شێخ حسێن

شه‌هید حسێن نەجم حسێن مستەفا ناسراوە بە (شێخ حسێن)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی شانەی نهێنی ناو شار بووە لە شۆڕشی گوڵان، ساڵی ١٩٨١ لە گرتووخانەی شاری موسڵ لە سێدارە دراوە.


ژیاننامە

شه‌هید حسێن نەجم حسێن مستەفا ناسراوە بە شێخ حسێن، ساڵی ١٩٣١ لە گوندی بالیسان لە دایکبووە، دانیشتووی گوندی شیناوەی سەربە ناحیەی هەریر بووە، تاقۆناغی سەرەتایی خوێندوویه‌تی، لە پۆلیسی هەولێر دامەزراوە و پلەی نایب عەریف بووه‌، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری مەهاباد نیشتەجێ بووە، ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە کوردستان، خیزاندار بووه‌ خیزانه‌كه‌ی ‌ناوی كه‌زی خدر و خاوه‌نی دوو كچ و كوڕێك بووه‌ به‌ناوه‌كانی فاتیمه‌، جیهان و عه‌لی.


خەباتنامە

شه‌هید حسێن نەجم حسێن مستەفا، ئه‌وكاته‌ی پۆلیس بووه‌ له‌ شاری هه‌ولێر پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی پارتی دیموكراتی كورستان له‌ ناو شاره‌وه‌ کردووە، ساڵی ١٩٦٨ لە كاتی ئه‌نجامدانی چالاکییەک ئاشکرا بووە، بۆیه‌ ده‌چێته‌ چیای سەفین و لە بەتالیۆنی سێی سەفین بە فەرماندەیی مام ڕەسوڵ فەقێ سەربە هێزی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕش ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٦ دوای دەرچوونی لێبوردنی گشتی گەڕاوەتەوە کوردستان، به‌ڵام دوورده‌خرێته‌وه‌ بۆ ناحیەی غەڕاتی سەربە پارێزگای ناسڕیە ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‌، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شاری هەولێر و له‌وێ نیشتەجێی ده‌بێت، سەرەتای دەستپێکی شۆڕشی گوڵان، په‌یوه‌ندی به‌ ڕێكخستنه‌ نهێنییه‌كانی  لێژنه‌ لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌كات، به‌رپرسیاریه‌تی چه‌ند شانه‌یه‌كی نهێنی له‌ناو شاری هه‌ولێر پێ ده‌سپێردرێت.

لە ١٢ی ئایاری ١٩٨١ له‌كاتی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شانه‌ نهینیه‌كانی ناوشار به‌خۆی و چەند نامەیەکی نهێنی ئیدریس بارزانی، لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر لەلایەن ئەمنی هەولێرەوە دەستگیر دەکرێت، پاش ده‌ستگیركردنی دەگوازرێتەوە بۆ قەڵای کەرکووک و لە دادگای سەربازی فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ ده‌رده‌چێت و دەگوازرێتەوە بۆ گرتووخانەی شاری موسڵ، له‌ ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٨١ لە گرتووخانەی شاری موسڵ شه‌هید حسێن نەجم لە سێدارە دراوە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر