دژوار فایق غەفور

فەرماندە وسیاسەتمەدار دژوار فایق غەفور لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوندی بە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. دەرچووی خولی هەشتەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ساڵی ١٩٩٤ بەرپرسی باڵای سەرکردایەتی مەیدانی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.


ژیاننامە

دژوار فایق غەفور لە ساڵی ١٩٦٠ لە سەنتەری شاری کەرکووک لە دایک بووە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری کەرکووک بە کۆتا هێناوە،  دبلومی بالای لە ئەندازیاری کارەبایی لەو شارە وەرگرتووە، باوکی لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوو پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەبووە و لە ڕیزەکانی ئەو حزبە خەباتی کردووە. ساڵی ١٩٨٤ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، دژوار فایق شارەزایی لە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، تورکمانی، فارسی و ئینگلیزی دا هەیە.

خەباتنامە

دژوار فایق غەفور لە ساڵی ١٩٧٤ و لە گەرمەی شۆڕشی ئەیلوول پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە شاری کەرکووکەوە دەکات و دەبێتە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، ساڵی ١٩٨٤ ڕوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت و پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات، دەبێتە پێشمەرگە و ئەندامی چاپخانەی خەباتی سەر بە مەکتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە گوندی ڕاژانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی ١٩٨٥- ١٩٨٦ وەکۆ قوتابی بەشداری خولی هەشتەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاژان دەکات و بە پلەی زۆرباش دەردەچێت، ساڵی ١٩٨٦ دەبێتە ئەندامی لێژنەی ڕاپەراندنی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، دواتر دەبێتە بەرپرسی لقی کەرکووکی قوتابیانی و لاوانی دیموکراتی کوردستان تا ساڵی ١٩٩٣ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان. (ناسراو بە کۆنگرەی ئازادی لە شاری هەولێر و دوای ڕاپەرین و ئازادی ئەو شارە لە ڕژێمی بەعسی عێراقی).

 کوتاییەکانی ساڵی ١٩٨٦ کراوە بە ئەندامی لقی سێی پارتی و ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندن و ڕێکخستنی لقی سێ لە شارباژێر و سەرنووسەری گۆڤاری بەیانی یەکێتی قوتابیان بووە،  لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٦ بەرپرسی گۆڤاری بابەگۆرگۆر بووە کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان دەردەچوو، ساڵی ١٩٨٧ لە لایەن سەرۆک مەسعود بارزانی یەوە کراوە بەرپرسی وەرگرتنی قوتابیە ئاوارەکانی حەوت ئوردۆگای پەنابەرانی کوردی باشوورى کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری شارەکانی سنە و کرماشان.

ساڵی ١٩٨٧ بووتە بەرپرسی لێژنە ناوچەی چەمچەمالی سەربە لقی سێ پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٨٨ بەرپرسی یەکەمی لێژنە ناوچەی کەرکووک و دواتر بەرپرسیارێتی لێژنە ناوچەی شوانی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٩- ١٩٩٣ ئەندامی لێژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان قوتابیان و لاوانی کوردستان و عێراق بووە، ساڵی ١٩٨٩ بەشداری کردووە لە خولی سەربازی و فەرماندەیی سەربازی، هەرلەو ساڵەدا بەشداری کۆنگرەی دەیەمی پارتی لە گوندی هێشماوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری پێشکەوتنی قوتابیان بووە، ساڵی ١٩٩٠ بە فەرمانی نێچیرڤان ئیدریس بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە بەرپرسی لێژنەی ڕێکخستنەوەی ڕێکخراوەکانی قوتابیان و لاوانی سنووری لقی ئاوارە (وڵاتی ئێران).

ساڵی ١٩٩١ ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی لق کەرکووکی ئەو یەکێتیە بووە، ساڵی ١٩٩٢ بووتە بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی سێ و ئەندام لق بووە، ساڵی ١٩٩٣ بەرپرسی لێژنەی ئاوارەی سەربە لقی سێ پارتی بووە، هەمانساڵ بەرپرسی لێژنەی بەڕێوەبردنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ناسراو بە کۆنگرەی ئازادی لە شاری هەولێر بووە، دیسان هەر ئەو ساڵە ئەندامی کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبردنی کۆنگرە بووە، ساڵی ١٩٩٤ کراوە بە ئەندامی لقی سێ و جێگری پارێزگاری کەرکووک لە شارۆچکەی دەربەندیخان، ساڵی ١٩٩٤ و دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ بەرپرسی باڵای ڕاگەیاندنی سەرکردایەتی مەیدانی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٩٥ کراوە بە جێگری لقی سێ پارتی لە شاری هەڵەبجە، ساڵی ١٩٩٦ پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک بووە لە شارۆچەکەی دەربەندیخان.

ساڵی ١٩٩٧ بە پلەی لیوا کراوە بە ئەندامی فەرماندەیی لەشکری شۆڕشگێری کوردستان (فەلەک)  و دامەزرێنەر و بەرپرسی ڕێکخستنی پێشمەرگە بووە  
 هەتا ساڵی ٢٠٠١ لەو پۆستە ماوەتەوە. ساڵی ١٩٩٩ ئەندامی کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان  بووە.

ساڵی ٢٠٠١ ئەرکی بەرێوەبردنی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێ سپێردراوە، ساڵی ٢٠٠٢ بەرپرسی دەزگای ڕێنمایی و رۆشنبیری لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ستۆ و وەک مامۆستای وانەبێژ بەشداری خولەکانی کۆلێژی پۆلیس بووە تا  ساڵی ٢٠٠٦.

لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٦ لە ئاسایشی هەولێر خزمەتی کردووە  بە پلەی لیوا.

لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦- ٢٠١٠ بەپرسی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە تا بەستنی کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان  لە کۆتایی ئەو ساڵە.

ساڵی ٢٠١٠ ئەندامی کۆنگرەی سێزدەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵانی ٢٠١٠- ٢٠١٤ کراوە بە ئەندامی سەرکردایەتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵانی ٢٠١٤-  ٢٠١٩ بە پلەی فەریق گواستراوتەوە بۆ فەرماندەیی هێزەکانی زێرەڤانی لە شاری هەولێر، لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٤ کراوە بە ڕاوێژکاری باڵا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆکی بۆردی مادەی سەدوچلی (١٤٠) دەستووری عێراق و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو لێژنەیە لە شاری بەغدا،

ساڵی ٢٠٢٢ ئەندامی کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پسپۆر و شارەزایە لە کاروباری سیاسی، حزبایەتی و جەماوەی.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سوارە فەتاح فەرەج

سوارە فەتاح فەرەج لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی جاسەنە سەر بە ناحیەی سورداشی پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و کەسایەتیەکی ناسراو و دیاری سنوری دۆلی جافایەتی

زانیاری زیاتر

عەلی بڕنۆ

عه‌لی حه‌مه‌د عه‌بدولڕە‌حمان ناسراوه‌ به‌ عه‌لی بڕنۆ، ساڵی ١٩٦٢ له‌ ناوچه‌ی دێگه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١ى شوباتى ١٩٦٥ پلەى سەرپەلى لە هێزى سەفینى دەشتى هەولێر وەرگرتووە، ساڵى ١٩٦٧ عەلى بڕنۆ پلەى سەرلقى وەرگرتووە، له‌ ئایاری ساڵی ٢٠٠٥ له‌ ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی پارێزگاى هەولێر كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی دێگه‌ڵه‌ به‌ خاك سپێردراوه.

زانیاری زیاتر

ڕەشید عەلى بێشونی

ڕەشید عەلى سەلیم شێخ فەرخ، ناسراو بە ڕەشید بێشونى، لە بنەماڵەى شێخ فەرەخی گەورەیە، لە بنەڕەتدا خەڵکى باکوورى کوردستان شارى جزیرەیە، پێش لەدایکبوونى بنەماڵەکەیان هاتوونەتە باشوورى کوردستان، پەیوەندییەکى کۆمەڵایەتییان لەگەڵ شێخانى بارزان هەبووە، ڕەشید بێشونى هەر لەتەمەنى لاوێتیدا دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ڕێبازى بارزان.

زانیاری زیاتر

حەسەن ئاغا بەرزێوەیی

حەسەن عەبدولڕەحمان، ناسراو بە حەسەن ئاغا بەرزێوەیی، ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەى جێگرى بەتالیۆنى (١)ی زۆزکى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٩ دەکرێتە ئامر هێزى سەرکردایەتى، ساڵى ١٩٨٦ پلەى بەرپرسی لێژنە ناوچەى ڕواندزى وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت مەلا ئیسماعیل

شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕێزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بەرپرسی دەزگای بێتەلی شۆڕش ، ساڵی ١٩٧٠ دوای رێکەوتننامەی ١١ی ئادار کراوە بە فەرماندەى بەتالیۆنى سێی هێزەکانى پاسەوانى سنوور، لەساڵی ١٩٩٢ پلەی لیوای وەرگرتووە و ساڵی ١٩٩٤ خانەنشین کراوە.

زانیاری زیاتر