سوارە فەتاح فەرەج

سوارە فەتاح فەرەج لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی جاسەنە سەر بە ناحیەی سورداشی پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و کەسایەتیەکی ناسراو و دیاری سنوری دۆلی جافایەتی


 فەرماندە سوارە فەتاح فەرەج  لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕێزەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول کردووە،  لە چەندین شەڕی شۆڕشی ئەیلوول بەشدار بووە، لەشەڕی دەربەندی بازیانەوە لەبەر ئازایەتی کراوە بە سەرلق لە هێزی ڕزگاری، ڕۆڵێکی باش دەبینێت و چەندین چالاکی ئەنجام دەدات لەسەر ڕێگای دوکان سلێمانی.

 لە دوای ڕێککەوتنامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ بەفەرمانی سەرۆک مستەفا بارزانی لە ژێر چاودێری سامی عەبدولڕەحمان کە ئەوکات وەزیری کاروباری باکوور دەبێت وەک ڕێز لێنانێک بۆ خەبات و ماندووبونی سوارە فەتاح و پێشمەرگە و شەهیدەکانی، گوندی کانیخان لەسەر شێوازێکی سەردەمیانە بۆیان بنیات دەنرێت، تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلوولی ساڵی ١٩٧٥ بەردەوام دەبێت، ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بەریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و دەکرێتە ئامر بەتالیۆن لە شارباژێڕ تا ڕاپەڕینی گەلی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ و دەبێت بە ئامرهێزی سورداش و بەشداری شەڕەکانی معسکر خالید و کەرکووکی کردووە،  چەندین پلەی تری حزبی و سەربازی بڕیوە تاکو لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی دەکات.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عەلی بڕنۆ

عه‌لی حه‌مه‌د عه‌بدولڕە‌حمان ناسراوه‌ به‌ عه‌لی بڕنۆ، ساڵی ١٩٦٢ له‌ ناوچه‌ی دێگه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١ى شوباتى ١٩٦٥ پلەى سەرپەلى لە هێزى سەفینى دەشتى هەولێر وەرگرتووە، ساڵى ١٩٦٧ عەلى بڕنۆ پلەى سەرلقى وەرگرتووە، له‌ ئایاری ساڵی ٢٠٠٥ له‌ ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی پارێزگاى هەولێر كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی دێگه‌ڵه‌ به‌ خاك سپێردراوه.

زانیاری زیاتر

ڕەشید عەلى بێشونی

ڕەشید عەلى سەلیم شێخ فەرخ، ناسراو بە ڕەشید بێشونى، لە بنەماڵەى شێخ فەرەخی گەورەیە، لە بنەڕەتدا خەڵکى باکوورى کوردستان شارى جزیرەیە، پێش لەدایکبوونى بنەماڵەکەیان هاتوونەتە باشوورى کوردستان، پەیوەندییەکى کۆمەڵایەتییان لەگەڵ شێخانى بارزان هەبووە، ڕەشید بێشونى هەر لەتەمەنى لاوێتیدا دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ڕێبازى بارزان.

زانیاری زیاتر

حەسەن ئاغا بەرزێوەیی

حەسەن عەبدولڕەحمان، ناسراو بە حەسەن ئاغا بەرزێوەیی، ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەى جێگرى بەتالیۆنى (١)ی زۆزکى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٩ دەکرێتە ئامر هێزى سەرکردایەتى، ساڵى ١٩٨٦ پلەى بەرپرسی لێژنە ناوچەى ڕواندزى وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت مەلا ئیسماعیل

شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕێزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بەرپرسی دەزگای بێتەلی شۆڕش ، ساڵی ١٩٧٠ دوای رێکەوتننامەی ١١ی ئادار کراوە بە فەرماندەى بەتالیۆنى سێی هێزەکانى پاسەوانى سنوور، لەساڵی ١٩٩٢ پلەی لیوای وەرگرتووە و ساڵی ١٩٩٤ خانەنشین کراوە.

زانیاری زیاتر

نەجمەدین گۆرۆنى

نەجمەدین عەبدوڵڵا حەمەد، ناسراو بە نەجمەدین گۆرۆنى، فەرماندەو پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرلق بووە و ئەرکى پاسەوانى بارەگاى بارزانى بووە، لە ٣ى تشرینى دووەمى ١٩٩٤ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر