ساڵح تەحسین کەریم مارف

ساڵح تەحسین، کادری شانەی نهێنی ناو شار بووە، پێشمەگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٥ لە ناحیەی خورماڵ شەهید بووە.


ژیاننامە

ساڵح تەحسین کەریم مارف، ساڵی ١٩٦٣ لە ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی خورماڵ بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و کەسابەتی ناو بازاڕ بووە. تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندووه‌، ساڵی ١٩٨٥ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید ساڵح تەحسین، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە ئەندام لە شانەی نهێنی ڕێکخراوی خورماڵی سەر بە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان.

ساڵی ١٩٨٤ بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی عومەر غەمگینی سەر بە هێزی سورێنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا مەلا عومەر فەرماندەی هێز بووە.

ساڵی ١٩٨٥ ساڵح تەحسین و چوار هاوسەنگەری بە ناوەکانی عومەر غەمگین، غازی بانیشاری، عومەر باڵابەرز، حسێن بە فەرماندەی عومەر غەمگین، چونەتە ناو خورماڵ بۆ ئەنجامدانی چالاکیەک و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ شانەی نهێنی هێزەکەیان لەناو خورماڵ، دوابەدوای تەواوکردنی چالاکییەکە چونەتە مەجموعەی خورماڵ، بەڵام کەوتوونەتە بۆسەی جاشێکی ڕژێمی بەعس و ساڵح تەحسین شەهید بووە و عومەر غەمگین بە سەختی بریندار بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە چیای زرارا لە دەڤەری سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

نەبی ئەحمەد سۆفی

نەبی ئەحمەد سۆفی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

میرۆ حەمۆ سلێمان

میرۆ حەمۆ سلێمان، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

موسا عەزیز عومەر

موسا عەزیز عومەر، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٨ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی نزاریە لە دەڤەری سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل خدر حەوێز

ئیسماعیل خدر حەوێز، ساڵی ١٩٨٠ لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندز، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر