خەمەد بارزانى

خەمەد میـــرحەمەد فەتـــاح، ناسراو بە (خەمەد بارزانى)، ساڵى ١٩٤٩ لە ناحیەى گۆڕەتووی قەزاى مێرگەسۆر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٤ گوازراوەتە بۆ هێزى کاوەى لەشکرى کوردستان، ساڵى ١٩٧٧ لەلایەن هەواڵگرى ڕژێمى عێراق دەستگیرکراوە، لە ١٥ی کانوونى یەکەمى ٢٠١٠ لە کۆنگرى ١٣ى پارتی دیموکراتی کوردستان، میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە


خەمەد میـــرحەمەد فەتـــاح، ناسراو بە (خەمەد بارزانى)، ساڵى ١٩٤٩ لە ناحیەى گۆڕەتووى سەر بە قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خێزاندارە، ساڵى ١٩٧٩ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٩١ دواى راپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە و لە قەزاى سۆران نیشتەجێ بووە.

ساڵى ١٩٧٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و سەرەتا بەشێوەى هێزى بەرگرى میللى لەگەڵ حەسۆ میرخان ژاژۆکى بووەتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٧٤ گوازراوەتە بۆ هێزى کاوەى لەشکرى کوردستان، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارە نەبووە، لە گۆڕەتوو ماوەتەوە، ساڵى ١٩٧٧ لەلایەن هەواڵگرى ڕژێمى عێراق دەستگیرکراوە و بۆ ماوەى دوو ساڵ و چوار مانگ لە زیندانەکانى هەولێر و کەرکووک و ئەبوغرێب زیندانى کراوە، پاش ئەوە بەر لێبوردنى گشتى کەلەلایەن سەرۆکى ڕژێمى عێراق دەرکراوە، ئازاد کراوە. 

ساڵى ١٩٧٩ دواى ئازادبوونى لە زیندان پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە و لە هێزى بارزان بە فەرماندەیی دکتۆر سەعید ئەحمەد نادر، لە گەلى ڕەش لە دەڤەرى حەیات لەسەر سنوورى باکوورى کوردستان بووەتەوە پێشمەرگە. 

حەمەد میـــرحەمەد فەتـــاح، لەژیانى پێشمەرگایەتى بەشدارى چەندین شەڕ و چالاکى پارتیزانى کردووە، وەک شەڕى مێرگەسۆر ساڵى ١٩٧٨، شەڕ و داستانى خواکوڕک لە دەڤەرى برادۆست ساڵى ١٩٨٨، شەڕى کۆڕێ ساڵى ١٩٩١. چەندین جار لە شەڕەکان دژى سوپاى عێراق بریندار بووە، لەوانە شەڕى مێرۆز، شەڕى شنۆ، شەڕى مێرگەسۆر، شەڕەکانى خواکوڕک و کۆڕێ. ساڵى ١٩٩٢ دواى پێکهێنانى لەشکرى یەکگرتووى کوردستان پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە کردووە و چەندین پلەى سەربازى بڕیووە، ئێستاش لە فەرماندەیی بارزان بە پلەى لیوا درێژە بەئەرکە سەربازییەکانى دەدات (٢٠٢٥).

لە ١٥ی کانوونى یەکەمى ٢٠١٠ لە کۆنگرى ١٣ى پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر