عومەر باڵابەرز

عومەر قادر نادر ناسراوە بە (عومەر باڵابەرز)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕێنە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە.


ژیاننامە

عومەر قادر نادر خولی ناسراوە بە عومەر باڵابەرز، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی عاموورەی سەر بە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، دانیشتووی خورماڵ بووە و ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، عومەر باڵا بەرز خێزاندار بووە و خێزانی ناوی پەخشان عەلیە و خاوەنی دوو کچ بووە بە ناوەکانی دیمەن و پەیمان، ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە.


خەباتنامە

عومەر قادر ناسراو بە عومەر باڵا بەرز، ساڵی ١٩٨١ بۆتە پێشمەرگە لە ڕێکخراوی کەرەجاڵی سەر بە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا عومەر غەمگین بەرپرسی ڕێکخراو بووە، پلەی فەرماندەی مەفرەزەی سەرەتایی مەفرەزەی دوو بۆ چالاکی دەشتی شارەزوور وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٣ پلەی فەرماندەی کەرتی لە دەشتی شارەزوور سەر بە ناوچەی هەڵەبجە وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی خۆرنەوازانی سەربە قەزای کفری بەهۆی تۆپبارانەوە بریندار بوو، بۆ دووەم جار ساڵی ١٩٨٥ لە کەرەجاڵی دەڤەری هەورامان لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس فیشەک بەر سکی کەوتووە و بەسەختی بریندار بووە.

لە ساڵەکانی ١٩٨٦ و ١٩٨٩ پلەکانی فەرماندەی بەتالیۆن و فەرماندەی هەرێمی دەشتی شارەزووری وەرگرتووە کە سەربە لێژنەی ناوچەی هەڵەبجە و هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، بەشداری شەڕی خۆرنەوازون ساڵی ١٩٨٣، هەردوو شەڕی ئەحمەد ئاوا ساڵی (١٩٨٤_١٩٨٧)،  شەڕی کەرەجاڵ ساڵی ١٩٨٥، داستانی خواکوڕک ساڵی ١٩٨٨ و ڕێژەیەکی زۆری چالاکی پارتیزانی لە دەشتی شارەزوور و هەڵەبجە كردووه‌، ساڵانی (١٩٨١_١٩٩١) به‌شداری ئازادکردنی دەڤەری هەورامان، شاری هەڵەبجە، قەزای سەیدسادق، ناحیەی عەربەت، قەزای دەربەندیخان، پارێزگای سلێمانی، ناحیەی تەکیە و چەمچەماڵی كردووه‌، ساڵی ١٩٩١ به‌شداری ڕاپه‌ڕین و ئازادكردنی شاری کەرکووک و ده‌وروبه‌ری کردووە.

عومەر باڵا بەرز لە ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان لە ئازادکردنی شاری کەرکووک فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر