حەیدەر عەلی محەمەد ئەحمەد

حەیدەر عەلی ناسراوە بە حەیدەر خانی گەرمیان پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، ئەندامی گۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لەسەر سنووری نێوان ئێران و عێراق شەهید دەبێت.


شەهید حەیدەر عەلی ناسراوە بە حەیدەر خانی گەرمیان، لە ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی مەحمود قاجاری سەربە قەزای خانەقین لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، حەیدەر خانی گەرمیان خێزاندار بووە و خێزانی ناوی نەسرین موراد بووە و خاوەنی چوار کوڕ و سێ کچ بووە.

ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لای ئەکبەر حەیدەر سورەمیری کە لەوکاتەدا سەربە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. بەشداری داستانەکانی بەمۆ ساڵی ١٩٦٧، شەڕەکانی سنووری خانەقین، شەڕی شارباژێر ساڵی ١٩٦٩ کردووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لە داستانی چیای بەمۆ فیشەکی سەربازی ئەوکاتی عێراقی بەرکەوتووە و بریندار بووە. لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و لە ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شارۆچکەی ڕەوانسەری سەربە پارێزگای کرماشان نیشتەجێ بووە.

حەیدەر خانی گەرمیان لە شۆڕشی گوڵاندا درێژەی بە پەیوەندیە چەکدارییەکەی داوە لەگەڵ هێزەکانی پارتی دیموکراتی کورستان و لەوکاتەدا سەربە هێزی لێژنەی ناوچەی خانەقینی سەربە لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بوونە و ئەکبەر حەیدەر سورەمیری بەرپرسی لێژنە ناوچە بووە.

لە ساڵی ١٩٧٨ لە شەڕی شارباژێر فیشەکی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراقی بەرکەوتووە و بە سەختی بریندار بووە، بۆ چارەسەر کردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری تارانی وڵاتی ئێران کراوە.

لە ساڵی ١٩٧٩ بۆتە ئەندامی گۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئێران و دوای کۆنگرە ڕاستەوخۆ پلەی کارگێڕی لێژنەی ناوچەی خانەقینی وەرگرتووە.

لە ٢٦ی تەموزی ١٩٨١ لەگەڵ دەستەییەکی دە کەسی هاوسەنگەری لەسەر سنووری نێوان ئێران و عێراق مینی چێندراوی ڕژێمی بەعسیان پێدا تەقیوەتەوە و حەیدەر خانی گەرمیان شەهید بووە، دواتر لەلایەن هاوسەنگەرەکانیەوە جەستەکەی گوازراوەتەوە بۆ کرماشان و لە گۆڕستانی حەسەن ئاوای نێوان کرماشان و ڕەوانسەر بە خاکیان سپاردووە. هاوکات لەگەڵ حەیدەر خانی گەرمیان دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی عەریف قادر و عەباس گەرمیانی شەهید بوونە و ئەکبەر حەیدەر سورەمیری، مەلا عەزیز گەرمیانی، جبار حەیدەر سورەمیری بە سەختی بریندار بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عومەر ئیسماعیل عەلی

عومەر ئیسماعیل عەلی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی لێلکان لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عوسمان ئەحمەد هەینی

عوسمان ئەحمەد هەینی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی نزاریە لە دەڤەری دەشتەهێرتی قەزاى سیدەکان بە دەستى چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

شێرزاد عەبدولڕەحمان حەمید

شێرزاد عەبدولڕەحمان حەمید، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٢١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ لە شەڕی ناوەخۆ لە چیای بۆڵێی دەڤەری سیدەکان شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ڕەزاق سەعید ڕەزاق قادر

ڕەزاق سەعید ڕەزاق قادر، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٨ی ئایاری ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ لە گوندى کەلێتەی دۆڵى خانەقاى قەزاى ڕواندز شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر