سەفین دزەیی

ئەندازیار و سیاسەتمەدار سه‌فین موحسین حه‌مه‌دئه‌مین بایز، ناسراو به‌ سه‌فین دزه‌یی، ساڵی ١٩٩٩ و له‌ كۆنگره‌ی دوازدەیەمدا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.


ئەندازیار و سیاسەتمەدار سه‌فین موحسین حه‌مه‌دئه‌مین بایز، ناسراو به‌ سه‌فین دزه‌یی، ساڵی ١٩٩٩ و له‌ كۆنگره‌ی دوازدەیەمدا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا بە ئەندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.


ژیاننامە

سەفین دزەیی ساڵی ١٩٦٣ لە شاری هەولێر لەدایکبووە و له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئاغاكانی دزه‌ییە، ناوبراو هەتا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له‌ قۆتابخانه‌ی ڕاهیبانی كلدانی به‌ زمانی عه‌ره‌بی خوێندووه‌ و ساڵی ١٩٧٨ قۆناغی ئاماده‌یی له‌ شانشینی به‌رتانیای ته‌واو كردووه‌، ساڵی ١٩٨٤ بڕوانامەی دیپلۆمی وەرگرتووە و دواتر لە ساڵی ١٩٨٦ به‌كالۆریۆسی ئه‌ندازیاری دیكۆری به‌ده‌ستهیناوه، ساڵانی (٢٠٠٩-٢٠١٢) لە کابینەی شەشەمدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌. شاره‌زایی له‌ زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، توركی و فارسییدا هه‌یه‌.


خەباتنامە

ساڵی ١٩٧٤ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه‌ له‌ شاری به‌غدا ده‌ركراون و ڕووی كردووه‌ته‌‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی شۆڕشی ئەیلوول و له‌به‌ر بۆردومانه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق بۆ سه‌ر ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە، ساڵی ١٩٧٧ ‌له‌گه‌ڵ بنەماڵەکەى ڕووی له‌ شانشینی بریتانیا كردووه‌ و وه‌ك په‌نابه‌ر له‌وێ ژیاوه‌.

ساڵی ١٩٩٩ له‌ کۆنگرەی دوازدەیەمدا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ساڵی ٢٠١٠  لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا بە ئەندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵانی (١٩٩٢-٢٠٠٣) نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان بووە له‌ كۆماری توركیا و ساڵی ٢٠٠٣ جێگری دووه‌می سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌ ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی (مجلس الحكم) له‌ عێراق بووه‌.

ساڵانی (٢٠٠٩-٢٠١٢) لە کابینەی شەشەمدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌، ساڵی ٢٠٠٤ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر