ڕەشید عەبدولقادر حەماوی

رەشید عه‌بدولقادر سه‌لیم، ناسراو به‌ رەشید عه‌بدولقادر حه‌ماوی، دادوه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی یەکەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێردراوه.


ژیاننامه‌

دادوه‌ر رەشید عه‌بدولقادر سه‌لیم ، ناسراو به‌ ڕەشید عەبدولقادر حەماوی و زاگرۆس، ساڵی ١٩٢٢ له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌، ساڵی ١٩٤٤ له‌ كۆلێژی مافی به‌غدا وه‌رگیراوه‌، ساڵی ١٩٤٨ به‌كالۆریۆسی له‌ كۆلێژی مافی‌ به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه‌‌، ساڵی ١٩٤٨ به‌ كاری پارێزه‌رییه‌وه‌ مژول بووه‌.

 مامۆستای به‌شی یاسای زانكۆی به‌غدا بووه‌،  له‌ ٢٢ی تشرینی دووه‌می ١٩٥٨ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری و واژۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌روه‌ری عێراق به‌ دادوه‌ر له‌ دووزخورماتوو سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك دامه‌زراوه‌، له‌ ٢٩ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٥٨ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری واژۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌روه‌ری عێراق به‌ دادوه‌ری سزادانی پله‌ یه‌ك ده‌ستنیشان كراوه،  له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٧٣‌ دادوه‌ری دادگای یه‌كه‌می بیدائه‌ی دهۆك و سه‌رۆكی لێژنه‌ی وردبوونه‌وه‌ له‌ پارێزگای دهۆك بووه‌‌، له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٧٣دا سه‌رۆكی دادگای تاوانی گه‌وره‌ی هه‌ولێر بووه‌، ساڵی ١٩٧٨ سه‌رۆكی لێژنه‌ی وردبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی داد بووه‌، له‌ ساڵی ١٩٧٩ جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٨٠ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای چاودێری هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی ناوچه‌ی یه‌كه‌می هه‌ولێر ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٨٢ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٨٨ خانه‌نشین كراوه‌.

 له‌ ڕۆژانی ٢٣تا ٢٨ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٢ له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستان كرایه‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی پازده‌ كه‌سی نووسینه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، ساڵی ١٩٩٢ ئه‌ندامی لێژنه‌ی سێزده‌ كه‌سی دادوه‌ران و یاسازانان بووه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان‌، ساڵی ١٩٩٢ ئه‌ندامی لێژنه‌ی سێ كه‌سی ڕاوێژكاری یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه‌، له‌ ١٦ی كانونی دووه‌می ١٩٩٣ به‌ بڕیاری ژماره‌ ٤٨ وه‌ك سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه‌ و له ‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستاندا سوێندی یاسایی خواردووه‌، له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٤ له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی زانكۆی پرنستۆن له‌ ویلایه‌تی نێوجێرسی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شداری له‌ كۆنفڕانسی زانكۆكه‌دا كردووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ پاشه‌ڕۆژی ده‌ستووری له‌ عێراقی پاش ڕژێمی به‌عس و به‌ مافی كورد قسه‌ی كردووه‌، له‌ ٢٥ی ته‌موزی ١٩٩٩ وه‌ك سه‌رۆكی دادگای تیهه‌ڵچوونه‌وه‌ له‌ باره‌گای تایبه‌تی دكتۆر ڕۆژ نوری سدیق ناسراو به‌ رۆژ شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كراوه‌،  ساڵی ٢٠٠١ دادوه‌ر بووه‌ و سه‌رۆكی دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان بووه‌، ساڵی ٢٠٠٥ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ خانه‌نشین كراوه‌. له‌ ١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٥ له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه‌. شاره‌زایی زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بووه‌.


خه‌باتنامه‌

ساڵی ١٩٣٩ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ستێره‌ی هیوا بووه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر‌‌، ساڵی ١٩٣٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ره‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٣٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه‌ كردووه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ چالاكه‌كانی بووه‌ له‌ هه‌ولێر كه‌ به‌ ناوی نهێنی زاگرۆس ناسراو بووه‌ و له‌ به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و موسڵدا كاری كردووه، له‌ ناوه‌ڕاستی ١٩٤١ له‌به‌ر پشتگیری له‌ بزووتنه‌وه‌ی رەشید عالی (١٨٩٣ـ١٩٦٥) ناسراو به‌ ڕەشید گه‌یلانی و به‌شداری له‌ خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر داوای كاربه‌ده‌ستانی شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی عێراق به‌ند كراوه.

 ساڵی ١٩٤٢ له‌ ئه‌ندامانی یه‌كه‌مین شانه‌ی (ماركسی ـ لینینی) شاری هه‌ولێر بووه‌‌، ساڵی ١٩٤٢ له‌سه‌ر گیرانی دکتۆر جەعفەر محەمەد کەریم (١٩١٠ـ٢٠٠٠) ناسراو به‌ دکتۆر جەعفەر فه‌یلی، پارێزه‌ر عه‌ونی یوسف ئه‌حمه‌د (١٩٠٨ـ ١٩٨٨) و حه‌سه‌ن ته‌ها عه‌بدولعه‌زیز (١٩١٥ـ١٩٩٩) ناسراو به‌ حه‌سه‌ن كه‌تانی سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانی قوتابیانی له‌ شاری هه‌ولێر كردووه‌ و به‌ند كراوه تا دواتر به‌ كه‌فاله‌تی ٢٠٠ دینار كه‌ پاره‌یه‌كی ئێجگار زۆر بووه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا‌ ئازاد كراوه‌‌‌، ساڵی ١٩٤٤ كۆبوونه‌وه‌‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵه‌ی میلله‌ت و (وحدة النضال) له‌ ماڵی ئه‌ودا له‌ شاری هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستی یه‌كگرتن به‌ستراوه‌، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی له‌ كوردستانی عێراق (حزبی شۆڕش) بووه‌، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی ڕزگاری كورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی ڕزگاری ئۆرگانی حزبی ڕزگار كورد بووه‌، ساڵی ١٩٤٦ به‌ نوێنه‌رایه‌تی حزبی ڕزگاری كورد له‌ نێوان قوتابیانی كوردی شاری به‌غدا پیتاكی بۆ كۆماری دیموكراتی كوردستانی كۆده‌كرده‌وه‌‌، له‌ سه‌ره‌تای هاوینی ١٩٤٦ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دووه‌م بۆ خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی شیوعی له‌ كوردستانی عێراق (حزبی شۆڕش) له‌ شاری به‌غدا بووه‌‌ و ده‌نگی به‌ چوونه‌پاڵ پارتی دیموکراتی کورد داوه‌.

ساڵی ١٩٤٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی یه‌كه‌م) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٤٦ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رپرسانی پارتی دیموکراتی کورد له‌ پارێزگای هه‌ولێر، ساڵی ١٩٤٨ دژ به‌ حكومه‌تی شانشینی عێراق نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کورد له‌ لێژنه‌ی هاوكاری نیشتمانی بووه‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ حزبی دیموكراتی نیشتمانی، حزبی شیوعی عێراقی، حزبی سه‌ربه‌خۆیی، حزبی گه‌ل و پارتی دیموکراتی کورد كه‌ دژ به‌ په‌یماننامه‌ی پۆرتسمۆس كه‌ له‌ نێوان شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا و شانشینی عێراق به‌سترابوو كاریان ده‌كرد‌، ساڵی ١٩٤٨ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌غدا دژ به‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی پۆرتسموس به‌ گولله‌ی پۆلیسی شانشینی عێراق بریندار بووه، ساڵی ١٩٤٨ به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموکراتی کورد له‌ گشت كۆلێژ و په‌یمانگاكانی به‌غدا بووه‌‌.

 ساڵی ١٩٤٨ له‌ دوای دانپێنانه‌كانی مالك سه‌یف ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی عێراقی به‌ند كراوه و له‌ دادگای عورفیی سه‌ربازی یه‌كه‌م به‌ سێ ساڵ كاری قورس و دوو ساڵ له‌ژێر چاودێری پۆلیسدا سزا دراوه و له‌ به‌ندیخانه‌ی بیابانی نوگره‌ سه‌لمان به‌ند كراوه‌‌، ساڵی ١٩٥١ له‌ به‌ندیخانه‌ ئازاد كراوه و بۆ شارۆچكه‌ی عانه‌ له‌ ڕۆژئاوای عێراق دوور خراوه‌ته‌وه‌‌،‌ ساڵی ١٩٥٣ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بۆ شارۆچكه‌ی خورماتوو و خانه‌قین دوورخراوه‌ته‌وه‌، ماوه‌یه‌ك بۆ شاری كه‌ركووك دوور خراوه‌ته‌وه‌، ساڵی ١٩٥٣ له‌ ڕاپه‌ڕینی جوتیارانی ده‌شتی هه‌ولێر دژ به‌ ده‌ره‌به‌گه‌كان خۆبه‌خشانه‌ كاری پارێزه‌ری بۆ به‌ندكراوه‌كانی كردووه‌، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێردراوه، له‌ ساڵی ١٩٥٥ وازی له‌ كاری پارتایه‌تی هێناوه‌، ساڵی ١٩٥٨ له‌ شاری به‌غدا پێشوازی له‌ سه‌رۆك مستەفا بارزانی و هه‌ڤاڵانی كردووه‌ کە لە یه‌كێتی سۆڤێت گه‌ڕانه‌وه‌ خاكی نیشتمان، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی نهێنی به‌ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئەیلووله‌وه‌ هه‌بووه‌.  

ساڵی ١٩٩٩ پشتگیری پارتی دیموکراتی کوردستانی ده‌كرد، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ١٦ی ئابی ٢٠٠٠ له‌ ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان وتاری بڵاو كردووه‌ته‌وه‌‌، ساڵی ٢٠٠٠ له‌ ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستی داوه‌ته‌ كۆمه‌ڵه‌ وتارێك له‌سه‌ر سه‌رۆك مستەفا بارزانی، له‌ مانگی شوباتی ٢٠٠١ پرۆستۆی شه‌هیدكردنی مامۆستا فڕانسۆ تۆما كانون (١٩٣٤ـ٢٠٠١) ناسراو به‌ فڕانسۆ هەریری به‌ ده‌ستی گروپی (أنصار الأسلام)ی كرد.


سه‌رچاوه‌كان:

  1. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، توێژێ له‌ خه‌باتی كاكه‌ عومه‌ر ده‌بابه‌، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٣٠٣، ساڵی دووه‌م، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٢٩ كانونی دووه‌می ١٩٩٣ز، ل ٥.

  2. عزیز حسن البارزاني، الحركة القومیة الكوردیة التحرریة في كوردستان العراق ١٩٣٩ ـ ١٩٤٥، (دهوك ـ دار سپیریز للطباعة والنشر ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ص ٩١، ٩٦.

  3. رەشید عه‌بدولقادر، بارزانیی نه‌مر ڕە‌مزی دادپه‌روه‌رییه‌، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٣٠٥٠، هه‌ولێر، سێشه‌مه‌،‌ ١٤ ئاداری ٢٠٠٠ز، ل ٢.

  4. ره‌شید عه‌بدولقادر، هه‌ر گه‌لێك قاره‌مانی مێژوویی خۆی هه‌یه‌، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٣٢٠١، هه‌ولێر، شه‌مه‌، ٢٠٠٠ز، ل ٣. 

  5. بۆتان ته‌حسین، پارتی تیكرای چینه‌كانی گه‌ل و سه‌رجه‌م كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئایینه‌ جیاوازه‌كان له‌ خۆی ده‌گرێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢٩٠١، هه‌ولێر، دووشه‌مه‌، ١٦ی ئابی ١٩٩٩ز، ل ٢.

  6. محكمة تمییز اقلیم كوردستان العراق تدین جریمة استشهاد المناضل فرنسو حریري، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٥٧، السنة الخامسة، أربیل،  ٢٨ شباط ٢٠٠١م، ص ١٦.

  7. مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ٥٠ ـ ٥١، ٧٢، ٩٢، ١٠١، ١٠٦، ١٢٢، ١٢٣ ـ ١٢٥، ١٣٢، ١٥٥، ٢٦٦، ٣٥٤.

  8. شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له‌ نێوان ساڵانی (١٩٥٨ ـ ١٩٦٣) لێكۆڵینه‌ویه‌كه‌ له‌ بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ٥٥.

  9. جه‌مال بابان، سلێمانی شاره‌ گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی سێیه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٣٢٠، ٣٢٤.

  10. شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له‌ نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ـ  ١٩٧٠ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌ له‌ بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٥٩، ٦٧، ٦٩، ٧١.

  11. مام جه‌لال، ساڵی كۆنگره‌ی خوێندكاران، به‌شی پێنجه‌م، گۆڤاری خاك، ژماره‌ ١٤، ساڵی دووه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ ئابی ١٩٩٨ز، ل ٧.

  12. سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ٤٠.

  13. اعداد : ممتاز الحیدري، مختارات من مذكرات صالح الحیدري، الطبعة الثانیة، (السلیمانیة ـ مطبعة رنج ـ ٢٠٠٤م)، ص ص ١٣ ـ ١٤، ١٦، ٤٣، ٤٦، ٤٩، ٣٢٥.

  14. اعلان، جریدة التآخي، العدد ١٣١٤، بغداد، مطبعة التایمس، الأحد، ١٩ آب ١٩٧٣م، ص ١٣. 

  15. ب. هه‌وراز، كورته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ دامه‌زراندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی شۆڕش و ڕزگاری له‌ كوردستانی باشوور، (بێ شوێن ـ ئایاری ١٩٩٣ز)، ل ١٠.

  16. بۆتان ته‌حسین، پارتی تێكڕای چینه‌كانی گه‌ل و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئایینه‌ جیاوازه‌كان له‌ خۆی ده‌گرێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٢٩٠١، هه‌ولێر، دووشه‌مه‌، ١٦ی ئابی ١٩٩٩ز، ل ٢.

  17. بۆچوونێك هه‌یه‌ ده‌ڵێ ده‌بێ كوردستان كۆنفیدرالی بێت، ڕۆژنامه‌ی گوڵان، ژماره‌ ٢٥، هه‌ولێر، ٦ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٤ز، ل ١. 

  18. به‌كر شاكر كاروانی، عه‌لی فه‌تاح دزه‌یی شاعیر و نووسه‌ر و تێكۆشه‌ر، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠٤ز)، ل ل ٢٥، ٥٣ ـ ٥٤.

  19. فه‌رهاد عه‌ونی، ٣٦ نامه‌ و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی دیوانی من، (هه‌ولێر ـ  چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٩ز)، ل ٥٩.

  20. محمد سهل طقوش، تاریخ الأكراد ٦٣٧ ـ ٢٠١٥، ( بیروت ـ دار النفائس للطباعة والنشر والتوزیع ـ ٢٠١٥م)، ص ص ٢٠١، ٢٠٣. 

  21. بیان رقم ١٩، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد ٢٣٠٢، السنة السادسة عشرة، بغداد، الأثنین، ١٠ كانون الأول ١٩٧٣م، ص ١١.

  22. بیان رقم ٥٤، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة العدل، العدد ٢٦٩١، السنة الواحدة والعشرون، بغداد، الأثنین، ٨ كانون الثاني ١٩٧٩م، ص ٢١. 

  23. بیان رقم ٦، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة العدل، العدد ٢٧٩١، السنة الثالثة والعشرون، بغداد، ٢٥ آب ١٩٨٠م، ص ٢١.

  24. بیان وزیر المالیة رقم ٤، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة العدل، العدد ٢٦٥٧، السنة العشرون، بغداد، الأثنین، ٥ حزیران ١٩٧٨م، ص ٢٩.

  25. بیان، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد ٢٢٩٨، السنة السادسة عشرة، بغداد، الأثنین، ٢٦ تشرین الثاني ١٩٧٣م، ص ٣.

  26. پیتاكی یانه‌ی بروسكی هه‌ولێر، گۆڤاری هه‌تاو، ژماره‌ ١٢١، ساڵی ٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، هه‌ینی، ٣١ی كانونی دووه‌می ١٩٥٨ز، ل ٦.

  27. چله‌ی ماته‌مینیی خوالێخۆشبوو حاكم رەشید به‌ڕێوه ‌چوو، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ١٨٦٣، هه‌ولێر، شه‌مه‌، ٢٣ی ته‌موزی ٢٠٠٥ز، ل ل ١، ١٤. 

  28. حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٣٥، ٤١، ٥٠.

  29. حسن لطیف الزبیدي، موسوعة الأحزاب العراقیة، (بیروت ـ مؤسسة العارف للمطبوعات ـ ٢٠٠٧م)، ص ص ٣٣٨، ٣٤٨، ٤٥٩.

  30. دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستان پێكهات، ناو و ژیانی وه‌زیرانی حكومه‌تی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٩٢، ساڵی دووه‌م، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ٧ی كانونی دووه‌می ١٩٩٣ز، ل ١.

  31. رەشید عه‌بدولقادر، په‌یڤێك له‌ ١٦ی ئابدا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٣١٥٧، هه‌ولێر، چوارشه‌مه‌، ١٦ی ئابی ٢٠٠٠ز، ل ٣. 

  32. ڕۆشنا عه‌لی، له‌ چله‌ی حاكم رەشید عه‌بدولقادردا، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ١٨٦١، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه‌، ٢١ی ته‌موزی ٢٠٠٥ز، ل ١١. 

  33. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان چاوی به‌ سه‌رۆكی دادگای ته‌مییز ده‌كه‌وێ، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ژماره‌ ٣٥٢٠، سێشه‌مه‌،‌ ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠١ز، ل ٤. 

  34. سید علی موجانی، سولماز صدقی، الهه‌ نعمتی ...، فرهنگ رجال و خاندانهای معاصر عراق، (تهران ـ نشر عظام ـ ١٣٩٢ ھ . ش)، ص ٥٠٨.

  35. الشرطة العامة، شعبة مدیریة التحقیقات الجنائیة، موسوعة سریة خاصة بالحزب الشیوعي العراقي السري، الجزء الرابع، (بغداد ـ مطبعة الحكومة ـ ١٩٤٩م)، ص ص ١٧٩، ١٨٢. 

  36. الشرطة العامة، شعبة مدیریة التحقیقات الجنائیة، موسوعة سریة خاصة بالحزب الشیوعي العراقي السري، الجزء الخامس، (بغداد ـ مطبعة الحكومة ـ ١٩٤٩م)، ص ٢١٥.

  37. شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ل ١٠٣، ١٠٨. 

  38. شیلان، حیزبی هیوا و .. چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌ك، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ژماره‌ ٥، ساڵی یه‌كه‌م، پێنجشه‌مه‌، ٣٠ كانونی دووه‌می ١٩٩٢ز، ل ٥.

  39. طارق جامباز، حزبی هیوا له‌ لیوای هه‌ولێر، (هه‌ولێر ـ گۆڤاری یاساپارێزی ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ١٤، ١٦، ٢٦، ٣٢ ـ ٣٤، ٣٨، ٣٩ ـ ٤١، ٤٦، ٤٩، ٨٨، ١١٨، ١٢١. 

  40. عبدالجبار عبدمصطفی، تجربة العمل الجبهوي في العراق بین ١٩٢١ ـ ١٩٥٨، (بغداد ـ دار الحریة للطباعة ـ ١٩٧٨م)، ص ص ١٤١، ٢٢٢.

  41. عبدالرزاق مطلك الفهد، الأحزاب السیاسیة في العراق ودورها في الحركة الوطنیة والقومیة ١٩٣٤ ـ ١٩٥٨، (بیروت ـ شركة المطبوعات للتوزیع والنشر ـ ٢٠١١م)، ص ص ٢٤٠، ٢٤٧، ٢٤٩.

  42. عبدالستار طاهر شریف، تاریخ الحزب الثوري الكردستاني، الطبعة الثانیة، (بغداد ـ منشورات الثوري ـ ١٩٧٩م)، ص ص ٣٥، ٤١.

  43. علی عبدالله‌، مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق تا به‌ستنی کۆنگرەی سێیەمی، (بێ شوێن ـ ئه‌یلولی ١٩٦٨ز)، ل ل ٢٤ ـ ٢٥. 

  44. فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ، "له‌ سی و یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی كردنی دا"، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ژماره‌ ١٩٥٥، هه‌ولێر، دووشه‌مه‌، ٣٠ی ئایاری١٩٩٤ز، ل ٣. 

  45. فیصل الدباغ وأمیر فندي، "كنت أنا الماركسي الوحید في أربیل !!"، القسم الأول، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ١١، أربیل، ٢٥ نیسان ١٩٩٧م، ص ١٦. 

  46. كه‌ریم زه‌ند، خه‌رمان ـ شارا، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ئه‌زمڕ ـ ٢٠٠٣ز)، ل ٢١١.

  47. گۆران سۆران فه‌یزی، باری ئه‌ده‌بی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ نێوان ساڵانی ١٩٣٥ ـ ١٩٥٨، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ٢٠٠٦ز)، ل ٢٠.

  48. مارف خه‌زنه‌دار، ڕۆژگاری من په‌یدا بوون ١٩٣٠ ـ ١٩٤٩، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠٠٩ز)، ل ١١٨. 

  49. مام جلال، مناضل ذو خصال حمیدة وسجایا انسانیة وصفات نادرة وخلق رفیع، صحیفة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد ٣٨٤، السنة الثامنة، السلیمانیة، الجمعة، ٥ آب ٢٠٠٠م، ص ٣.

  50. محمود زامدار، له‌ دیداری تێكۆشه‌رێكدا، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٦٣٢، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ١٦ی ئابی ١٩٩٢ز، ل ٥.

  51. محه‌مه‌د فاتح، په‌ره‌سه‌ندنی ژیانی حزبایه‌تی له‌ كوردستانی باشووردا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین هه‌ولێر ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٣٧٣ ـ ٣٧٤. 

  52. مرسوم جمهوري رقم ٤٩٤، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الارشاد في العراق، العدد ١٠٢، السنة الأولی، بغداد، مطبعة الحكومة، الأربعاء، ٣١ كانون الأول ١٩٥٨م، ص ١.

  53. مرسوم جمهوري رقم ٦٢٥، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الارشاد في العراق، العدد ١١٢، السنة الأولی، بغداد، الأحد، ١٨ كانون الثاني ١٩٥٩م، ص ٥.

  54. مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الأول، الطبعة الثانیة، (بیروت ـ كاوا للثقافة الكردیة ـ ١٩٩٧م)، ص ص ٢١٧ ـ ٢١٨.

  55. مه‌لا فاروق شوانی، هه‌موو كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٧ز)، ل ٢٢٩.

  56. مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، ڕۆڵی كورد له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازان له‌ عێراقدا ١٩٥١ ـ ١٩٦٣، (هه‌ولێر ـ  خانه‌ی موكریان بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ـ  چاپخانه‌ی موكریانی ـ  ٢٠١٥ز)، ل ل ١٩ ـ ٢٠.

  57. مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، هه‌ولێر له‌ ساڵانی ١٩٢٦ ـ ١٩٣٩، (هه‌ولێر ـ ئه‌كادیمیای كوردی ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٣ز)، ل ٢٨٧.

  58. نوری تاڵه‌بانی، مامۆستا رەشید عه‌بدولقادری قانوونزان و كوردپه‌روه‌ر یادت به‌خێر، گۆڤاری گوڵان، ژماره‌ ٥٤٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ٧ ته‌موزی ٢٠٠٥ز، ل ل ٣٨ ـ ٣٩. 

  59. نوري شاویس، من مذكراتي، (بدون مكان ـ منشورات حزب الشعب الدیمقراطي الكردستاني ـ ١٩٨٥م)، ص ٣٤.

  60. ویستقبل رئیس محكمة التمیز، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٩٣٥، أربیل، الجمعة، ٣٠ تموز ١٩٩٩م، ص ٢.


بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر