شەعبان سەعید محه‌مه‌د

شه‌عبان سه‌عید محه‌مه‌د، ناسراو به‌ عه‌بدولحه‌لیم، سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه، ساڵی ١٩٦٦ به‌ فه‌رمانێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شه‌ڕانشی سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵ دامه‌زراوه‌‌...


شەعبان سەعید محه‌مه‌د، ناسراو به‌عه‌بدولحه‌لیم، سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه، ساڵی ١٩٦٦ به‌ فه‌رمانێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شه‌ڕانشی سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵ دامه‌زراوه‌‌، ساڵی ١٩٧٠ له‌ كۆنگره‌ی هه‌شته‌‌‌م به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٧٠ كراوه‌ته‌ جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان.


ژیاننامه‌

شەعبان سەعید محه‌مه‌د له‌ پارێزگای دهۆك دایكبووه‌، ساڵی ١٩٥٥ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه و له‌ ساڵی ١٩٥٦دا شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان پێ به‌خشراوه‌‌، ساڵی ١٩٥٨ له‌ به‌رپرسانی زاخۆی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٩ سه‌رپه‌رشتی تۆماری ٢٦٨ واژۆی خه‌ڵكی زاخۆی كردووه‌ بۆ شه‌هید بوونی شه‌هیدی خوێندكار ئه‌مین پانی له‌لایه‌ن ده‌سڵاتدارانی كۆماری توركیای كردووه‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول سه‌ره‌تا ڕووی له‌ شانشینی ئێران كردووه‌ و ساڵی ١٩٧٦ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ باشووری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق دوور ده‌خرێته‌وه‌ بۆ عه‌ماره‌ له‌ باشووری عێراق، ساڵی ١٩٧٩ مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقه‌وه‌ بۆ شارۆچكه‌ی زاخۆ پێ دراوه‌ و تا ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان ساڵی ١٩٩١ هه‌ر له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌‌.


خه‌باتنامه‌

شەعبان سەعید محه‌مه‌د ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه و له‌ ژێر فه‌رمانده‌یی عه‌لی هالۆدا خزمه‌تی كردووه‌‌، ساڵی ١٩٦٢ وه‌ك فه‌رمانده‌ێك به‌شداری شه‌ڕی گه‌لی زاخۆ له‌ سنووری پارێزگای موسڵی كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٦٣ به‌شداری له‌ شه‌ڕی گه‌لی زاخۆ له‌ سنووری پارێزگای دهۆك دژ به‌ هێزی سوپای عێراقی كردووه، له‌ ١٥ی ئاداری ١٩٦٣ تا ١ی ئاداری ١٩٦٤ له‌ لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی یه‌ك ئه‌ندامی ناوچه‌ بووه‌، له‌ ڕۆژی ٢٠ی حوزه‌یرانی ١٩٦٤ تا ١ی نیسانی ١٩٦٦ به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی یه‌ك ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٦٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی شه‌شه‌‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆ له‌ لێژنه‌ی لقی یه‌ك هه‌ڵبژێردراوه‌.

له‌ كۆتایی ساڵی ١٩٦٤دا له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراقه‌وه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سندی له‌ پارێزگای موسڵ ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٦٤به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی لقی یه‌ك ده‌ستنیشان كراوه‌. ساڵی ١٩٦٥ به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی لقی یه‌ك له‌ خزمه‌ت به‌رده‌وام بووه‌، ساڵی ١٩٦٥ به‌شداری له‌ خولێكی ڕاهێنه‌ری كادیرانی كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاره‌دێی گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بووه‌، له‌ ٥ی نیسانی ١٩٦٦ تا ١٠ی نیسانی ١٩٦٧ به‌ جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆ بووه، ساڵی ١٩٦٦ به‌ فه‌رمانێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شه‌ڕانشێی سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵ دامه‌زراوه‌‌، له‌ ١ی ئایاری ١٩٦٧ تا ٢٠ی ئاداری ١٩٦٨ به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی یه‌ك ده‌ستنیشان كراوه‌‌‌، ساڵی ١٩٦٧ كراوه‌ته‌‌ كارگێڕی لق له‌ لێژنه‌ی‌ لقی یه‌ك، ساڵی ١٩٦٩ به‌شداری خولی دووه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گوندی ناوپردانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر كردووه‌.

ساڵی ١٩٧٠  له‌ كۆنگره‌ی هه‌شته‌‌‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ١٠٦ ده‌نگ به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، هه‌مانساڵ كراوه‌ته‌ جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك، ساڵی ١٩٧٤ له‌دوای جێبه‌جێ نه‌كردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی ١١ی ئادار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارنی عێراق و پێش ده‌سپێكی شه‌ڕ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی كردووه‌، ساڵی ١٩٧٤ كراوه‌ته‌ جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك، له‌ ١٣ی ئاداری ١٩٧٥ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی مانگێشكێ (دهۆك) به‌ مه‌به‌ستی به‌رگری و به‌رخودان و دژ به‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری نێوان شانشینی ئێران و كۆماری عێراق له‌ به‌ره‌ی له‌شكری یه‌كی كردووه‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول سه‌ره‌تا ڕووی له‌ شانشینی ئێران كردووه‌ و ساڵی ١٩٧٦ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ باشووری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق دوور ده‌خرێته‌وه‌ بۆ عه‌ماره‌ له‌ باشووری عێراق، ساڵی ١٩٧٩ مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقه‌وه‌ بۆ شاری زاخۆ پێ دراوه‌ و تا ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان ساڵی ١٩٩١ هه‌ر له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌‌، ساڵی ١٩٨٠ سه‌رۆكی تێبینه‌ران بووه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی هه‌ولێر، ساڵی ١٩٩١ دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو به‌شداری ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستانی كردووه‌، ساڵی ١٩٩١ له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه‌ته‌ به‌رپرسی زاخۆی به‌ره‌ی كوردستانی، ساڵی ١٩٩١ كراوه‌ته‌ ئه‌ندامی لق له‌ لێژنه‌ی لقی یه‌ك، ساڵی ٢٠٠٥ ئه‌ندامی لق بووه‌ له‌ لێژنه‌ی لقی یه‌كی دهۆك، شاره‌زای زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بووه‌ ، له‌ ٢٣ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠٧ له‌ شاری زاخۆی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك كۆچی دوایی كردووه‌.

له‌ به‌رهه‌مه‌كانی:

١.شعبان سعید محمد، ئه‌ز و هه‌ڤركی و پێلێت خه‌ما ـ ٢٠٠٠ز.


سه‌رچاوه‌:

١.ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر