سلێمان قادر عەبدولڕەحمان حەمەد

سلێمان قادر عەبدولڕەحمان حەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی دەرەشیش شەهید بووە.


ژیاننامە

سلێمان قادر عەبدولڕەحمان حەمەد لە ساڵی ١٩٥١ لە گوندی کانی کەوەی دەڤەری شەمێرانی سەربە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، برایەکی بەناوی محەمەد قادر ناسراوە بە حەمە شەمێرانی لە شۆڕشی ئەیلوول شەهید بووە، دایکی سلێمان قادر ناوی مینا ئەحمەد و براکانی ناویان حەمەمین و عەبدولڕەحمانە.


خەباتنامە

سلێمان قادر عەبدولڕەحمان حەمەد لە ساڵی ١٩٦٣ بووە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران بە فەرماندەیی حەمە شەمێرانی کە لەوکاتەدا قوەتی شەمێران قوەتێکی سەربەخۆ بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چاڵاکی ئەم قوەتە لە دەڤەڕی شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر. بەڵام دوای دروست کردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦٥ ئەم قوەتە هەر وەک قوەتێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ساڵی ١٩٦٤ پلەی سەرپەلی لە هێزی شەمێران وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٥ لە شەڕی هەڵەبجەی شەهید فیشەک بەرشانی ڕاستی کەوتووە و بە سەحتی بریندار بووە، بەشداری شەڕی دەربەندیخان و شەڕی هەڵەبجەی شەهید و شەڕی دەرەشیش کردووە، ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی دەرەشیش لە نزیک پارێزگای هەڵەبجە لە ڕووبەڕووبوونەوەی جەلالییەکان فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر