دکتۆر ناسیح غەفور

ناسیح غه‌فور ڕەمه‌زان ، ناسراو به‌ ن. بێباك، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ سنووری چالاكی لێژنه‌ی لقی سێ پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه‌...


ناسیح غه‌فور ڕەمه‌زان، ناسراو به‌ ن. بێباك، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ سنووری چالاكی لێژنه‌ی لقی سێ پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه‌، ساڵانی (١٩٨٠-١٩٨١) ئه‌ندامی لق له‌ لێژنه‌ی لقی شه‌شی ئه‌وروپای پارتی بووه‌، ساڵی ١٩٨٠ سه‌په‌رشتی ڕێكخستنه‌كانی پارتیی له‌ نه‌مسا كردووه‌، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان (كۆنگره‌ی ده‌یه‌م) هه‌ڵبژێردراوه‌.


ژیاننامه‌

دکتۆر ناسیح غەفور ڕەمەزان، ساڵی ١٩٤٨ له‌ شاری كه‌ركووك له‌دایكبووه‌، ڕه‌چه‌ڵه‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هۆزی زه‌نگنه‌ی فه‌یلی‌ كه‌ باپیرانی له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی سه‌فه‌وییه‌كان كرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌جێ ده‌هێڵن و ڕووده‌كه‌نه‌ باشووری كوردستانی بن ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان. هه‌ر سێ قۆناغی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له‌ شاری كه‌ركووك ته‌واو كردووه‌، ساڵی ١٩٦٩ له‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی پێنجوێن به‌ مامۆستای شۆڕش دامه‌زراوه‌، ساڵی ١٩٦٩ به‌ پشكنه‌ری به‌شی زانیاری (المعارف) له‌ له‌لایه‌ن شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی دامه‌زراوه‌، ساڵی ١٩٦٩ قوتابی خولی یه‌كه‌می مامۆستایانی شۆڕش له‌ گوندی ناوپردانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بووه‌.

ساڵی ١٩٧٠ ده‌ستی داوه‌ته‌ هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه‌، ساڵی ١٩٧٠ به‌ مه‌به‌ستی خوێندن ڕووی له‌‌ یه‌كێتی سۆڤێت كردووه‌، ساڵی ١٩٧١ له‌ كۆلێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و یاسای نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی كیێڤ وه‌رگیراوه‌، ماسته‌ری‌ له‌ به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و یاسای نێۆده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆی كیێڤ له‌ ٢٢ێ حوزه‌یرانی ١٩٧٦ وه‌رگرتووه‌، له‌ ٢٤ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٧٩ به‌رگریی له‌ تێزی دكتۆراكه‌ی كردووه‌، دكتۆرای له‌ فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو له‌ مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ زانكۆی كیێڤ‌ له‌ ٢٣ی نیسان ١٩٨٠ په‌سه‌ند كراوه‌‌.

ساڵی ١٩٨٠ ڕووی له‌ كۆماری نه‌مسا كردووه‌، تاوه‌كو ساڵی ١٩٨١ له‌و وڵاته‌ ئاواره‌ بووه‌، ساڵی ١٩٨١ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وڵاتی ئێران له‌وێ نیشته‌جێ بووه‌ تاوه‌كو ساڵی ١٩٨٧، ساڵانی (١٩٨٧ـ١٩٩١) نوێنه‌ری سه‌رۆك مەسعود بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ یه‌كێتی سۆڤێت بووه‌، ساڵی ١٩٩٠ وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی كردووه‌ته‌ شانشینی سوید و له‌دوای ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

ساڵی ١٩٩٦ پله‌ی پرۆفیسۆری له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وه‌رگرتووه‌، ساڵانی (١٩٩٧ـ ٢٠٠٨) مامۆستای وانه‌بێژی به‌شی یاسا و به‌شی ڕامیاری له‌ كۆلێژی یاسا و ڕامیاری ئێوارانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین (هه‌ولێر) بووه‌، ساڵی ٢٠٠٦ پله‌ی پڕۆفیسوری له‌ زانكۆی مۆسكۆ وه‌رگرتووه‌، ساڵی ٢٠٠٦ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ڕێكخراوی نووسه‌رانی بێسنوور.شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، توركمانی، توركی، ئازه‌ری، عه‌ره‌بی، ڕوسی، ئوكراینی، فارسی، ئه‌ڵمانی، سویدییه‌.


خه‌باتنامه‌

له‌ هاوینی ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه و ساڵی ١٩٦٦ شانازی ئه‌ندامیه‌تی پارتی پێبه‌خشراوه‌‌، ساڵی ١٩٦٩ ده‌رچووی خولی یه‌كه‌می په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایانی شۆڕش بووه‌‌، ساڵی ١٩٦٩ له‌ خولی یه‌كه‌می په‌یمانگای پێگه‌یاندنی كادیران ده‌رچووه‌، له‌ هاوینی ساڵی ١٩٦٦ شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی پارتی دیموکراتی کوردستانی پێ به‌خشراوه‌، ساڵی ١٩٦٨ له‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ ناو شاری كه‌ركووك كاری كردووه‌ و به‌رپرسی شانه‌ بووه‌، له‌ هاوینی ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ سنووری چالاكی لێژنه‌ی لقی سێ پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه‌، ساڵانی (١٩٦٩-١٩٧٠) ئه‌ندام ناوچه‌ی لێژنه‌ی ناوچه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی چوار بووه‌.

ساڵی ١٩٧٠ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له‌ ئه‌وروپا بووه‌، ساڵانی (١٩٧١-١٩٧٦) ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕێكخراوی ئۆكراینای كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد بووه‌‌ له‌ یه‌كێتی سۆڤێت، له‌ ڕۆژانی ١٦ تا ٢٠ی شوباتی ١٩٧٢ به‌شداری كۆنگره‌ی پانزده‌یه‌می كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له‌ ئه‌وروپا (K.S.S.E) له‌ شاری بوخاریستی ڕۆمانیا بووه‌، ساڵانی (١٩٧٦-١٩٨٠) به‌رپرسی لێژنه‌ی ڕێكخراوی یه‌كێتی سۆڤێتی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی شه‌شی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵانی (١٩٨٠ـ ١٩٨١) ئه‌ندامی لق له‌ لێژنه‌ی لقی شه‌شی ئه‌وروپای پارتی بووه‌، ساڵی ١٩٨٠ سه‌په‌رشتی ڕێكخستنه‌كانی پارتیی له‌ نه‌مسا كردووه‌.

ساڵی ١٩٨١ بۆ جاری دووه‌م له‌ ژیانیدا په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، له‌ ٢٨ی ئه‌یلوولی ١٩٨١ به‌ ئه‌ندامی به‌ش له‌ به‌شی ڕاگه‌یاندن دامه‌زراوه‌، ساڵی ١٩٨١ به‌رپرسی هۆبه‌ی بڵاوكراوه‌ كوردییه‌كان بووه‌‌، ساڵی ١٩٨٢ به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ ناوچه‌ی سلێمانی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی چوار و كارگێڕی لیژنه‌ی لقی چوار دامه‌زراوه‌، ساڵانی (١٩٨٤- ١٩٨٥) له‌ به‌شی ڕێكخستن به‌ پله‌ی ئه‌ندامبه‌ش كاری كردووه‌، ساڵانی (١٩٨٥ـ ١٩٨٦) به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی چوار بووه‌، له‌ ٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٥ به‌ كارگێڕی لێژنه‌ی لقی چوار ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٨٧ له‌ به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سوریا كاری كردووه‌‌، ساڵانی (١٩٨٨-١٩٩١) له‌ شاری مۆسكۆ له‌ په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵاتناسی یه‌كێتی سۆڤێت توێژه‌ری زانستی بووه‌، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان (كۆنگره‌ی ده‌یه‌م) هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ٥ی تشرینی دووه‌می ١٩٩١ به‌ ئه‌ندامبه‌ش له‌ به‌شی ڕێكخستن دامه‌زراوه‌، له‌ ٨ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩١ به‌ به‌رپرسی په‌یمانگای كادیری پارتی دیموکراتی کوردستان دامه‌زراوه، له‌ ١٦ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩١ تا ١٨ی شوباتی ١٩٩٢ مامۆستای وانه‌ی پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێكخستنی پارتایه‌تی له‌ خولی نۆیه‌می په‌یمانگای كادیری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاره‌دێی پیرمامی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بووه‌.

 له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٣ وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌ی ئازادی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر ووتاری پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووانی كرد، به‌ڕێوه‌به‌ری خوله‌كانی( ١٠، ١١، ١٢ و ١٣)ی په‌یمانگای پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی بووه‌ و تا ساڵی ٢٠٠٢ له‌سه‌ر كاری به‌رده‌وام بووه‌‌، ساڵی ١٩٩٢ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ ٤ی ته‌موزی ١٩٩٢ كراوه‌ته‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ (كابینه‌ی یه‌كه‌م)، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ١٩ی ئابی ١٩٩٢ له‌ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆنراوه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌‌، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو (كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م) هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ٢٥ی نیسانی ١٩٩٣ كراوه‌ته‌وه‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان (كابینه‌ی دووه‌م)، له‌ ڕۆژی شه‌مه‌ی ٢٩ی ئایاری ١٩٩٣ وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كابینه‌ی دووه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ خاتوو باربل هامر په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی بایرنی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵی كرد، له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٩٣ وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ كۆنفڕانسی زمانی كوردی كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی سۆربۆن و ئینستیتوی كورد له‌ پاریس ساز درابوو، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو (كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م) هه‌ڵبژێردراوه‌.

له‌ ١٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٣ وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆنگره‌ی ئازادی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێری كرد، له‌ ٢٣ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٤ تا ٢٨ی ئاداری ١٩٩٥ له‌گه‌ڵ ٥٨ په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌ گشت لیسته‌كان بۆ شه‌رمه‌زاركردنی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان په‌ناگیرییان گرتووه‌، له‌ ٣٠ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٤ ماڵه‌كه‌ی له‌ شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ تاڵان كراوه‌، له‌ پایزی ساڵی ١٩٩٦ به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك مەسعود بارزانی به‌ یاوه‌ری عه‌زیز محه‌مه‌د و دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ سه‌ردانی مۆسكۆی كردووه‌ بۆ مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی پشتگیری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ دۆزی كورد، له‌ ١٩ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٦ ئه‌ندامی لێژنه‌ی خوێندنی باڵا (خولی یه‌كه‌م) بووه‌، له‌ ١٩ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٦ ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان (خولی یه‌كه‌م) بووه‌.

ساڵی ١٩٩٧ به‌رپرسی خولی ده‌یه‌می په‌یمانگای كادیری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌، ساڵی ١٩٩٨ به‌رپرسی خولی یازده‌یه‌می په‌یمانگای كادیری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌، ساڵی ١٩٩٨ مامۆستای وانه‌ی پارتایه‌تی له‌ خولی یازده‌یه‌می په‌یمانگای كادیری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٩ی ئه‌یلولی ١٩٩٨ ئه‌ندامی لێژنه‌ی فێركردنی باڵا و ئه‌ندامی لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان (خولی یه‌كه‌م) بووه‌، له‌ ساڵی ١٩٩٨ وتاری له‌ گۆڤاری عه‌ربیزمانی زاگروس له‌ چاپ داوه‌، ساڵی ١٩٩٨ له‌گه‌ڵ فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ییدا له‌ شاری مۆسكۆ به‌شداری له‌ كۆنفڕانسی ڕاگه‌یاندن له‌ كوردستان كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ له‌ كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئه‌ندامێتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی خۆی پاڵاوتووه‌ و ده‌رنه‌چووه‌.

له‌ ١٤ی ئاداری ٢٠٠٠ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕه‌فته‌نی زیندوكردنه‌وه‌ی یادی له‌دایكبوونی ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد بارزانیی نه‌مر بووه‌‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ (خولی یه‌كه‌م)، له‌ ١١ی نیسانی ٢٠٠٠ ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و فێركردنی باڵا له‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان (خولی یه‌كه‌م) بووه‌، ساڵی ٢٠٠١ ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌دواداچوونی بارودۆخ و گوزه‌رانی په‌نابه‌رانی كورد له‌ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تانی بیانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان (خولی یه‌كه‌م) بووه‌، له‌ ١٧ی ئاداری ٢٠٠١ سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد (پارتی دیموکراتی کوردستان) بووه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و تا ئاداری ساڵی ٢٠٠٦ له‌م پۆسته‌ ماوه‌ته‌وه‌، ڕۆژانی ٣ تا ٥ی نیسانی ٢٠٠١ به‌ نوێنه‌رایه‌تی دكتۆر ڕۆژ نوری سدیق ناسراو به‌ دكتۆر ڕۆژ شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان به‌شداری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می ئه‌كادیمی سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوك له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری هه‌ولێری كردووه و گوتاری پێشكه‌ش كردووه.

 ساڵی ٢٠٠١ مامۆستای وانه‌ی ڕێكخستن و پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ خولی دوازده‌یه‌می په‌یمانگای كادیری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌، له‌ ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ ٢ی  تشرینی دووه‌می ٢٠٠١ به‌ یاوه‌ری سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌ شاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ ڕێوره‌سمی ده‌رچوونی خولی دوازده‌یه‌می په‌یمانگای كادیراندا كردووه‌، له‌ ٦ی نیسانی ٢٠٠٢ بووه‌ته‌ سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری په‌روه‌رده‌ و فێركردنی باڵای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان (خولی یه‌كه‌م)، ساڵی ٢٠٠١ مامۆستای وانه‌ی پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ خولی سێزده‌یه‌می په‌یمانگای كادیری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌.

 له‌ ٣١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٢ كراوه‌ته‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان (خولی یه‌كه‌م)، له‌ مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٠٣ به‌ یاوه‌ری دكتۆر ڕۆژ نوری سدیق ناسراو به‌ ڕۆژ شاوه‌یس وه‌ك شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ردانی كۆماری ڕوسیای كردووه‌، له‌ ١٤ی شوباتی ٢٠٠٤ تا ١٤ی نیسانی ٢٠٠٤ مامۆستای وانه‌ی پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ خولی چوارده‌یه‌می په‌یمانگای كادیری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌، ساڵانی( ٢٠٠٣- ٢٠١٣) به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵگای شارستانی و په‌ره‌پێدانی دیموكراسی كه‌ركوك بووه‌، له‌ ٣٠ی كانونی دووه‌می ٢٠٠٥ پاڵێوراوی لیستی نیشتمانی دیموكراتی كوردستان به‌ ژماره‌ ١٦٢ بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه‌، ساڵی ٢٠٠٥ ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری ڕۆشنبیری له‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان (خولی دووه‌م) بووه‌، له‌ ٤ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٥ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان (خولی دووه‌م)، له‌ ٩ی ئه‌یلولی ٢٠٠٥ به‌ بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ٥٨ له‌ یاسای هه‌ڵسوڕاندنی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه (خولی دووه‌م)، له‌ ٢٣ی ئابی ٢٠٠٥ ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان (خولی دووه‌م) بووه‌، ساڵی ٢٠٠٦ ئه‌ندامی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو بووه‌.

له‌ ڕۆژانی ٢٧ تا ٢٩ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠٦ به‌شداری كۆنفڕانسی ڕوسیا و جیهانی ئیسلامیی له‌ شاری مۆسكۆ كردووه‌، له‌ ٦ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠٦ مێدالیای میخائیل لۆمۆنۆسۆڤی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی نیشتمانی خه‌ڵاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ڕوسیای فیدڕاڵ له‌ مۆسكۆ پێ به‌خشراوه، ساڵی ٢٠٠٧ مامۆستای وانه‌ی پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ خولی شازده‌یه‌می په‌یمانگای كادیری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌‌، ساڵی ٢٠١٠ پاڵێوراوی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه‌، ساڵی ٢٠١٤ تاقه‌ كه‌سه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ڕێكخراوی یارییه‌كانی ئاشتی جیهانیWorld Peace Games) ) وه‌رگیراوه‌، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان بووه‌، له‌ ١٨ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخۆدانی له‌ شۆڕشی ئه‌یلول، شۆڕشی گوڵان، قۆناغی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و سه‌رده‌می سه‌روه‌ری له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانی مێدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه‌.

له‌ به‌رهه‌مه‌كانی :

  1. كێن ئه‌وانه‌ی شۆڕشگێڕن ـ ١٩٨٢.
  2. كێشه‌ی كورد له‌ ڕێكه‌وتن و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی یه‌كه‌م چواریه‌كی سه‌ده‌ی بیسته‌م ـ ماسته‌ر نامه‌ ـ ١٩٧٦.
  3. كێشه‌ی كورد له‌ په‌یمانی سیڤه‌ر ـ ١٩٧٨.
  4. كێشه‌ی كورد له‌ سیسته‌می په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نێوان هه‌ردوو جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانیدا ـ دكتۆرانامه‌ ـ ١٩٧٩.
  5. چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی پێویست له‌سه‌ر بیروڕای سۆشیال دیموكراته‌كان ـ ١٩٨٢.
  6. یادداشتی ئاواره‌ ـ ١٩٨١.
  7. سه‌ره‌تا گرنگه‌كانی ڕێكخستنی پارتایه‌تی ـ ١٩٨٤.
  8. ڕێگای كۆڵنه‌دان ـ ١٩٨٦.
  9. كادیر كێ یه‌؟ ـ ١٩٩٨.
  10. كیشه‌ی كورد ئه‌مڕۆ و ڕۆڵی پ.د.ك له‌ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورددا (به‌ زمانی رووسی) ـ ١٩٩٠.
  11. چه‌ند لایه‌نێك له‌ كه‌له‌پووری نیشتمانی و خه‌بات گێڕانه‌ی بارزانی نه‌مر ـ ٢٠٠٢.
  12. هه‌ڵبژاردن و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن چی یه‌ و چۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت؟ ـ ٢٠٠٩.
  13. ده‌ستور چی یه‌ ـ ٢٠٠٩.
  14. كه‌له‌پوور و ڕیبازی بارزانی نه‌مر له‌ تیۆری و پراكتیكدا ـ ٢٠١٠.
  15. یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تی ـ ئاماده‌ی چاپ.
  16. یاسای ده‌ستووری ـ ئاماده‌ی چاپ.
  17. كێشه‌ و ململانێی نێوده‌وڵه‌تی ـ ئاماده‌ی چاپ.

سه‌رچاوه‌كان:

  1. لیستی ناوی به‌شداربووانی ده‌رنه‌چووی كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان، ٧ تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ز، ل ١.
  2. ئا.د.ك، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی ئه‌ڵمانیای ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ١٦٥٨، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌‌‌، ٣٠ی ئایاری ١٩٩٣ز، ل ٤.
  3. په‌رله‌مانی كوردستان و... هه‌ڵوێستێكی مێژوویی، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢١١٨، چوارشه‌مه‌، ٢٨ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٤ز، ل ١.
  4. كۆنگره‌ی ئازادی ده‌ست به‌ كاروباری خۆی ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ١٧٧٢، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٣ز، ل ل ١، ٤.
  5. حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕیزلێنان، كتێبی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م،  (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ـ ٢٠١٩ز)، ل، ل ل ٤٩٤ ـ ٤٩٦.
  6. ناصر زنگنه‌، ایل زنگنه‌ در گذر تاریخ، (تهران ـ انتشارات مركز آموزشی و پژوهشی شهید سپهبد صیاد شیرازی ـ ١٣٩٦ ھ . ش)، ل ل ٩، ١٧، ٢٢ ـ ٢٣، ٤١.
  7. محمد عبدالرحمن زه‌نگنه‌، مێژووی عه‌شیره‌تی زه‌نگنه‌، چاپی دووه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ڕوون ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٧، ٢٧٣ ـ ٢٧٦.
  8. كنێر عه‌بدوڵڵا، به‌شداری سیاسی ژنان له‌ باشوری كوردستان، (سلێمانی ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٩١، ١٢١.
  9. علي جعفر، كورد المهجر جمعیة الطلبة الكورد في أوروبا، الجزء الثاني، الطبعة الثانیة، (أستانبول ـ دار خاني ـ ٢٠٢٠م)، ص ١٩٤.
  10. كه‌له‌پوور و رێبازی بارزانی نه‌مر له‌ تیۆری و پراكتیكدا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ١ ـ ١٣٦.
  11. لیستی نیشتمانیی دیموكراتی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی به‌ره‌و هه‌لبژاردن، لیژنه‌ی باڵای راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ژماره‌ ٥، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری، ٢٢ی كانونی دووه‌می ٢٠٠٥ز، ل ٣.
  12. ووتاری به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌، ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٤٨، هه‌ولێر،  تشرینی دووه‌می ١٩٩٣ز، ل ٢.
  13. برعایة الرئیس البارزاني.. عقد مؤتمر أكادیمي حول كركوك، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٥٩، السنة الخامسة، أربیل، ٣٠ نیسان ٢٠٠١م، ص ٢٤.
  14. شوان حسێن شینك باڵه‌كی، جه‌وهه‌ر نامق سالم ١٩٤٦ ـ ٢٠١١ ژیان و به‌رهه‌م و ڕۆڵی سیاسی، زانكۆی سۆران فاكه‌ڵتی ئاداب، ٢٠١٦ز، (ماسته‌رنامه‌ی بڵاونه‌كراوه‌)، ل ٨٩.
  15. پاڵێوراوانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، گۆڤاری ده‌نگدان، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی (ی.ن.ك)، ژماره‌ ١٠ و ١١، سلێمانی، چاپخانه‌ی گه‌لاوێژ، ٢٠٢٠ز، ل ١٠.
  16. سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ٢٧٤.
  17. ناوی ١١١ پاڵیوراوی لیستی هاوبه‌شی كوردستانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی‌ آشتی، ژماره‌ ١٩، ساڵی یه‌كه‌م، تهران، شه‌مه‌‌، ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٣٨٣ ك . ھ، ل ٣.
  18. عارف روشدی، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له‌ ئه‌وروپا له‌ نێوان ساڵانی ١٩٥٦ ـ ١٩٧٥، ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ژماره‌ ٣٢٥٤، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه‌، ٣٠ كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ز، ل ٦.
  19. علي جعفر، كورد المهجر جمعیة الطلبة الكورد في أوروبا، الجزء الأول، الطبعة الثانیة، (أستانبول ـ دار خاني ـ ٢٠١٩م)، ص ١٨٣.
  20. ناصح غفور رمضان، ٣٧ عاما علی اندلاها ثورة ١١ أیلول ١٩٦١ في الذاكرة، مجلة زاگروس، وزارة الثقافة ـ أقلیم كردستان، مطبعة‌ وزارة الثقافة، العدد ١٠، أربیل، ٢٧ ایلول ١٩٩٨م، ص ٩.
  21. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
  22. ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ـ كوردستانی عێراق، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، به‌شی زانیاری و ته‌ندروستی، بڕوانامه‌ی ده‌رچوون، ژماره‌ ٢، ١٩٦٩ز، ل ١.
  23. ئه‌حمه‌د شه‌ریف له‌ك، شرۆڤه‌ی ڕووداوه‌ مێژووییه‌كان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٨٧، ٩٣.
  24. بوار نووره‌دین، كورد و كوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له‌ كتێبی كوردیدا، به‌رگی دووه‌م به‌شی دووه‌م، (تاران ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٦ز)، ل ١٩٧.
  25. سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ٢٧٤.
  26. پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیار، ژماره‌ ٤٨٦٢، ٢٨ ئه‌یلولی ١٩٨١ز، ل ١.
  27. پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیار، ژماره‌ ٨١٩، ٥ تشرینی دووه‌می ١٩٩١ز، ل ١.
  28. پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیار، ژماره‌ ٩٣٦، ٨ كانونی یه‌كه‌می ١٩٩١ز، ل ١.
  29. پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیار، ژماره‌ ٩٤١٠، ٥ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٥ز، ل ١.
  30. پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بۆ هه‌مو به‌شه‌كانی م.س ی تێكۆشه‌ر، ژماره‌ ٦٧٧٥، ١٨ ته‌موزی ١٩٨٥ز، ل ١.
  31. په‌یمانگای كادیران مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری سیاسی، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٦٣٢، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ١٦ ئابی ١٩٩٢ز، ل ٦.
  32. تاڵانكردنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵانچی به‌رده‌وامه‌، به‌شی یه‌كه‌م، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢١١٩، پیرمام، دووشه‌مه‌، ١٣ شوباتی ١٩٩٥ز، ل ٧.
  33. حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕێزلێنان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٤٨٨ ـ ٤٩٠.
  34. حه‌مه‌ ئه‌حمه‌د جاف، خامه‌ی بێباك، گۆڤاری ده‌نگی پێشمه‌رگه‌، ژماره‌ ١٥٦، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ئاراس، ئاداری ٢٠١١ز، ل ٧٨.
  35. دور البرلمانیین تتعرض الی السرقة والنهب من قبل (اوك)، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٧٥٧، پیرمام، الجمعة، ١٠ شباط ١٩٩٥م، ص ٢.
  36. دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له‌ شاخه‌وه‌ بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٧٨، ٩٢ ـ ٩٣، ٩٥، ٩٨، ١٠٤، ١٠٦، ١١٦، ١١٩، ١٢٢، ١٣٦، ١٧٢.
  37. ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ١٣١، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ٥ ته‌موزی ١٩٩٢ز، ل ١.
  38. الرئیس البارزاني في حفل تخرج الدورة الثانیة عشرة لمعهد اعداد الكوادر : نعمل جاهدین وكما كنا دائما بأن یكون الپارتي عامل خیر لعموم العراق، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ١٠٥٤، أربیل، الجمعة، ٣٠ تشرین الثاني ٢٠٠١م، ص ١.
  39. سمیر صالح، پێنج شار له‌ ئاوێنه‌ی ڕۆژگاردا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ماردین ـ ٢٠١٦ز)، ل ٤٦.
  40. سه‌رۆك بارزانی : كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سی، چل ملێونی به‌ ئینكاری وجودی لای ئه‌م و ئه‌و چاره‌سه‌ر ناكرێ، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٣٥٥٣، هه‌ولێر، شه‌مه‌، ١ كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠١ز، ل ١.
  41. سید علی موجانی، سولماز صدقی، الهه‌ نعمتی ...، فرهنگ رجال و خاندان­های معاصر عراق، (تهران ـ نشر عظام ـ ١٣٩٢ ھ ش)، ص ١٢٧٦.
  42. شێرزاد سلێمان و بۆتان ته‌حسین، له‌م ڕۆژانه‌دا خولی په‌یمانگای كادیران سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی دێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢٥٣٥، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه،‌ ٢٦ شوباتی ١٩٩٨ز، ل ٥.
  43. صلاح الدین عبدالحمید عبدالله‌، مێژووی هۆزی زه‌نگنه‌، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ٨١ ـ ٨١.
  44. طارق جامباز و نیعمه‌ت عه‌بدوڵڵا پیرداود، په‌رله‌مانتارانی خولی یه‌كه‌می  په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ١٩٩٢ ـ ٢٠٠٥، (هه‌ولێر ـ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠٠٨ز)، ل ل ١٦٢، ١٧٨.
  45. طارق جامباز، په‌رله‌مانتارانی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، (هه‌ولێر ـ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠٠٧ز)، ل ١١٩.
  46. عه‌لی كه‌مال به‌رزی، كه‌سایه‌تی ناودارانی كورد له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ پڕۆژه‌ی به‌رزی ـ چاپخانه‌ی زانكۆ ـ ١٩٩٩ز)، ل ل ٢٨٨ ـ ٢٨٩.
  47. فاتح رسول، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردمان، به‌رگی یه‌كه‌م، (سوید ـ چاپخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ـ ١٩٧٩ز)، ل ١٠٤،
  48. فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مان سه‌ردانی كه‌ركوكیان كرد، گۆڤاری گوڵان، ناوه‌ندی ڕۆشنبیری گوڵان، ژماره‌ ٤٢٩، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ١٧ نیسانی ٢٠٠٣ز، ل ٤.
  49. القنصلیة العامة لروسیا الاتحادیة في العراق أربیل، تأیید وثیقة دراسیة، العدد ٤٤٠، ٢٢ كانون الأول ٢٠٠٩م، ص ١.
  50. كۆبه‌ندی وه‌قایعی كوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ خانه‌ی ئه‌ربیل بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٨، ١٠، ١٤، ٢٥٧، ٤٦٧.
  51. كۆبه‌ندی وه‌قایعی كوردستان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ خانه‌ی ئه‌ربیل بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ـ ٢٠١٢ز)، ل ٥١٧.
  52. كۆبه‌ندی وه‌قایعی كوردستان، به‌رگی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ خانه‌ی ئه‌ربیل بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١٢٠٧، ١٢٥٠، ١٢٧٦.
  53. لیسته‌ی ناوی پاڵیوراوانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له‌ كوردستان، ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق، ژماره‌ ٢٦، ئایاری ١٩٩٢ز، ل ٤.
  54. محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه‌ كورته‌ مێژووی پارتی و كولتووری بارزانیی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز)،ل ٩٧.
  55. المفوضیة العلیا المستقلة للانتخابات في العراق، جریدة التآخي، الدورة الثالثة، دار التآخي للطباعة والنشر، العدد ٤٤١٠، بغداد، الثلاثاء، ٢٢ شباط ٢٠٠٥م، ص ١٠.
  56. مه‌لا فاروق شوانی، هه‌موو كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٧ز)، ل ١١٣.
  57. ن.بێباك، هه‌ست و .. بڕیاڕ، په‌یمانگای كادیران مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری سیاسی، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٦٣٣، هه‌ولێر، چوارشه‌مه‌، ١٩ ئابی ١٩٩٢ز، ل ٥.
  58. ناسیح غه‌فوور ره‌مه‌زان، ڕێگای كۆڵنه‌دان، (كوردستان ـ چاپخانه‌ی خه‌بات ـ ١٩٨٦ز)، ل ل ١ ـ ٨.
  59. ناصح غفور رمضان، چه‌ند لایه‌نێك له‌ كه‌له‌پووری نیشتمانی و خه‌بات گێڕانه‌ی بارزانی نه‌مر، (هه‌ولێر ـ مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پێشمه‌رگه‌ ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ٢٠٠٢ز)، ل ٣٦.
  60.  ناصح غفور رمضان، چۆنیه‌تی پێگه‌یاندنی كادیری پارتایه‌تی، (هه‌ولێر ـ ١٩٩٨ز)، ل ل ٤، ٤٥ ـ ٤٧.
  61. ناو و ژیانی وه‌زیرانی حكومه‌تی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ١٣٢، هه‌ولێر، دووشه‌مه‌، ٦ ته‌موزی ١٩٩٢ز، ل ٢.
  62. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین / هه‌ولێر، ڕێبه‌ری ده‌رچوانی ١٩٩٩ ـ ٢٠٠٠، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠٠٠ز)، ل ١٨٣.
  63. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، پرۆتۆكۆله‌كان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ١٩٩٧ز)، ل ل ٢٨٧ ـ ٢٨٨.
  64. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق پرۆتۆكۆله‌كان ـ ١٩٩٢، به‌رگی حه‌وته‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ  ١٩٩٧ز)، ل ٣٤٢.
  65. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق پرۆتۆكۆله‌كان ـ ١٩٩٢، به‌رگی سێزده‌یه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ  ١٩٩٨ز)، ل ل ٢٦٧، ٢٧١.
  66. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق پرۆتۆكۆله‌كان ـ ١٩٩٨، به‌رگی هه‌ژده‌یه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ  ١٩٩٩ز)، ل ل ٣٠، ٣٨.
  67. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، پرۆتۆكۆله‌كانی ٢٠٠٤ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، به‌رگی سی و دوو، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ٢٠٠٤ز)، ل ٧٥.
  68. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، پرۆتۆكۆله‌كانی ساڵی (٢٠٠٥)ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، به‌رگی سی و پێنج، (هه‌ولێر ـ ٢٠٠٧ز)، ل ل ٣، ٦.
  69. هه‌رێمی كوردستانی عێراقی فیدرال، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، كۆلیژی یاسا و ڕامیاری ئێواران، خۆیه‌تی، ژماره‌ ٢/٢/٨٣٤، ٢٥ تشرینی دووه‌می ٢٠٠٩ز، ل ١.
  70. وریا جاف، مێژووی ده‌نگی كوردستانی عێراق، (دهۆك ـ چاپخانه‌ی خه‌بات ـ ٢٠٠٢ز)، ل ل ١٣٧، ١٣٩.

بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر