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ شوێنێكی نادیار له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ شاردراوه‌ته‌وه‌‌، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ربی و ئینگلیزی بووه‌.


خه‌باتنامه‌

 ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٨ به‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازییان له‌ سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) كردووه‌، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێری سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٦٤ به‌ نوێنه‌رایه‌تی لێژنه‌ی لقی دوو به‌شداری کۆبوونەوەی ماوەتی كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی دژی سه‌رۆك مستەفا بارزانی نه‌بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ نوێنه‌ری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی شاندی دوازده‌ كه‌سی دانوستانكاری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه‌ كه‌ به‌ ڕەزامه‌‌ندی سه‌رۆك مستەفا بارزانی بۆ لای باڵی مه‌كته‌بی سیاسی چوون به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له‌ كۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا، به‌ڵام له‌به‌ر جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌شدارینه‌كردنی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی شانده‌كه‌ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.

له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می ١٩٦٥ ئه‌ندامی لێژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی پیتاك له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شاری هه‌ولێر بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول سنووری هه‌ولێر بووه‌ و له‌م كاره‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌، له ١٠ی شوباتی ١٩٦٥ وه‌ك به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر هاوكاری ئیسماعیل عه‌زیز مسته‌فا، ناسراو به‌ شێخ عه‌زیز مه‌لا عه‌زیز به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دوو ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنی مانگرتنی بازاڕی شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی گۆشار خستنه‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراقی كه‌ خوی له‌ جێبه‌جێ كردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی حوزه‌یرانی ١٩٦٦ ده‌دزێته‌وه‌ و به‌ سه‌ركه‌وتووی ئه‌م مانگرتنه‌ كۆتایی دێت.

ساڵی ١٩٦٥ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ مانگی شوباتی ١٩٦٦ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بووه‌، له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٦٦دا له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی حەوتەم ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٦٦ نوێنه‌ری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٧ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی جوتیارانی ده‌شتی هه‌ولێری سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی دوو، ساڵی ١٩٦٨ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری سه‌فین ئۆرگانی لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٨ به‌شداری له‌ شه‌ڕی بێستانه‌ و كانی بزره‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێردا كردووه‌، ساڵی ١٩٧٠ له‌ ستافی دوازده‌یه‌م له‌ سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی فارس حه‌مه‌د باوه‌ ‌(١٩٣٣ـ١٩٩٥) ناسراو به‌ فارس باوە كراوه‌ته‌ كارگێڕی لێژنه‌ی لقی دوو، ساڵی ١٩٧٠ ئه‌ندامی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بووه، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی هەشتەم هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ كۆتایی ساڵی ١٩٧٠ بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ ستافی دوازده‌یه‌می لێژنه‌ی لقی دوو له‌ سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی فارس حه‌مه‌د باوه‌دا كارگێڕی لێژنه‌ی لقی دوو و به‌رپرسی به‌شی كرێكاران و جوتیاران بووه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٧٣ بۆ جاری دووه‌م به‌ كارگێڕ له‌ ستافی لێژنه‌ی لقی دوو له‌ سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی محه‌مه‌د قادر ئه‌حمه‌د (١٩٣٤ـ٢٠١٩) ناسراو به‌ محەمەدی مەلا قادردا ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٧٣ بووه‌ته‌ كارگێڕی لێژنه‌ی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ ١ی شوباتی ١٩٧٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی بووه‌.

ساڵی ١٩٧٤ مامۆستای وانه‌ی پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و كۆنگره‌كانی له‌ خولی شه‌شه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ گوندی زینوێی شێخی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بووه‌، ساڵی ١٩٧٤ به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٨٣ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ حزبی سۆسیالیستی كوردستانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری ڕژێمی سه‌دام حسێن (١٩٣٧ـ٢٠٠٦) ناسراو به‌ سه‌دام تكریتیه‌وه‌ گیراوه‌ و له‌ دوای به‌ندكردن ئه‌شكه‌نجه‌‌یه‌كی زۆر دراوه‌، له‌ ٢٤ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ له‌ به‌ندیخانه‌ی كه‌ركووك له‌سێداره‌ دراوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ شوێنێكی نادیار له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ شاردراوه‌ته‌وه‌‌، له‌ ڕۆژی شه‌مه‌ی ٩ی نیسانی ١٩٩٤ لێژنه‌ی لقی دووی هه‌ولێری پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو كۆڕێكی ماته‌مینی بۆ ساز داوه‌‌.


سه‌رچاوه‌كان:

  1. ئـەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

  2. شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له‌ نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ـ  ١٩٧٠ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌ له‌ بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ١٥٧، ١٧١، ١٨٦، ٢٠٢، ٢٥٦.

  3. ئیسماعیل ته‌نیا، حزبی سۆسیالیستی كوردستان هه‌ڵكشان.. داكشان .. په‌رته‌وازه‌بوون، (هه‌ولێر ـ  چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٢٣ ـ ٢٤، ٢٧ ـ ٢٨، ٣٠، ٣٤، ٤١، ٤٥، ٧٧، ٧٩ ـ ٨٠، ٨٣ ـ ٨٦، ٣١٤ ـ ٣١٥،

  4. حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ٩١.

  5. خورشید شێره‌، خه‌بات و خوێن بیره‌وه‌رییه‌كانی ساڵانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی، (هه‌ولێرـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٥ز)، ل ٢٠٨.

  6. ئه‌حمه‌د شه‌ریف له‌ك، شرۆڤه‌ی ڕووداوه‌ مێژووییه‌كان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ٢١٢.

  7. دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له‌ شاخه‌وه‌ بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه ‌و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ٥٤.

  8. زوزان صالح الیوسفي، خواطر من ذاكرتي، (تركیا ـ مطبعة Kalkan ـ ٢٠١٨م)، ص ص ٤٩٤ ـ ٤٩٥، ٥٧٦.

  9. سه‌عید ناكام، بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌عید ناكام، (هه‌ولێر ـ بڵاوكراوه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ‌ـ ٢٠٠٣ز)، ل ٢٣٥. 

  10. سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم، ژیانی سیاسیی له‌ باشووری كوردستان ١٩٧٥ ـ ١٩٩١، (سلێمانی ـ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی چوارچرا ـ ٢٠١١ز)، ل ل  ٤٣، ١١٢. 

  11. علي سنجاري، حقیقة مسیرة ثورة ١١ أیلول ١٩٦١، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٣م)، ص ٢٩٢.

  12. قرار مجلس قیاده‌ الثورة رقم ٢١٧، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة العدل، العدد ٢٦٤١، السنة العشرون، بغداد، الأثنین، ٦ آذار ١٩٧٨م، ص ٥.

  13. لقی دوو، لقی دوو له‌ نیوسه‌ده‌ی تێكۆشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز)، ل ٤٠.

  14. محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل، بیره‌وه‌رییه‌كانم حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ خه‌بات، (بێ شوێن ـ ٢٠١٩ز)، ل ٨٤.

  15. محه‌مه‌د مه‌لا قادر، سه‌ربورده‌ی نه‌مران، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٢٦ ـ ٢٨، ٢٠٣. 

  16. مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ٢٥٣. 

  17. مه‌لا فاروق شوانی، هه‌موو كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٧ز)، ل ١١٧.

 


بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر