ساڵح رەشید ڕەحمان عەلی

ساڵح ڕەشید ڕەحمان عەلی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەر دەستەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٧ لە نزیک پارێزگای هەڵەبجە شەهید بووە.


ژیاننامە

سالح ڕەشید ڕەحمان عەلی، لە ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی دۆڵی ناوحەوت لە دەڤەری شەمێرانی سەربە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، برایەکی بەناوی حەمەسەعید ڕەشید لە ساڵی ١٩٦٥ کەوتووتە بۆسەی سەربازی ڕژێم و بێ سەروشوێنە، دایکی حەمەسەعید ناوی مینا کاکەخان و براکانی ناویان محەمەد و ئەحمەد و خوشکەکانی ناویان ئامین، سەعات، فاتیمە و جەمیلە یە.


خەباتنامە

سالح ڕەشید ڕەحمان عەلی لە ساڵی ١٩٦٢ بووە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران بە فەرماندەیی حەمە شەمێرانی، کە لەوکاتەدا قوەتی شەمێران قوەتێکی سەربەخۆ بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چاڵاکی ئەم قوەتە لە دەڤەڕی شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر. بەڵام دوای دروست کردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦٥ ئەم قوەتە هەر وەک قوەتێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

سالح ڕەشید بەشداری شەڕی سەرتیز لە دەڤەری بارزان، شەڕەکانی چیای زمناکۆ، شەڕی دەشتی گەرمیان و خانەقین و شەڕی هەڵەبجە کردووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە شەڕی دەشتی گەرمیان بە سەختی بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٦ دوای گەڕانەوە و وەرگرتنی چارەسەری پلەی سەردەستەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی پریسی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە ڕووبەڕووبوونەوەی جاش و سەربازی ڕژێم شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر