سەباح ئەسعەد عومەر حەمەد

شه‌هید سەباح ئەسعەد عومەر حەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٧٣ له‌ هێزی ده‌شتی هه‌ولێر بۆته‌ پێشمه‌رگه‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌سێداره‌ دراوه‌.


ژیاننامە

سەباح ئەسعەد عومەر حەمەد. لە ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی چل بەسەری سەربە قەزای کۆیە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و خه‌ریكی كاری كشتوكاڵ بووه‌، سەباح سێ مانگ پێش دەستگیر کردنی  ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خێزانی ناوی زێرین ئەحمەد بووە، ساڵی ١٩٧٥ شەهید بووە.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٧٣ چۆتە گوندی بناویە و بووەتە پێشمەرگە لە لقی حاجی مەولود کە سەر بە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە کە فارس باوە فەرماندەی هێز بووە.

لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی حاجی وسو لەگەڵ دوو هاوسەنگەری بە ناوەکانی ئەحمەد عەزیز عومەر و حامید مستەفا خزر، دەکەونە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و دوای ڕووبەڕوو بوونەوە و تەواوبوونی فیشەک دەستگیر کراون، پاش ده‌سگیركردنیان دەگوازرێنەوە بۆ ئەمنی هەولێر و دواتر دەبرێنە گرتووخانەی شاری موسڵ.

لە ساڵی ١٩٧٥ لە گرتووخانەی شاری موسڵ، سەباح ئەسعەد لەگەڵ هەردوو هاوسەنگەرەکەی ئەحمەد عەزیز و حامید مستەفا لە سێدارە دراون و شەهید بوونە.    


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر