ساڵح یوسفی

ساڵح عه‌بدوڵا نه‌جمه‌دین ته‌ها، ناسراو به‌ (سه‌یدا ساڵح- ساڵح یوسفی)، نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، هۆزانڤان و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٣٩ ئه‌ندامی حزبی هیوای كورد بووه، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی ڕزگاری كورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٤٦ له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه‌.


ژیاننامه‌

ساڵح عه‌بدوڵا نه‌جمه‌دین ته‌ها له‌دایكبووی دهۆكه‌، باپیره‌ گه‌وره‌ی یه‌كێك بووه‌ له‌ شێخه‌كانی په‌یڕه‌وی ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی (١٧٧٩ـ١٨٢٧) له‌ شارۆچكه‌ی زاخۆ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی موسڵ، ساڵح یوسفی ساڵی ١٩٣٨ ئاماده‌یی له‌ شاری به‌غدا ته‌واو كردووه‌، هه‌مان كات ده‌ستی داوه‌ته‌وه‌ هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه‌ به‌ زمانی كوردی و زاراوه‌ی كرمانجی سه‌روو، ساڵی ١٩٣٩ له‌ كۆلێژی خانه‌ی زانستی به‌غدا وه‌رگیراوه‌، له‌ به‌شدارانی گۆڤاری كوردیزمانی هاوار بووه‌ كه‌ له‌ شاری دیمه‌شق ده‌رده‌چوو، ساڵی ١٩٤١ ده‌ستی داوه‌ته‌ نووسینی هۆنراوه‌، ساڵی ١٩٤٢ له‌ خانه‌ی زانست (دار العلوم)ی به‌غدا له‌ به‌شی شه‌ریعه‌ به‌ پله‌ی نایاب ده‌رچووه‌‌، ساڵی ١٩٤٢ به‌ مامۆستا له‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شاروچكه‌ی هه‌ریری سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر دامه‌زراوه‌، ساڵی ١٩٤٣ به‌ نووسه‌ری دادگای موسڵ دامه‌زراوه‌، ساڵی ١٩٤٧ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی زیندانی و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بۆ شاری حیله‌ له‌ ناوه‌ڕاستی عێراق دوورخراوه و دواتر به‌ر لێبوردن كه‌وتووه‌‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كوردستان‌، ساڵی ١٩٤٩ وه‌ك‌ نووسه‌ری یه‌كه‌می دادگای شنگال سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵ ده‌ستبه‌كار بووه، ساڵی ١٩٥٢ جارێكیتر له‌به‌ر چالاكی ڕامیاری له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پاشایه‌تی عێراق به‌ند كراوه‌، ساڵی ١٩٥٤ بۆ دادگای زاخۆ گواستراوه‌ته‌وه‌. شاره‌زای زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بووه‌.


خه‌باتنامه‌

ساڵح عه‌بدوڵا نه‌جمه‌دین ته‌ها ساڵی ١٩٣٩ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی بروسك بووه‌ له‌ شاری موسڵ‌، دواتر په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه‌ كردووه و سه‌ره‌تا له‌ شاری به‌غدا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی چالاكی نواندووه‌‌، ساڵی ١٩٤٣ له‌ حزبی هیوای كورد جیا بووه‌ته‌وه‌ و ده‌ستی داوه‌ته‌‌ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خورتێت وه‌لاتێ، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی ڕزگاری كورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵانی (١٩٤٣-١٩٤٥) پشتگیری شۆڕشی دووه‌می بارزانی كردووه‌، ساڵی ١٩٤٥ نامه‌ و ڕاسپارده‌ی حزبی هیوای كوردی بۆ سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) بردووه‌، ساڵی ١٩٤٦ له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی (كۆمیته‌ی ناوه‌ندی) پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردرا و هه‌ر له‌و ساڵه‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی موسڵی پارتی دیموكراتی كورد بووه‌، ساڵی ١٩٥٧ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان بووه‌، له‌ ١ی شوباتی ١٩٥٧ تا ٥ ئه‌یلوولی ١٩٥٩ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆ سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان بووه‌‌. 

ساڵی ١٩٥٩ له ‌دوای كۆنفڕانسی دووه‌می به‌غدا و سڕكردنی باڵی پارێزه‌ر هەمزە عەبدوڵا عومه‌ر (١٩١٥- ١٩٩٨) به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٥٩ سه‌رپه‌رشتی واژۆی تۆماری ٦٠٢ كه‌سایه‌تی زاخۆ به‌ مه‌به‌ستی داواكاری خوێندنی كوردی له‌ ده‌ڤه‌ره‌ كوردییه‌كانی پارێزگای موسڵ پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی زانیاری (په‌روه‌رده‌ و فێر كردن) كۆماری عێراقی  ده‌كه‌ن، له‌ ٨ی ئاداری ١٩٥٩ دژ به‌ یاخیبوونی عه‌قید عه‌بدولوه‌هاب شه‌واف (١٩١٦-١٩٥٩) خۆپیشاندانێك له‌ شارۆچكه‌ی زاخۆ ڕێبه‌رایه‌تی و هاوكاری كۆكردنه‌وه‌ی هێزی چه‌كدار له‌ هه‌وادارانی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان بۆ هێرش بردنه‌ سه‌ر شاری موسڵ كه‌ مه‌ڵبه‌ندی ئه‌م یاخیبوونه‌ بووه‌، ساڵی ١٩٥٩ له‌ ژێر چاودێری هه‌واڵگری سوپای عێراق بووه‌، ساڵی ١٩٦٠ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك بووه‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌ کۆنگرەی پێنجه‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌ دوای ته‌واوبوونی کۆنگرەی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك، له‌ ڕێكه‌وتی ١٥ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٦٠ یه‌كه‌مین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتی عه‌بدولكه‌ریم قاسم (١٩١٤-١٩٦٣)ه‌وه‌ له‌ موسڵ، به‌غدا و ناسریه‌ به‌ند كراوه‌، ساڵی ١٩٦١ دوور خراوه‌ته‌وه‌ بۆ شاری ناسرییه له‌ باشووری عێراق‌، ساڵی ١٩٦٢ له‌ به‌ندیخانه‌ی موسڵ ئازاد كراوه‌، ساڵی ١٩٦٢ له‌دوای ئازادكردنی فه‌رمانی گرتنی ده‌رچووه‌ و خۆی شاردووه‌ته‌وه‌‌، ساڵانی (١٩٦٢-١٩٦٣) به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی پێنج بووه‌.

ساڵی ١٩٦٣ له‌گه‌ڵ عه‌لی ساڵح ئه‌لسه‌عدی (١٩٢٨-١٩٧٧) ڕازگری گشتی سه‌ركردایه‌تی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی سه‌باره‌ت به‌ كۆدەتای ٨ی شوباتی ١٩٦٣ له‌ دژی فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم قاسم سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتوێژی كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر دانان به‌ مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیر و هاوكاریان بێت و فه‌رمانی به‌ یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی دا تا به‌شداری مانگرتنی قوتابیانی سه‌ر به‌ حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی له‌ زانكۆی به‌غدا دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتداری عه‌بدولكه‌ریم قاسم بكه‌ن، له‌ ٨ی شوباتی ١٩٦٣ و له‌ كاتی كۆدەتا به‌ ناوی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌یاننامه‌ی پشتگیری داوه‌ته‌ وێستگه‌ی ڕادیۆی به‌غدا كه‌ به‌ ده‌ستی كۆدتاچی (كۆدێتاگه‌ران) بووه‌، له‌ كۆتایی مانگی شوباتی ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی گشتی كۆیه بووه‌، له‌  ١٨ی شوباتی ١٩٦٣ جێگری سه‌رۆكی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی بووه‌ و له‌ ٩ی حوزه‌یرانی ١٩٦٣ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ باشووری كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك به‌ند كراوه‌ و به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه، ساڵی ١٩٦٣ له‌ به‌ندیخانه‌ی حلە له‌ ناوه‌ڕاستی عێراق و دواتر به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا به‌ند كراوه‌‌.

له‌ ساڵی ١٩٦٤دا له‌ به‌ندیخانه‌ ئازاد كراوه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌ کۆنگرەی شه‌شه‌‌م بێ ئاماده‌بوونی خۆی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق بووه‌، له‌ ٣ی نیسانی ١٩٦٥ به‌ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٦٥ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٦ له‌ کۆنگرەی حه‌وته‌‌‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦٦ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٦٦ به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ ٢٢ی حوزه‌یرانی ١٩٦٦ ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا كه‌ بووه‌ هۆی جاڕدانی به‌یاننامه‌ی ٢٩ی حوزه‌یران له‌لایه‌ن دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان به‌زازی (١٩١٤ـ١٩٧٣) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه‌‌، ساڵی ١٩٦٦ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ٢ی نیسانی ١٩٦٧ ئه‌ندامی شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووه‌ دیداریان له‌گه‌ڵ لیوا عبه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د عارف (١٩١٦ـ ٢٠٠٧) له‌ كۆشكی كۆماری له‌ شاری به‌غدا كردووه‌ به‌ به‌ به‌مه‌به‌ستی وتوێژكردن بۆ جێ به‌ جێ كردنی به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی حوزه‌یرانی ١٩٦٦ بۆ ئۆتۆنۆمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی، له‌ ١٥ی نیسانی ١٩٦٧ وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان نوێنه‌ری كۆنفڕانسی سه‌ربازی ـ ڕامیاری كانی سماق (هه‌ولێر) بووه‌، له‌ ڕۆژی شه‌مه‌ی ٢٩ نیسانی ١٩٦٧ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیزمانی (التآخي) بووه‌، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ١٨ی كانونی دووه‌می ١٩٦٧ به‌ هاوڕێیه‌تی شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆشكی سه‌وز له‌ شاری به‌غدا دیداریان له‌گه‌ڵ لیوا ڕوكن عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د عارف (١٩١٦-٢٠٠٧)دا ئه‌نجام داوه‌ و ته‌وه‌ری گفتوگو ڕێككه‌وتنامه‌ی حوزه‌یرانی بووه‌‌، له‌ مانگی ئایاری ١٩٦٧ خاوه‌نئیمتیازی ڕۆژنامه‌ی برایی‌ كه‌ پاشكۆی كوردی ڕۆژنامه‌ی عه‌بیزمانی (التآخي) چاپی به‌غدا بووه‌، له‌ ١٠ی كانونی دووه‌می ١٩٧٠ ئه‌ندامی شاندی نۆ كه‌سی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دانوستاندن له‌باره‌ی ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی له‌ شاری به‌غدا بووه‌، له‌ ٢١ی ئاداری ١٩٧٠ له‌ هۆڵی خولدی شاری به‌غدا وتاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی خوێندووه‌وه‌، له‌ ٢٩ی ئاداری ١٩٧٠ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری به‌ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له‌ كابینه‌ی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤-١٩٨٢)دا ده‌ستنیشان كراوه، له‌ ڕێكه‌وتی ٢٩ ئاداری ١٩٧٠ به‌شداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی سه‌دری قه‌ناتی شاری به‌غدای كردووه‌.

ساڵی ١٩٧٠ جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دوستایه‌تی عێراقی ـ سۆڤێتی بووه‌، له‌  ١٦ی ئایاری ١٩٧٠ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری به‌ وه‌زیری داد به‌وه‌كاله‌ت دانراوه، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ حوزه‌یرانی ١٩٧٠ به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك  مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) بووه‌ته‌ ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ردانی شاری نه‌جه‌ف له‌ ڕۆژئاوای عێراق به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ پرسه‌ی ئایه‌توڵای مه‌زن عه‌بدولموحسین حه‌كیم (١٨٨٩-١٩٧٠) گه‌و‌ره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌کانی جیهان، ساڵی ١٩٧٠ مامۆستای وانه‌ی شۆڕشی گه‌لان له‌ خولی سێیه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، له‌ ٢٧ی ته‌موزی ١٩٧٠ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری به‌ وه‌زیری كاروباری باكوور به‌وه‌كاله‌ت له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌ستنیشان كراوه‌‌‌‌، ساڵی ١٩٧٠ له‌ کۆنگرەی هه‌شته‌‌‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٧٠ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ١٦ی ئابی ١٩٧٠ له‌ شاری به‌غدا وته‌ی لێژنه‌ی لقی پێنجی پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگی دامه‌زراندنی بیست و چوار ساڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، مانگی ئه‌یلوولی ساڵی ١٩٧٠ له‌ شاری قاهیره‌ به‌شداری له‌ ناشتنی ته‌رمی سه‌رۆك جه‌مال عه‌بدولناسر (١٩١٨-١٩٧٠)دا كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٢٢ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٠ له‌ كۆنفڕانسی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری كوردی له‌ شاری به‌غدا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانه‌وه‌ به‌ ١٦٩ ده‌نگ یه‌كه‌مین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ و له‌ ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٠ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك هه‌ڵبژێراوه‌‌، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی باڵای ئاشتیخوازانی عێراق بووه‌، له‌ ٩ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٠ به‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و فێركردن به‌وه‌كاله‌ت له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵانی (١٩٧٠ـ١٩٧٤) جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كۆماری عێراق- یه‌كێتی سۆڤێەت بووه‌، ساڵانی (١٩٧٠ـ١٩٧٤) سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕۆژی كوردستان بووه‌. 

ساڵی ١٩٧٠ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشتی حه‌وت كه‌سی له‌ نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیستی بووه، له‌ ١٧ی شوباتی ١٩٧١ به‌ وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌وه‌كاله‌ت له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ ٨ی ئایاری ١٩٧١ به‌ وه‌زیری ڕێگاوبان و نیشته‌جێكردن به‌وه‌كاله‌ت له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌ستنیشان كراوه، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٢٢ حوزه‌یرانی ١٩٧١ له‌ باره‌گای لێژنه‌ی لقی پێنج له‌ شاری به‌غدا پێشوازی له‌ سه‌دام حسێن (١٩٣٧-٢٠٠٦) ناسراو به‌ سه‌دام تكریتی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراقی كرد‌‌، له‌ ١٤ی ته‌موزی ١٩٧١ وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤-١٩٨٢)ی سه‌رۆككۆماری عێراق به‌شداری كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردی له‌ شاری هه‌ولێر كردووه‌، له‌ ١٧ی ته‌موزی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی نووسه‌رانی كورده‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٧١ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری كوردی ـ عه‌ره‌بیزمانی (شمس كردستان) بووه‌‌ كه‌ له‌ شاری به‌غدا ده‌رده‌چوو، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٢٢ی حوزه‌یرانی ١٩٧١ له‌ باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری به‌غدا پێشوازی له‌ شاندێكی حزبی شیوعی سۆڤێتی كردووه‌‌.

له‌ ١٤ تا ١٧ ته‌موزی ١٩٧١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی نووسه‌رانی كورده‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر هه‌ڵبژێردراوه‌ بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕی و دواتر بۆ سه‌رۆك، ڕۆژانی ١١ تا ١٤ تشرینی دووه‌می ١٩٧٢ وه‌ك وه‌زیری ده‌وڵه‌تی حكومه‌تی عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی  كوردستان به‌شداری كۆڕی نه‌وت وه‌ك چه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن (المجلس الوطني للسلم و التضامن) له‌ شاری به‌غدا سازدرا بووی كردووه‌، له‌ ٣ی كانونی دووه‌می ١٩٧٢ وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤-١٩٨٢)ی سه‌رۆككۆماری عێراق به‌شداری له‌ كردنه‌وه‌ی میهره‌جانی یه‌كه‌می شیعری كوردی له‌ شاری كه‌ركووك كردووه‌، له‌ ٦ی شوباتی ١٩٧٢ به‌ فه‌رمانێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی عێراق به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پلاندانانی په‌روه‌رده‌ ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ ٦ی شوباتی ١٩٧٢ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری به‌ وه‌زیری ڕێگاوبان و نیشته‌جێكردن به‌وه‌كاله‌ت له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ ناوڕاستی ساڵی ١٩٧٢ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئه‌ستێره‌ پاشكۆی گۆڤاری ڕۆژی كوردستان له‌ بواری منداڵان بووه‌، له‌ ٢ی ته‌موزی ١٩٧٢ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری به‌ وه‌زیری دارایی به‌وه‌كاله‌ت له‌ حكومه‌تی عێراقی دانراوه‌، له‌ ١١ی ته‌موزی ١٩٧٢ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری به‌ وه‌زیری كشتوكاڵ به‌وه‌كاله‌ت له‌ حكومه‌تی عێراقی دانراوه‌، له‌ ١١ی ئه‌یلوولی ١٩٧٢ سه‌رپه‌رشتی شاندی كۆماری عێراقی كردووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی له‌ شاری كوه‌یت، له‌ ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٢ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری به‌ وه‌زیری كاروباری باكوور به‌وه‌كاله‌ت له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ ١٨ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٢ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نووسه‌ری كورده‌وه‌ به‌ سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ٥ی شوباتی ١٩٧٣ به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤-١٩٨٢) سه‌رۆككۆماری عێراق به‌شداری كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی له‌ شاری هه‌ولێر كردووه‌، له‌ مانگی نیسانی ١٩٧٣ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی بۆ ئاشتی و هاریكاری له‌ كۆماری عێراق (المجلس الوطني للسلم والتضآمن في الجمهوریة العراقیة) بووه‌، له‌ ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ١٢ حوزه‌یرانی ١٩٧٣ وه‌ك‌ وه‌زیری ته‌ندروستی به‌وه‌كاله‌ت له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ ناوڕاستی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٧٣ به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری هه‌رێمی كوردستان بۆ گشت ڕێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌ كه‌ به‌ نیازی به‌شداریکردن بووه‌ له‌ كۆنگره‌ی جیهانی ده‌یه‌می لاوان و قوتابیان له‌ شاری به‌رلینی ڕۆژهه‌ڵات، له‌ ٨ی ته‌موزی ١٩٧٣ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری به‌ وه‌زیری شاره‌وانییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت له‌ حكومه‌تی عێراقی دانراوه‌، له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ١٩٧٣ سه‌رپه‌رشتی شاندی پارتی ی كردووه‌ بۆ مۆسكۆ و چاوی به‌ بۆریس یۆنۆماریۆڤ ئه‌ندامی پاڵیوراوی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی سۆڤیەت كه‌وت و ته‌وه‌ری گفتوگو كێشه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیست و حزبی شیوعی عێراقی بووه‌، له‌ ٣١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی هێزه‌كانی ئاشتی و هاریكاری (مؤتمر قوی السلم و التضآمن) له‌ شاری مۆسكۆ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی هیندی چینی و لێژنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه.

ساڵی ١٩٧٣ مێدالیای لینینی بۆ ئاشتی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی سۆڤیەته‌وه‌ پێ به‌خشراوه‌، له‌ ١٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٣ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری به‌ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ به‌وه‌كاله‌ت له‌ حكومه‌تی عێراقی دانراوه‌، ساڵی ١٩٧٤ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نووسه‌رانی كورده‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن هه‌ڵبژێردرا و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنیشدا له‌ ١٤ی كانونی دووه‌می ١٩٧٤ به‌ سه‌رۆك هه‌ڵبژێراوه‌، ساڵی ١٩٧٤ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری نووسه‌ری كورد بووه‌، له‌ ٢٦ی شوباتی ١٩٧٤ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری به‌ وه‌زیری ڕێگاوبان و نیشته‌جێكردن به‌ وه‌كاله‌تی له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٧٤ له‌دوای ده‌رچوونی یاسای ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان و ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری هه‌رێمی كوردستان به‌ وه‌زیری داد و ئه‌وقافی ئیسلامی ده‌ستنیشانكرا، له‌ ١٢ی ئاداری ١٩٧٤ به‌ بۆنه‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ١١ی ئادار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤-١٩٨٢) سه‌رۆككۆماری عێراق پێشكه‌ش كردووه‌ و وازی له‌ پله‌ی وه‌زاره‌تی هێناوه ‌و ڕووی كردووه‌ته‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول، له‌ ٧ی نیسانی ١٩٧٤ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری له‌ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له‌ كابینه‌ی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر لادراوه‌، له‌ ٢٨ی نیسانی ١٩٧٤ له‌ دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ خێزانه‌كه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان ده‌ركراون‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ باشووری كوردستان و بۆ شاری به‌غدا دوور خراوه‌ته‌وه‌‌، ساڵی ١٩٧٦ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌‌ی سۆشیالیستی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٧٨ به‌ فه‌رمی بایكۆتی كۆنگره‌ی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردی كردووه‌ كه‌ له‌ ژێر چه‌تری حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی ساز دراوه‌، له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٧٨ له‌لایه‌ن ئاسایشی گشتی به‌غداوه‌ به‌ند كراوه‌، ساڵی ١٩٧٩ له‌ كۆنفڕانسی یه‌كگرتنی گۆڕه‌شێر سه‌رای ئاماده‌ نه‌بوونی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنفڕانسه‌وه‌ به‌ سكرتێری حزبی سۆشیالیستی یه‌كگرتووی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌‌، له‌ ٢٥ی حوزه‌یرانی ١٩٨١دا به‌ نامه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراو له‌ شاری به‌غدا به‌ ده‌ستی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق (جهاز المخابرات العراقیة) به‌ سه‌رۆكایه‌تی بارزان تكریتی شه‌هید كراوه‌ و له‌ گۆڕستانی زاخۆ به‌ خاك سپێردراوه‌‌‌. له‌ ١ی ته‌موزی ١٩٨١ هه‌واڵی شه‌هید بوونی له‌ ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان ڕادیۆی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ په‌خش كرا، له‌ ٢ی ته‌موزی ١٩٨١ پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌ ڕێی ڕادیۆ ده‌نگی كوردستانی عێراقه‌وه‌ په‌خش كراوه‌، ساڵی ١٩٩٣ له‌ بڕیاره‌كانی کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو به‌ شه‌هیدی نه‌مر ناوزه‌د كراوه‌‌.


سه‌رچاوه‌كان:

  1. اتحاد الادباء الأكراد، جریدة‌ التآخي، العدد ١١٩١، بغداد، مطبعة التایمس، الأثنین، ٢٠ تشرین الثاني ١٩٧٢م، ص ٤.
  2. طارق ابراهیم شریف، عندما شارك الشاعر الكبیر الجواهري في أول مهرجان للشعر الكوردي، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٨٢٣، أربیل، الجمعة، ٢ آیار ١٩٩٧م، ص ١١.
  3. په‌یڤا به‌ڕێز كاك سامی عبدالرحمن له‌ یادی ١٢مین ساڵڕۆژی شه‌هیدی نه‌مر سه‌یدا صالح یوسفی، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ١٦٩١، هه‌ولێر، دووشه‌مه‌‌، ١٢ ته‌موزی ١٩٩٣ز، ل ٣.
  4. سه‌ردار ئه‌مین، له‌ ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی سه‌یدا ساڵح یوسفی دا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٣١١٩، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ٢٥ حوزه‌یرانی ٢٠٠٠ز، ل ٦.
  5. كه‌ریم شاره‌زا، وه‌زیری شۆڕشی كوردستان نافیز جه‌لال حه‌وێزی، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ١٩٨٩، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ١٠ ته‌موزی ١٩٩٤ز، ل ٣.
  6. ڕۆژنامه‌ی برایی، ژماره‌ دووه‌م ژماره‌ی كوردی، سالی یه‌كه‌م، به‌غدا، چاپخانه‌ی (الشعب)، شه‌مو، ١٣ ئایاری ١٩٦٧ز، ل ل ١، ١٢.
  7. تحت شعار الأدب الثوري عقد اتحاد الادباء الأكراد مؤتمره‌ الثاني، جریدة التآخي، العدد 788، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأربعاء، 21 تموز 1971م، ص ص 3، 6.
  8. برعایة السید الرئیس أحمد حسن البكر، جریدة التآخي، العدد 785، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، السبت، 17 تموز 1971م، ص 1.
  9. هۆشیار نوری له‌ك، ناودارانی كورد له‌ دێڕێكدا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی چوارچرا ـ 2010ز)، ل 15.
  10. شامل عبدالقادر، خفایا وأسرار اتفاقیة الجزائر عام 1975، (بغداد ـ دار المجلة ـ 2016م)، ص ص 47، 68.
  11. فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، كوده‌تای ڕۆحی، وه‌رگێڕانی شێرزاد هه‌ینی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ 2016ز)، ل 74.
  12. ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی، بیره‌وه‌رییه‌كانم، (ئستكهوڵم ـ 1997ز)، ل ل 179، 304، 306.
  13. علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الأشتراكي في العراق، الجزء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ 2012م)، ص ص 371، 419.
  14. شكیب عقراوي، صدام حسین نهوضا ونكوسا، (أربیل ـ مطبعة حاجي هاشم ـ 2009م)، ص 381.
  15. هه‌ڤپه‌یڤین : ئازاد عه‌بدولواحید، دروێنه‌ی ڕۆژه‌كانی زیوه‌ر خه‌تاب، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ 2019ز)، ل ل 98، 107.
  16. بوتان مصطفی، في ذكری الثامنة عشرة لاستشهاد الأستاذ صالح الیوسفي 1918 ـ 1981، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد 37، السنه‌ الرابعة، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، 25 حزیران 1999م، ص 103.
  17. كریس كوچرا، جنبش ملی كرد، ترجمه‌ی ابراهیم یونسی، چاپ دوم، (تهران ـ موسسه‌ انتشارات نگاه ـ 1377ھ . ش)، ص ص 310، 324، 327، 332، 338، 344، 349و 384، 411.
  18. نوزاد علي احمد، صحافة الحزب الدیمقراطي الكردستاني خارج الوطن، (السلیمانیة ـ مؤسسة ژین لاحیاء التراث الوثائقي والصحفي الكردي ـ 2010م)، ص 11.
  19. مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق 1945 ـ 1958، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ 2005ز)، ل ل 122 ـ 124.
  20. شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له‌ نێوان ساڵانی (1958 ـ 1963) لێكۆڵینه‌ویه‌كه‌ له‌ بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ 2012ز)، ل 192.
  21. شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له‌ نێوان ساڵانی 1963 ـ  1970 لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌ له‌ بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ 2016ز)، ل ل 45، 87، 114، 237، 327، 331.
  22. جمال خزنه‌دار، روزنامه‌نگاری در كردستان، ترجمه‌ احمد شریفی، (مهاباد ـ نشر كاك ـ 1357 ھ . ش)، ص ص 36، 46.
  23. عه‌بدوڕه‌حمان شه‌ڕه‌فكه‌ندی، چێشتی مجێور، (پاریس ـ 1997ز)، ل ل 361، 374، 382، 517، 520 ـ 522، 548،
  24. شوان محه‌مه‌دئه‌مین خۆشناو، هه‌ولێر له‌ نێوان ساڵانی 1963 ـ 1970، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ـ 2016ز)، ل ل 45 ـ 46.
  25. محمود شیخ سین حسو الریكاني، شنگال (سنجار) في العهد الملكي 1921 ـ 1958، (أربیل ـ الأكادیمیة الكوردیة ـ مطبعة الحاج هاشم ـ 2012م)، ص ص 118 ـ 119.
  26. جه‌مال بابان، سلێمانی شاره‌ گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی سێیه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ 2012ز)، ل 317.
  27. البارزاني یلقي السلاح اثر اندلاع ثورة رمضان المباركة، جریدة الأیام، العدد 256، السنة الأولی، بغداد، مطبعة التضآمن، السبت، 23 شباط 1963م، ص ص 1، 5.
  28. عبدالسمیع خلف عبدحبیب الجنابي، تطور المشكلة الكردیة في العراق 1958 ـ 1968، جمهوریة العراقة وزراة التعلیم والبحث العلمي، جامعة الأنبار، كلیة الآداب، قسم التاریخ، 2017م، (اطروحة دكتوراه‌ غیر منشور)، ص ص 54، 75.
  29. فیصل الدباغ، كشف بیبلوغرافي للجرائد والمجلات الكوردیة، القسم الأول، مجلة‌ گولان العربي، العدد 11، مؤسسة گولان الأعلامیة، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، 25 نیسان 1997م، ص 58.
  30. فیصل الدباغ، كشف بیبلوغرافي للجرائد والمجلات الكوردیة، القسم الثاني، مجلة‌ گولان العربي، العدد 12، مؤسسة گولان الأعلامیة، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، 25 آیار 1997م، ص ص 70،
  31. هاوار الكاكائي، صالح الیوسفي ... ولیلة تعارف بغدادیة لاتنسی، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد 2، أربیل، مطبعة خه‌بات، 25 آب 1996م، ص ص 43 ـ 44.
  32. الیوسفي في ذاكرة الثورة ووجدان الشعب، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد صفر، أربیل، 1 تموز 1996م، ص 28.
  33. سیدا احمد السوجي، هكذا احتفلنا بعید نوروز عام 1970، مجلة زاگروس، وزارة الثقافة ـ أقلیم كردستان، العدد 16، أربیل، مطبعة وزراة الثقافة، 27 آذار 1999م، ص 27.
  34. ذكریات أیام مجیدة یرویها طباع قدیم للصحف الكوردیة، مجلة زاگروس، وزارة الثقافة ـ أقلیم كردستان، مطبعة‌ وزارة الثقافة، العدد 11، أربیل، 27 تشرین الأول 1998، ص 32.
  35. عبداله‌ زنكي، صالح الیوسفي .. وانطباعات اللقاء الاخیر، مجلة زاگروس، وزارة الثقافة ـ أقلیم كردستان، مطبعة‌ وزارة الثقافة، العدد 7، أربیل، 27 حزیران 1998، ص 26.
  36. پاڵه‌ باوانی، شه‌هید سه‌یدا ساڵح یوسفی و هه‌ڵوێستی وی ێی پاش 1975، گۆڤاری خازر، سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری به‌رده‌ڕه‌ش، ژماره‌ 12، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی مناره‌، زستانی 2006ز، ل ل 8 ـ 9.
  37. ساسان محمد، له‌ بیره‌وه‌ری 12 هه‌مین ساڵۆژی شه‌هیدی نه‌مر و كورد په‌روه‌ر "صالح یوسفی" ی دا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ 1678، هه‌ولێر، شه‌مه‌، 26 حوزه‌یرانی 1993ز، ل 4.
  38. په‌یڤا به‌ڕێز كاك سامی عبدالرحمن له‌ یادی 12 مین ساڵڕۆژی شه‌هیدی نه‌مر سه‌یدا صالح یوسفی، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ 1691، هه‌ولێر، دووشه‌مه‌، 12 ته‌موزی 1993ز، ل 3.
  39. تۆفیقی مه‌لا سدیق، بیره‌وه‌ریه‌كانی ڕۆژانی حیزبایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی و دوور خرانه‌وه‌م، چاپی دووه‌م،  (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ 1996ز)، ل 59.
  40. اجتماع في مجلس السلم حول مؤتمر موسكو العالمي لقوی السلم، جریدة التآخي، العدد 1317، بغداد، مطبعة التایمس، الخمیس، 26 نیسان 1973م، ص 4.
  41. احد مساعدي البرازاني : أكراد العراق سیحصلون علی حكم ذاتي خلال 4 سنوات، جریدة الأنوار، العدد 3398، السنة 11، بیروت، الجمعة، 17 نیسان 1970م، ص 8.
  42. اختتام المؤتمر الرابع لاتحاد الادباء الأكراد، جریدة التآخي، العدد 1534، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 12 كانون الثاني 1974م، ص ص 1 ـ 2.
  43. الاستاذ الیوسفي یترأس الوفد العراقي الی الاجتماع الاقلیمي لمنظمة الغذاء والزراعة الدولیة، جریدة التآخي، العدد 1133، بغداد، مطبعة التایمس، الأحد، 10 أیلول 1972م، ص 4.
  44. الاستاذ خالد محي الدین یزور مقر الفرع الخامس للحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد 1279، بغداد، مطبعة التایمس، الأحد، 11 آذار 1973م، ص 4.
  45. الاستاذ صدام حسین یدعو الی تعمیق العلاقات بین الحزبین الحلیفین، جریدة التآخي، العدد 767، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الخمیس، 24 حزیران 1971م، ص 4.
  46. الاستاذ صدام حسین یزور مقر الفرع الخامس للحزب الدیمقراطي الكردستاني واتحاد نساء كردستان، جریدة التآخي، العدد 766، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأربعاء، 23 حزیران 1971م، ص 1.
  47. اعداد ممتاز الحیدري، مختارات من مذكرات صالح الحیدري، الطبعة الثانیة، (السلیمانیة ـ مطبعة رنج ـ 2004م)، ص ص 27، 49.
  48. اعفاء خمسة وزراء وتعیین خمسة جدد، جریدة التآخي، العدد 1512، بغداد، مطبعة التایمس، الأثنین، 8 نیسان 1974م، ص 1.
  49. أمین چاوره‌ش، صالح الیوسفي.. سیاسیا وادبیا وصحفیا، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد 880، أربیل، الجمعة، 26 حزیران 1998م، ص 11.
  50. انتخابات الهیئة الاداریة الجدیدة لجمعیة الثقافة الكردیة، جریدة التآخي، العدد 1015، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 22 نیسان 1972م، ص 5.
  51. انور ابراهیم عبدالرزاق النقشبندي، اطلالة علی تاریخ بامرني في عهد شیوخ الطریقة النقشبندیة، (دهوك ـ مطبعة بلند ـ 2017م)، ص 115.
  52. البارزاني ینیب وفدا لتعزیه‌ عائلة الشیخ محمود الحفید، جریدة التآخي، العدد 1033، بغداد، مطبعة التایمس، الأثنین، 15 آذار 1972م، ص 1.
  53. النفط كسلاح في المعركة، (بغداد ـ دار الحریة للطباعة ـ 1974م)، ص 40.
  54. روژین چلبی منیر، زاخۆ 14ی تیرمه‌ها 1958 ـ 6ی ئادارا 1975، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كۆلینێن كوردی ـ 2018ز)، ل ل 47، 62، 75 ـ 76، 78، 202، 204 ـ 206، 226، 228، 343.
  55. البیان الختامي للمؤتمر الثاني لاتحاد الادباء الأكراد، جریدة التآخي، العدد 809، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، السبت، 7 آب 1971م، ص ص 4 ـ 5.
  56. ملا مصطفی : جنگ كردها علیه‌ عراق پایان یافته‌ است، روزنامه‌ اطلاعات، شماره‌ 14664، تهران، دوشنبه‌‌‌، 4 فروردین 1354 ھ . ش، ص ص 1، 4.
  57. وزیر صنایع عراق گفت : عراق نیرومندترین سلاح ها را در اختیار دارد، روزنامه‌ اطلاعات، شماره‌ 14373، تهران، دوشنبه‌‌‌، 19 فروردین 1353 ھ . ش، ص ص 1 ـ 2.
  58. مذاكرات صلح كردها و دولت عراق آغاز شد، روزنامه‌ اطلاعات، شماره‌ 12010، تهران، شنبه‌‌‌، 4 تیر 1345 ھ . ش، ص 4.
  59. 5 وزیر كرد از كابینه‌ اخراج شدند، روزنامه‌ اطلاعات، شماره‌ 14373، تهران، دوشنبه‌، 19 فروردین 1353 ھ . ش، ص 2.
  60. تحت شعار الأدب الثوري عقد اتحاد الأدباء الأكراد مؤتمره‌ الثاني، جریدة التآخي، العدد 788، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأربعاء، 21 تموز 1971م، ص ص 3 ـ 6.
  61. عبدالجلیل صالح موسی، جمال عبدالناصر والقضیة الكردیة في العراق 1952 ـ 1970، (دهوك ـ المدیریة العامة للصحافة والطباعة والنشر ـ مطبعة محافظة دهوك ـ 2013م)، ص ص 154، 234.
  62. ئه‌حمه‌د شه‌ریف له‌ك، شرۆڤه‌ی ڕووداوه‌ مێژووییه‌كان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ 2019ز)، ل ل 61 ـ 64.
  63. سه‌عدی عوسمان هه‌روتی، په‌یوه‌ندی نێوان كورد و سۆڤێت له‌ سێ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانیدا، گۆڤارا رووگه‌ھ، سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كولینێن كوردی، هه‌ژمارا 6، بهارا 2019ز، ل ل 34 ـ 37.
  64. تیپی مۆسیقای شۆڕش ته‌مه‌نێكی كورت و خه‌رمانێكی پڕ به‌ره‌كه‌تی سرودی نیشتمانی، گۆڤاری خاك، ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی خاك، ژماره‌ 62، ساڵی شه‌شه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی دلێر، 10 ئه‌یلولی 2002ز، ل 27.
  65. ئاسۆ حه‌سه‌ن، ساڵح یوسفی .. گه‌ڕان به‌دوای گونجاوترین فاكته‌ری سیاسی، ڕۆژنامه‌ی بارزان نیوز، ژماره‌ 170، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، 27 حوزه‌یرانی 2010ز، ل 10.
  66. سه‌گڤان یوسفی، سه‌یدایێ یوسفی ئارام به‌ ...، ڕۆژنامه‌ی بارزان نیوز، ژماره‌ 169، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، 20 حوزه‌یرانی 2010ز، ل 6.
  67. جبار جباري، تاریخ الصحافة‌ الكردیة‌ في العراق، (بغداد ـ مدیریة الثقافة الكردیة العامة ـ مطبعة الامة ـ 1975م)، ص 77.
  68. جرجیس فتج الله‌ المحامي، العراق في عهد قاسم آراء وخواطر 1958 ـ 1988، الجزء الثاني، (السوید ـ دار نبز للطباعة والنشر ـ 1989م)، ص 861 ـ 863.
  69. جریدة التآخي، العدد 1، السنة الأولی، بغداد، مطبعة الشعب، السبت، 29 نیسان 1967م، ص 1.
  70. رادیو صدای كردستان آزاد عراق 5 وزیر و دو استاندار عراقی اسعفاء دادند، روزنامه‌ اطلاعات، شماره‌ 14366، تهران، شنبه‌‌‌، 10 فروردین 1353 ھ . ش، ص ص 1، 4.
  71. جمعة نورالدین جباري، رواد خدموا صحافتنا الكوردیة، مجلة گولان العربي، العدد 47، السنة الرابعة، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، 30 نیسان 2000م، ص 59.
  72. جه‌مال خه‌زنه‌دار، ئینسكلۆپیدیای ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی 1898 ـ 2010، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ 2011ز)، ل 99.
  73. حازم الیوسفي، الاستاذ صالح الیوسفي مناضلا واقعیا ورائدا للسلام، صحیفة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد 190، السنة الرابعة، السلیمانیة، السبت، 29 حزیران 1996م، ص 3.
  74. حازم الیوسفي، المخابرات العراقیة هي التي دبرت عملیة اغتیال الشهید صالح الیوسفي، صحیفة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد 22، السنة الأولی، أربیل، السبت، 26 حزیران 1992م، ص 7.
  75. حافظ القاضي، ذكریات، المجلد الأول، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ 2006م)، ص 273.
  76. حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) 1946 ـ 1993، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ 1998م)، ص ص 35، 69، 85، 91، 104، 110، 117، 488، 490.
  77. حسن ارفع، كردها و یك بررسی تاریخی و سیاسی، (بی جا ـ بی تا)، ص ص 138، 142.
  78. حسن لطیف الزبیدي، موسوعة الأحزاب العراقیة، (بیروت ـ مؤسسة العارف للمطبوعات ـ 2007م)، ص ص 338، 339، 512، 575.
  79. میانجیگری شوروی بین عراق و كردها، روزنامه‌ اطلاعات، شماره‌ 14361، تهران، یكشنبه‌‌‌‌‌، 4 فروردین 1353 ھ . ش، ص ص 1، 6.
  80. حسو هورمي، لمحات من حیاة الأمیر تحسین سعید علي بك، (أربیل ـ مطبعة روژهلات ـ 2017م)، ص ص 88، 90.
  81. حه‌مید ئه‌بوبه‌كر به‌درخان، ئه‌لبوومی به‌درخانییه‌كان، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ 2013ز)، ل 49.
  82. خه‌ڵه‌ف غه‌فور، ده‌فری زێڕین، به‌رگی یه‌كه‌م، (كه‌ركوك ـ كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك ـ  چاپخانه‌ی كارۆ ـ 2011ز)، ل ل 21 ـ 22.
  83. دانا ادمز شمدت، رحلة الی رجال شجعان في كوردستان، ترجمة وتعلیق جرجیس فتح الله‌، (أربیل ـ دار آراس للطباعة والنشر ـ مطبعة وزارة التربیة ـ 1999م)، ص ص 353 ـ 354، 358 ـ 359، 361، 372 ـ 373، 375، 383.
  84. درك كینان، كردها و كردستان، ترجمه‌ ابراهیم یونسی، (تهران ـ مؤسسه‌ انتشارات نگاه‌ ـ چاپخانه‌ نوبهار ـ 1372 ھ . ش)، ص 141.
  85. ده‌نگ و باس، گۆڤاری هه‌ولێر، شاره‌وانی هه‌ولێر، ژماره‌ 5، ساڵی 2، نه‌جه‌ف، (مطبعة الغري الحدیثة)، نیسان 1972ز،  ل 53.
  86. دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له‌ شاخه‌وه‌ بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ 2019ز)، ل 34.
  87. رزگار نوري شاوه‌یس، أصدرنا خه‌بات سرا في بغداد بعد تعطیلها، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد 922، أربیل، الجمعة، 30 نیسان 1999م، ص 8.
  88. الرفیق علي سنجاري یتحدث عن ذكریاته‌ وخواطره‌ في الحركة التحرریة الكردیة خلال 30 عاما من النضال، جریدة الشعلة، لسان حال الأتحاد الدیمقراطي الكردستاني ـ العراق، العدد 5، أواسط شباط 1984م، ص 2.
  89. رئیس جمعیة الثقافة الكردیة یعزي باستشهاد الرفیق محمد سلیمان ورفاقه‌، جریدة التآخي، العدد 791، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأحد، 25 تموز 1971م، ص 1.
  90. زوزان صالح الیوسفي، خواطر من ذاكرتي، (تركیا ـ مطبعة Kalkan ـ 2018م)، ص ص 107، 133، 239، 266، 268، 283، 549، 565، 572.
  91. زوزان صالح الیوسفي، صفحات من حیاة المناضل صالح الیوسفي في ذكری استشهاده‌، جریدة التآخي، دار التآخي للطباعة والنشر، العدد 4508، الدورة الثالثة، بغداد، الأحد، 26 حزیران 2005م، ص 4.
  92. السادة الوزراء والمحافظون یستقیلون، نشرة هنا صوت كردستان العراق، الأمانة العامة للاعلام والثقافة والشباب، مدیریة منشورات مدیریة الاعلام، 1974م، ص ص 12 ـ 13.
  93. سامي شورش، تنوع الكرد في العراق، (أربیل ـ دار آراس للطباعة والنشر ـ مطبعة وزارة التربیة ـ 2000م)، ص 13.
  94. سامي شورش، كردستان والأكراد، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة روژهه‌لات ـ 2019م)، ص 125.
  95. سامي فرج، سیحاسبنا التاریخ، الحلقة الأولی، العدد 460، السنة الثانیة، بغداد، مطبعة دار الزمان، الخمیس، 2 شباط 1967م، ص 3.
  96. سلام من البارت بذكراه‌ الرابعة والعشرین، جریدة التآخي، العدد 518، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، السبت، 22 آب 1970م، ص 5.
  97. سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم، ژیانی سیاسیی له‌ باشووری كوردستان 1975 ـ 1991، (سلێمانی ـ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی چوارچرا ـ 2011ز)، ل ل 43، 83.
  98. سه‌یدا صالح یوسفی شۆڕه‌سواری ڕیبازی كوردایه‌تی بووتنه‌وه‌ی ئاشتی و دیموكراتی بوو، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ 1976، هه‌ولێر، شه‌مه‌، 25 حوزه‌یرانی 1994ز، ل 8.
  99. السید البارزاني یعرب للوفد الأماني الضیف عن تمنیاته‌، جریدة التآخي، العدد 1067، بغداد، مطبعة التایمس، الخمیس، 22 حزیران 1972م، ص 1.
  100. السید البرزاني ینیب وفدا للمشاركة في مآتم العزاء المقامة علی روح الفقید العظیم آیة الله‌ العظمی السید محسن الحكیم، جریدة التآخي، العدد 461، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، السبت، 13 حزیران 1970م، ص 5.
  101. السید الرئیس یستقبل ادریس البارزاني، جریدة العرب، العدد 744، السنة الرابعة، بغداد، الخمیس، 19 كانون الثاني 1967م، ص 1.
  102. سید علی موجانی، سولماز صدقی، الهه‌ نعمتی، ...، فرهنگ رجال و خاندان­های معاصر عراق، (تهران ـ نشر عظام ـ 1392 ھ . ش)، ص ص 647 ـ 648.
  103. شعراء كردستان، جریدة التآخي، العدد ،864 بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأثنین، 18 تشرین الأول 1971م، ص 8.
  104. شكیب عقراوي، سنوات المحنة في كوردستان أهم الحوادث السیاسیة والعسكریة في كوردستان والعراق من 1958 الی 1980، الطبعة الثانیة، (لربیل ـ مطبعة منارة ـ 2007م)، ص ص 155، 157، 303.
  105. شكیب عقراوي، صدام حسین نهوضا ونكوسا، (أربیل ـ مطبعة حاجي هاشم ـ 2009م)، ص 381.
  106. شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ 2013ز)، ل 117.
  107. شه‌هید سه‌یدا ساڵح یوسفی، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ 632، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، 16ی ئابی 1992ز، ل 5.
  108. الشهید المناضل صالح الیوسفي في ذكراه‌ العطرة، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد 680، أربیل، الأربعاء، 23 حزیران 1993م، ص 13.
  109. شێخ مووسێ وه‌رمێلی، شوره‌شا ئه‌یلولێ ل ده‌ڤه‌را زاخو، (دهۆك ـ چاپخانا كولیژا شه‌ریعێ ـ 2000ز)، ل 16.
  110. صبحي عبد الحمید، العراق في سنوات 1960 ـ 1969، (دمشق ـ دار بابل للدراسات و الاعلام ـ 2009م)، ص 61.
  111. صلاح الدین محمد سعدالله‌، گاڤان و مسیرة السنین 1930 ـ 2007، الجزء الأول، (أربیل ـ مطبعة هیفي ـ 2009م)، ص 60.
  112. صلاح الدین محمد سعدالله‌، گاڤان و مسیرة السنین 1930 ـ 2007، الجزء الثاني، (أربیل ـ مطبعة هیفي ـ 2009م)، ص ص 80 ـ 81.
  113. طارق جامباز، حزبی هیوا له‌ لیوای هه‌ولێر، (هه‌ولێر ـ گۆڤاری یاساپارێزی ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ـ 2005ز)، ل ل 95 ـ 96.
  114. عادل مه‌لا ساڵح، چه‌مكێك له‌ ژیانی سیاسی و دیبلۆماسی و فه‌رهه‌نگی سه‌یدا ساڵح یوسفی، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆخ ـ 2011ز)، ل ل 7، 8، 11، 12، 55ـ 56، 57.
  115. عبدالرزاق مه‌زرنگ، صالح یوسفي في رحاب الخالدین، صحیفة‌ الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد 426، السنة التاسعة، السلیمانیة، الجمعة، 22 حزیران 2001م، ص 1.
  116. عبدالسلام علي، صفحات من نضال الشهید صالح الیوسفي، (بدون مكان ـ اللجنة العلیا للجبهة الكردستانیة ـ 1992م)، ص ص 8، 13، 30، 37.
  117. عبدالفتاح علي البوتاني، منطقة بادینان 1925 ـ 1970 دراسة في الوقائع والتطورات السیاسیة، الجزء الأول، (أربیل ـ الاكادیمیة الكوردیة ـ 2017م)، ص 478.
  118. عبدالفتاح علي البوتاني، منطقة بادینان 1925 ـ 1970 دراسة في الوقائع والتطورات السیاسیة، الجزء الثاني، (أربیل ـ الاكادیمیة الكوردیة ـ 2017م)، ص ص 457، 459.
  119. عبدالوهاب عبدالرحیم هموند، من فعالیات الجمعیة، مجلة شمس كردستان، العدد السادس عشر، السنة الثالثة، بغداد، مطبعة الزمان، شباط 1974م، ص 37.
  120. عصمت شریف وانلي، كردستان العراقیة هویة وطنیة (دراسة في ثورة 1961)، ترجمة سعاد محمد خضر، (السلیمانیة ـ مؤسسة ژین ـ مطبعة شڤان ـ 2012م)، ص ص 316، 328.
  121. عومه‌ر عوسمان، ژیانی كوردێك، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ 2005ز)، ل 57.
  122. عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ، به‌شێك له‌ یاداشته‌كانم، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ـ چاپخانه‌ی ده‌زگای حه‌مدی ـ 2006ز)، ل ل 218 ـ 219.
  123. فازیل كه‌ریم ئه‌حمه‌د، به‌ خه‌ونی گه‌وره‌وه‌ كه‌وتینه‌ ڕێ، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی تاران ـ 2019ز)، ل ل 40، 42.
  124. فایز الخفاجي، الرصاص السیاسي في العراق، الجزء الثاني، (بغداد ـ دار قنادیل للنشر والتوزیع ـ 2018م)، ص ص 54 ـ 55، 59 ـ 100، 234 ـ 240.
  125. الفرع الخامس للحزب الدیمقراطي الكردستاني یقیم حفلا ساهرا، جریدة التآخي، العدد 1285، بغداد، مطبعة التایمس، الأحد، 18 آذار 1973م، ص 5.
  126. الفرع الخامس والمنظمات الكردستانیة تخلد یوم الشهید، جریدة التآخي، العدد 1364، بغداد، مطبعة التایمس، الخمیس، 21 حزیران 1973م، ص 4.
  127. الفرع الخامس یحتفل بذكری مرور ربع قرن علی تأسیس الحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة الـتآخي، العدد 811، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الثلاثاء، 17 آب 1971م، ص 1.
  128. فرهاد عوني، في صفحة اخری من ثورة أیلول الكبری، مجلة گولان العربي، العدد 28، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، 22 أیلول 1998م، ص 39.
  129. فرهاد عوني، كیف آلت الأوضاع الی اسئناف القتال في كوردستان ربیع عام 1974؟، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد 28، أربیل، 25 أیلول 1998م، ص 40.
  130. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئینسكلۆپیدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ ئه‌كادیمیای هۆشیاری و پێگه‌یاندنی كادیران ـ چاپخانه‌ی حه‌مدی ـ 2016ز)، ل ل 584 ـ 586.
  131. فوئاد سدیق، گه‌رده‌لوولی سیاسه‌ت، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ 2006ز)، ل ل 149، 150 ـ 151. 
  132. قرار مجلس قیادة الثورة رقم 192، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 2003 أ، بغداد، الأربعاء، 26 آیار 1971م، ص 5.
  133. قرار مجلس قیادة الثورة رقم 55، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 2099 أ، بغداد، الأثنین، 21شباط 1972م، ص 2.
  134. قرار مجلس قیاده‌ الثورة رقم 85، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 1973 أ، بغداد، السبت، 13 آذار 1971م، ص 7.
  135. كریم شاره‌زا، المناضل والأدیب والصحفي صالح الیوسفي 1918 ـ 1981، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد 907، أربیل، الجمعة، 8 كانون الثاني 1999م، ص 11.
  136. كه‌ریم شاره‌زا، وه‌زیری شۆڕشی كوردستان نافیز جه‌لال حه‌وێزی، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ 1989، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، 19 ته‌موزی 1994ز، ل 3.
  137. كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، ژماره‌ سێ، ساڵی یه‌كه‌م، سلێمانی، حوزه‌یرانی 1960ز، ل 56.
  138. كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ عێراق، گۆڤاری ده‌نگی مامۆستا، ئۆرگانی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، ژماره‌ 8، ساڵی دووه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ڕاپه‌ڕین، شوباتی 1973ز، ل 55.
  139. كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، گۆڤاری هه‌ولێر، شاره‌وانی هه‌ولێر، ژماره‌ 2، ساڵی 2، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، ئه‌یلولی 1971ز، ل ل 39، 41.
  140. اللجنة التحضیریة لأقلیم كردستان للمهرجان العالمي للشبیبة والطلبة، جریدة التآخي، العدد 1359، بغداد، مطبعة التایمس، الجمعة، 15 حزیران 1973م، ص 2.
  141. لقاء بین وفد الحزب الشیوعي اللبناني ووفد من الحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، بغداد، مطبعة التایمس، العدد 1321، الثلاثاء، 1 آیار 1973م، ص 4.
  142. لقاء ودي بین وفدي الحزب الدیمقراطي الكردستاني والحزب الشیوعي السوفیتي، جریدة التآخي، العدد 1489، بغداد، مطبعة التایمس، الأحد، 18 تشرین الثاني 1973م، ص 1.
  143. ماڵپه‌ڕی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان :
  144. مجلة شمس كردستان، العدد الأول، بغداد، مطبعة الزمان، 1971م، ص 1.
  145. محمد البدري، افتتاح المؤتمر الرابع للدورة الثانیة لنقابة معلمي كردستان، جریدة‌ التآخي، العدد 1252، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، 6 شباط 1973م، ص 4.
  146. محمد شاكه‌لی، تیشكێك له‌ خۆره‌تاوی خه‌باتی سه‌روه‌رێكدا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ 660، ساڵی سێیه‌م، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه‌‌، 14 نیسانی 1994ز، ل 6.
  147. محمد عامر دیرشه‌وي، البنیة الدینیة ـ السیاسیة في كوردستان، (أربیل ـ مطبعة هیڤي ـ 2016م)، ص 316.
  148. محمود الدرة، القضیة الكردیة والقومیة العربیة في معركة العراق، (بیروت ـ منشورات دار الطلیعة ـ 1963م)، ص 181.
  149. محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل، بیره‌وه‌رییه‌كانم حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ خه‌بات، (بێ شوێن ـ 2019ز)، ل 132.
  150. محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه‌ كورته‌ مێژووی پارتی و كولتووری بارزانی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ 2007ز)، ل ل 20، 45، 55، 65، 68.
  151. مرسوم جمهوري رقم 180، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 1867، السنة الثانیة عشرة، بغداد، الثلاثاء، 14 نیسان 1970م، ص 11.
  152. مرسوم جمهوري رقم 183، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 1867، السنة الثانیة عشرة، بغداد، الثلاثاء، 14 نیسان 1970م، ص 12.
  153. مرسوم جمهوري رقم 233، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 2256، السنة الخامسة عشرة، بغداد، الثلاثاء، 19 حزیران 1973م، ص 3.
  154. مرسوم جمهوري رقم 246، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 2155 أ، بغداد، الأثنین، 19 حزیران 1972م، ص 6.
  155. مرسوم جمهوري رقم 278، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الثقافة والاعلام في العراق، العدد 1887، السنة الثانیة عشرة، بغداد، الأثنین، 8 حزیران 1970م، ص 1.
  156. مرسوم جمهوري رقم 278، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الثقافة والاعلام في العراق، العدد 1887، السنة الثانیة عشرة، بغداد، الأثنین، 8 حزیران 1970م، ص 1.
  157. مرسوم جمهوري رقم 280، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 2261، السنة الخامسة عشرة، بغداد، الأربعاء، 11 تموز 1973م، ص 9.
  158. مرسوم جمهوري رقم 286، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 2161، بغداد، الأثنین، 10 تموز 1972م، ص 5.
  159. مرسوم جمهوري رقم 305، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 2164، بغداد، السبت، 22 تموز 1972م، ص 9.
  160. مرسوم جمهوري رقم 424، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الثقافة و الاعلام في العراق، العدد 1913 أ، بغداد، الأربعاء، 26 آب 1970م، ص 16.
  161. مرسوم جمهوري رقم 437، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 2297، السنة السادسة عشرة، بغداد، الثلاثاء، 20 تشرین الثاني 1973م، ص 8.
  162. مرسوم جمهوري رقم 477، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 2198، السنة الخامسة عشرة، بغداد، الأثنین، 13 تشرین الثاني 1972م، ص 3.
  163. مرسوم جمهوري رقم 487، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 2308، السنة الخامسة عشرة، بغداد، السبت، 29 كانون الأول 1973م، ص 7.
  164. مرسوم جمهوري رقم 630، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 1945، بغداد، الثلاثاء، 15 كانون الأول 1970م، ص  5.
  165. مرسوم جمهوري رقم 650، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 1945، بغداد، الثلاثاء، 15 كانون الأول 1970م، ص 7.
  166. مرسوم جمهوري رقم 79، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام ببغداد، العدد 2326، السنة السادسة عشرة، بغداد، السبت، 9 آذار 1974م، ص 7.
  167. مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ 2002م)، ص ص 188، 217، 253.
  168. مصلح عبدالقادر، ئه‌ندامه‌كێ كه‌ڤن یێ پارتی بۆ برایه‌تی د په‌یڤێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ 2022، هه‌ولێر، هه‌ینی، 19 ئابی 1994ز، ل ل 4، 7.
  169. ملا مصطفی البارزاني ورفاقه‌ یقدمون اخبارا الی سیادة وزیر الداخلیة عن تأسیس الحزب، جریدة خه‌بات (النضال)، العدد 141، مطبعة الرأي العام، بغداد، الأحد، 9 كانون الثاني 1960م، ص ص 1، 8.
  170. مه‌حمود عوسمان، شۆڕشی كوردستان، (شوێن نادیار ـ پارتی دیموكراتی كوردستان ـ مه‌كته‌بی سیاسی ـ 1970ز)، ل 112.
  171. مهرجانات ضخمة احتفالا بعید نوروز، جریدة التآخي، ملحق التآخي، العدد 1289، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 24 آذار 1973م، ص 8.
  172. مه‌لا فاروق شوانی، هه‌موو كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ 1997ز)، ل ل 70، 90، 117.
  173. المؤتمر الثاني لاتحاد الأكراد، مجلة شمس كردستان، العدد 3 و 4، بغداد، مطبعة‌ دار السلام، آب وأیلول 1971م، ص 31.
  174. موحسین ئۆسمان، سه‌یدا صالح یوسفی ڕۆشنبیر، دیپلۆماس و سیاسه‌تمه‌دار، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی هێڤی ـ 2012ز)، ل ل 2، 4.
  175. نتائج انتخابات الهیئة الأداریة الجدیدة لجمعیة الثقافة الكردیة، جریدة التآخي، العدد 572، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، السبت، 24 تشرین الأول 1970م، ص 5.
  176. نجم الدین الیوسفي، ثورة أیلول المجیدة، (دهوك ـ الفرع الأول للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد ـ مطبعة كلیة الشریعة ـ 1995م)، ص ص 20، 26، 32.
  177. نوري شاویس، من مذكراتي، (بدون مكان ـ منشورات حزب الشعب الدیمقراطي الكردستاني ـ 1985م)، ص ص 22، 81.
  178. نیابة عن السید الرئیس افتتح الاستاذ الیوسفي المؤتمر الثالث لاتحاد الادباء الأكراد، جریدة التآخي، العدد 1189، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 18 تشرین الثاني 1972م، ص 4.
  179. الهیئة الاداریة الجدیدة لجمعیة الثقافة الكردیة تعقد أولی اجتماعاتها أمس، جریدة التآخي، العدد 1018، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، 25 نیسان 1972م،
  180. وفد الجبهة الشعبیة لتحریر فلسطین یزور مقر الفرع الخامس، جریدة التآخي، بغداد، مطبعة التایمس، العدد 1321، الثلاثاء، 1 ایار 1973م، ص 4.
  181. وفد الجبهة الشعبیة لتحریر فلسطین یزور مقر الفرع الخامس، جریدة التآخي، بغداد، مطبعة التایمس، العدد 1321، الثلاثاء، 1 ایار 1973م، ص 4.
  182. وفد الجبهة العربیة المشاركة للثورة الفلسطینیة یجتمع بوفد الحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد 1356، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، 12 حزیران 1973م، ص 4.
  183. وفد الجبهة العربیة المشاركة للثورة الفلسطینیة یجتمع بوفد عن الحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد 1356، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، 12 حزیران 1973م، ص 4.
  184. وفد الجبهة الوطنیة لجمهوریة بلغاریا الشعبیة یصل أمس بدعوة من اللجنة المركزیة للحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد 747، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأثنین، 31 آیار 1971م، ص 1.
  185. وفد الحزب الشیوعي الایطالي یزور مقر الحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد 918، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأربعاء، 22 كانون الأول 1971م، ص 1.
  186. وفد الحزب الشیوعي السوفیتي الضیف یزور مقر الفرع الخامس للحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد 1053، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، 6 حزیران 1972م، ص 4.
  187. وفد الحزب الشیوعي الفرنسي یلتقي بوفد من الحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، بغداد، مطبعة التایمس، العدد 1321، الثلاثاء، 1 آیار 1973م، ص 4.
  188. وفد الحزب الشیوعي الفرنسي یلتقي بوفد من الحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة الـتآخي، العدد 1321، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، 1 آیار 1973م، ص 4.
  189. الوفد الحزبي والرسمي السوفیتي یزور أمس الفرع الخامس للحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد 766، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأربعاء، 23 حزیران 1971م، ص 1.
  190. وفد الشبیبة السوفیتیة یزور مقر جمعیة الصداقة العراقیة ـ السوفیتیة، جریدة التآخي، العدد 726، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأربعاء، 5 آیار 1970م، ص 4.
  191. الوفد الفیتنامي الثوري یزور مقر الفرع الخامس، جریدة التآخي، العدد 978، بغداد، مطبعة التایمس، الأربعاء، 8 آذار 1972م، ص 4.
  192. وفد المؤتمر الوطني لدعم جنوب لبنان یزور مقر الفرع الخامس للحزب الدیمقراطي الكردستاني صباح أمس، جریدة التآخي، العدد 1284، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 17 آذار 1973م، ص 1.
  193. وفد المؤتمر الوطني لدعم جنوب لبنان یزور مقر الفرع الخامس للحزب الدیمقراطي الكردستاني صباح أمس، جریدة التآخي، العدد 1284، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 17 آذار 1973م، ص 1.
  194. وفد زمبابوي یزور مقر الفرع الخامس، جریدة التآخي، العدد 1365، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 23 حزیران 1973م، ص 4.
  195. وفد لجنة السلم السوفیتیة یزور مقر الفرع الخامس للحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد 1025، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 6 آیار 1972م، ص 5.
  196. وفد مجلس السلم الفنلندي یزور الفرع الخامس للحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد 1301، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 7 نیسان 1979م، ص 4.
  197. وفد من اللجنة السیاسیة لحركة المقاومة یزور الفرع الخامس، جریدة التآخي، بغداد، مطبعة التایمس، العدد 1328، الخمیس، 10 ایار 1973م، ص 4.
  198. وفد من حركة التحرر الفلسطیني (فتح) یزور مقر الفرع الخامس للحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد 1062، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 17 حزیران 1972م، ص 4.
  199. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
  200. ئاكۆ عه‌بدوڵا، بۆ یادی ساڵح یوسفی شاعیر و تێكۆشه‌ر، سه‌فه‌ر یوسف میرخان، داپیر زولفیا .. گه‌نجینه‌یه‌ك له‌ بیره‌وه‌ری، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ 2536، هه‌ولێر، دووشه‌مه‌‌، 25 حوزه‌یرانی 2007ز، ل 8.
  201. ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، مێژووی هاوچه‌رخی عێراق 1914 ـ 1968، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ 2018ز)، ل 382.
  202. یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی نوسه‌رانی كورد، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ژماره‌ 7، به‌غدا، چاپخانه‌ی دار الجاحظ، سێشه‌مه‌، 15 كانونی دووه‌می 1974ز، ل 5.
  203. الیوسفي یدلیي بحدیثین، جریدة التآخي، العدد 1497، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، 27 تشرین الثاني 1973م، ص 2.
  204. الیوسفي یستقبل ممثل اللجنة المركزیة للحزب الشیوعي السوفیتي ووفدا من منظمة سبارتاكوس، جریدة التآخي، العدد 1009، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 15 نیسان 1972م، ص 4.
  205. الیوسفي یشجب كل دعوة أو حركة انفصالیة ویؤكد تمسك البارزاني بتنفیذ بیان حزیران، جریدة المنار، العدد 3658، السنة الثانیة عشرة، بغداد، السبت، 25 شباط 1967م، ص 4.
  206. الیوسفي یفتتح مقر اتحاد نساء كردستان في شارع الكفاح، جریدة التآخي، العدد 608، بغداد، الثلاثاء، 8 كانون الأول 1970م، ص 5.
  207. ئومێد ئاشنا، سه‌یدا ساڵح یوسفی ئه‌دیب و تێكوشه‌ر، (بێ شوێن ـ 1996ز)، ل ل 2 ـ 6، 10 ـ 11.
  208. www.pdk ـ leqa1.com

 


بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر